چوار شه‌ممه‌ 28 تشرینی دووه‌م 2018

ساڵح ژاژڵه‌یی:هه‌ندێك له‌ سەرکردەكانی گۆڕان بەنیازی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیر و پۆستی باڵان بۆیه‌ هانی گۆڕان ده‌ده‌ن بچێته‌ حكومه‌ته‌وه‌

بەروار : 28 تشرینی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لەمیانەی وتوێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ساڵح ژاژڵەیی جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت” زۆرینەی گۆڕان لەگەڵ ئەوەیە بەشداری حکومەت نەکەین بەڵام هەندێک لەسەرکردەکانی گۆڕان بۆ بەرژەوەندی شەخسی بەنیازی پۆستی باڵای حکومین لەنێویاندا جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیر و پۆستە باڵاکانی تر، بۆیە هانی ئەوە دەدەن گۆڕان بچیتە ناو حکومەت، خۆ ئەوە خۆی هەیە بە حاشای من نابێت، دەشڵێت” بەڵام زۆرینەی ئەوانەی دەڵێن با گۆڕان نەچێتە حکومەتەوە دەنگدەرەکانمان ، من حەزدەکەم زیاتر گوێ لەوان بگرین، هەر خۆی ئێمە دەمانوت ساختەمان لێکراوە لەهەڵبژاردن، دەنگمان دزراوە بەڵام بەچونە ناو حکومەتەوە “ئیعتراف” بەو ساختەکاری و دزینی دەنگەکانمان دەکەین و “شەرعیەت”ی پێدەدەین و ڕازین بەو ساختەکاریەی لێمان کراوە، بۆ ئەوەی دەنگدەرمان لەدەست نەچێت، من پێم وایە یەکێک لەو ڕێگایانەی کە دەنگدەرەکانمان ئاشت بکەینەوە ئەوەیە بەڕاشکاوانە بەخەڵک بڵێین؛ ئێـمە بەشدار نابین لە حکومەت چونکە پێمان وایە ناتوانین داواکانی خۆمان جێ بەجێ بکەین لەو حکومەتەی کەخۆیان “تەزویر”یان لە ئێمە کردووە بەڵام کەبچیت بێدەنگ بیت دوایی وەڵامێکت نیە بەخەڵکی بڵێی، چونکە ئەو کات خەڵک لێت دەپرسێت کە تۆ “تەزویرت” لێکراوە ئەو هەموو غەدرەی لێکردووی ئەی چۆن بەشدار دەبیت لەحکومەت لەگەڵی؟!”لەبارەی قسەکانی عارف تەیفور لەدەنگی ئەمریکا، ساڵح ژاژڵەیی دەڵێت” بەڵێ ڕاستە پارتی وای وت، کە ناکرێت لەحکومەت بین و لە ئۆپۆزسیۆنیش بین، وە من خۆ-شم بۆچونم وایە ناکرێت لەحکومەت بین و ئۆپۆزسیۆنیش بین لەدنیادا شتی واناکرێت، بۆیە یەکێک لەهۆکارەکانی ئێمە کەدەڵێین با گۆڕان بەشداری حکومەت نەکات ئەم خاڵەیە، چونکە کەچوینە حکومەت دەبێت دەمی خۆمان ببەستین ئەگەر کەموکوڕی حکومەتیش هەبوو دەبێت بێدەنگ بین، هەروەها دەشڵێت” ڕای خۆم وایە کەنەچینە حکومەت چونکە کاتێک بچین هەر وەزیری بێ وەزارەتمان هەبێت وەک ئەوە وایە “مۆزەفێکیان بۆ دامەزراندبێتین.”

لەسەرەتای وتوێژەکەدا لەبارەی بڕیاری بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداری لەکابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عیراق، ساڵح ژاژڵەیی جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وتی”

ئەوەی ڕاستی بێت تا ئێستا هیچ بڕیار نەدراوە، تا ئێستا پارتی یەک جار سەردانی کردوین دەبوو یا ئێمە یا ئەوان سەردانیان بکردینایە، بەڵام نە ئێمە چوین نە ئەوانیش سەردانیان کردوین، واتە چاوەڕێی کۆبونەوەیەکی ترین لەگەڵ پارتی چونکە کۆبونەوەی ڕابردوو هیچ بڕیارێکی تێدا نەدرا تەنها کۆبونەوەی لێکتێگەیشتن بوو، دوای ئەوەی جارێکی تر لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە بڕیاری بەشداری کردن یاخود بەشداری نەکردن دەخەینە بەردەم کۆبونەوەی جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتمانی ئیتر بڕیارەکە لەوێ دەردەچێت.”

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی هۆکار چیە کە تا ئێستا پارتی سەردانی نەکردوون یا ئێوە سەردانی پارتیتان نەکردووە وەک خۆت وتت؟ ساڵح ژاژڵەیی وتی” نازانین هۆکارەکە بەڵام ڕەنگە هۆکاری ئەوەی پارتی سەردانی نەکردبێتینەوە پەیوەندی هەبێت بەسەردانەکەی کاک مەسعود بۆ بەغداد.”

دەربارەی بۆچونەکانیش لەناو بزوتنەوەی گۆڕان، جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وتی” هەتا ئێستا ئەوەی دەردەکەوێت ئەوەیە کەنەچینە ناو بزوتنەوەی گۆڕان، ئەمەش بەپێی ڕاپرسی و سەرژمێری نیە بەڵام ئەوەی لێرە و لەوێ لەنێوان سەرکردە و جەماوەری گۆڕان دەردەکەوێت ئەوەیە کەزۆرینە لەگەڵ ئەوەن نەچینە ناو حکومەت، چونکە چون و نەچوون قازانج و زیانی خۆی هەیە بەڵام بەپێی ئەو تەجروبەیەی هەمانە دەرکەوتووە کە نەجونە ناو حکومەت قازانجی بۆ گۆڕان زیاتر بەڵام هێشتا بڕیاری لەبارەوە نەدراوە.”

ژاژڵەیی ئاماژەی بە بۆچونی تایبەتی خۆی کرد و وتی” بۆچونی “شەخسی” من وایە کە بەشداری حکومەت نەکەین، چونکە ئێمە کە پۆستی سەرەکیمان نەبێت، جومگە سەرەکیەکانی دەسەڵات بەدەست پارتیەوە بێت، نەتوانین هێزێکی یەکگرتومان هەبێت، نەزانرێت داهاتی نەوت چەندە؟ نەوت چۆن دەفرۆشرێت؟ بشچینە حکومەت وەک ئەوە وایە “مۆزەف” ێکمان بۆ دابمەزرێنن، چونکە ناتوانێت بەرنامە و سیاسەت و پڕۆژەی حیزبەکە جێ بەجێ بکات ئێـمە کەدەمانەوێت بەشداری حکومەت بکەین بۆ جێ بەجێ کردنی بەرنامە و پڕۆژەی خۆمان جێ بەجێ بکەین، سبەی دەنگدەرەکانیشمان گلەیمان لێدەکەن پێمان دەڵێن ئەی ئێوە لەحکومەتدا چی دەکەن؟ بۆیە پێم وایە نەچینە ناو حکومەتەوە باشترە.”

ئەگەر لایەنی پێکهێنەری حکومەت بەڵێنی پێدان دەستتان کراوە بکات لەناو حکومەت بۆ جێ بەجێ کردنی بەرنامەی خۆتان هەر پێت باش نیە گۆڕان بەشداری حکومەت بکات؟

ساڵح ژاژڵەیی بەم شێوەیە وەڵامی ڕۆژنامەنوسەکەی دەنگی ئەمریکا-ی دایەوە و وتی” ئاخر جاری پێشوو-ش کەچوینە حکومەتەوە وتمان چوار ساڵ ئارامی بەڵێنیان پێداین بەڵام بەڕاستی لێت ناشارمەوە متمانەی تەواو نیە، متمانە لەنێوان لایەنەکاندا نیە، متمانەمان بە بەڵێنەکان نیە هەندێک شت ڕویداوە وایکردووە متمانەمان نەمێنێت.”

ڕاشیگەیاند “ئەوانەی دەڵێن بابچینە ناو حکومەتەوە پاساویان ئەوەیە کە دەڵێن بابچین ناکرێت لەدورەوە ئاگاداری هیچ نەبین ئەگەر شتی باش بکرێت ئێمە لێی بێ بەش دەبین.”

بەڵام ساڵح ژاژڵەیی ئەوەی نەشاردەوە کەبەشێک لەوانەی هانی ئەوە دەدەن گۆڕان بچێتە حکومەت بەرژەوەندی کەسی خۆیانە وتی” بەڵێ بەشێک لەوانەش ڕەنگە لەبەر خودی خۆیان بڵێن کەبەتەمای پۆست بن، ڕەنگە ئەوە مافی خۆیان بێت لەحیزبەکانی تریش هەبێت، من ناتوانم حاشای لێبکەم کە ئەو قسەیەی دەڵێن هەندێک لەسەرکردەکانی گۆڕان بەنیازی پۆستی باڵای حکومین لەنێویاندا جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیرن بۆیە هانی ئەوە دەدەن گۆڕان بچیتە ناو حکومەت، خۆ ئەوە خۆی هەیە بە حاشای من نابێت.”

وتیشی: بڕوای من بەو کەسانەی کە پاساوی چون بۆ حکومەت دەهێننەوە بەپێی کەسەکە دەگۆڕێت واتە بڕوام بەهەمویان نیە چونکە هەیە دەیەوێت بەشداری حکومەت بکەین لەبەر بەرژەوەندی کەسی خۆی بەڵام هەشە دەیەوێت بچینە حکومەت لەبەربەرژەوەندی گشتی حیزبەکە واتە جیاوازی هەیە لەنێوان ئەو دوو کەسانە، بەڵام زۆرینەی ئەوانەی دەڵێن با گۆڕان نەچێتە حکومەتەوە دەنگدەرەکانمان ، من حەزدەکەم زیاتر گوێ لەوان بگرین، هەر خۆی ئێمە دەمانوت ساختەمان لێکراوە لەهەڵبژاردن، دەنگمان دزراوە بەڵام بەچونە ناو حکومەتەوە “ئیعتراف” بەو ساختەکاری و دزینی دەنگەکانمان دەکەین و “شەرعیەت”ی پێدەدەین و ڕازین بەو ساختەکاریەی لێمان کراوە.”

جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان زیاتر وتی” بۆ ئەوەی دەنگدەرمان لەدەست نەچێت، من پێم وایە یەکێک لەو ڕێگایانەی کە دەنگدەرەکانمان ئاشت بکەینەوە ئەوەیە بەڕاشکاوانە بەخەڵک بڵێین؛ ئێـمە بەشدار نابین لە حکومەت چونکە پێمان وایە ناتوانین داواکانی خۆمان جێ بەجێ بکەین لەو حکومەتەی کەخۆیان “تەزویر”یان لە ئێمە کردووە بەڵام کەبچیت بێدەنگ بیت دوایی وەڵامێکت نیە بەخەڵکی بڵێی، چونکە ئەو کات خەڵک لێت دەپرسێت کە تۆ “تەزویرت” لێکراوە ئەو هەموو غەدرەی لێکردووی ئەی چۆن بەشدار دەبیت لەحکومەت لەگەڵی؟!”

لەبارەی کاریگەری بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت لەسەر دەنگەکانی ئایندەیان وتی” ئەگەر بچینە حکومەت و بەرنامەی باشی هەبێت خزمەتی خەڵک بکەین ئەوا بێگومان کاریگەری نابێت وە هێشتا زووە بوترێت ، بەڵام بەڕاستی وەک خۆم چاوەڕێی شتی باش لەم حکومەتە ناکەم، چونکە ئەگەر وەک جاری پێشوو هەر وەزیرمان هەبێت وەزارەتمان نەبێت، ئاگامان لەداهاتی نەوت نەبێت ئەوا بەدڵنیایی کاریگەری لەسەر کەمبونی دەنگەکانمان دەکات لەهەڵبژاردنی داهاتوو.”

هەروەها وتی” کاتی خۆی کە وەزیرەکانمان دەرکران بۆچونمان وابوو هەر ئەوکات ڕایبگەیەنین کە ئێمە دەرکراوین و لەحکومەت نامێنین بەڵام ئێمە هەر ماینەوە.دەبوو یەکسەر بکشاینەوە، بەڵام ئەوەمان نەکرد.”

سەبارەت بەدەنگۆی ئەوەی یەکێتی پێی ناخۆشە گۆڕان بەشداری حکومەت بکات و بە پارتی وتوە با گۆڕان بەشدار نەبێت؟ ساڵح ژاژڵەیی وتی ” لێرە و لەوێ ئەو دەنگۆیە هەیە کەلەبەر ئەوەی جێگرێک بۆ سەرۆک وەزیران زیاددەکرێت و یەکێک دەدرێتە یەکێتی، یەکێکێش دەدرێتە گۆڕان بۆیە یەکێتی پێی ناخۆشە دەسەڵاتەکانی کەم دەبێتەوە، بەڵام لەهەمانکاتدا لە بەرپرسەکانی یەکێتی خۆیانمان بیستووە کە ئەوان هێڵی سور-یان نیە لەسەر بەشداری کردنی گۆڕان و هەر لایەک لەحکومەتدا.”

ساڵح ژاژڵەیی ئەوەشی وت” چون و نەچونی ئێمە بۆ ناو حکومەت پەیوەندی نیە بە پێ خۆش بون یا پێ ناخۆش بون یاخود لەداخی یەکێتی بێت، ئەوان کەیفی خۆیانە سیاسەتی خۆیان هەیە ئێمەش هەروا، قسەی ئێمە ئەوەیە کاتێک بچینە حکومەتەوە کە هیچ ڕۆڵمان لەپۆستە باڵاکاندا نەبێت، بەرنامەی خۆمان نەتوانین جێ بەجێ بکەین ئەوە شکستە بۆخۆمان.”

پێشتر لەمیانەی وتوێژێکی ژیار محەمەد لەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا لەگەڵ عارف تەیفور بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە دەڵێت” پارتی مەرجی هەیە بۆ بەشداری پێکردنی لایەنەکان لە حکومەت، مەرجی ئەوەی لایەنەکان حکومەت بەجێ نەهێڵن، هەر چوار ساڵەکە بەخۆشی و ناخۆشیەوە لەگەڵمان بن، وە هەروەها یەکێک لەخاڵەکانی مەرجەکانی پارتی بۆ لایەنەکان ئەوەیە ئەمجارە لایەنەکان لە حکومەت نەبن و ببنە ئۆپۆزسیۆن لە دەرەوە، تەنانەت ئەگەر ڕەخنەیان هەبوو یا پەرلەمانتارەکانیان ڕەخنەیان هەبوو دەتوانن لەڕێگای نوێنەرەکانیان لەحکومەت بیگەیەنن بەحکومەت، نەک پەرلەمان بکەنە مینبەری ئۆپۆزسیۆنبون و هەوڵی ڕوخانی ئەو حکومەتە بدەن کە ئێـمە پێکی دەهێنین، عارف تەیفور جەختی کردەوە” دەبێت بەجدی ئەو بەڵێنە لەلایەنەکان وەربگیرێت وە پابەند” مولتەزیم”یش بن پێوەی، ئەگەر لایەنێکیش ئامادەنەبوو ئەو بەڵێنە بدات ئەوا ئامادەنین بەشداری حکومەتیان پێبکەین ئەو وەختە چ ئیشمان پێیان هەیە.”

سەبارەت بەوەی گۆڕان ئامادەیە ئەو مەرجەی پارتی قبوڵ بکات و بەڵێن بدات؟ ساڵح ژاژڵەیی جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان وتی” بەڵێ ڕاستە پارتی وای وت، کە ناکرێت لەحکومەت بین و لە ئۆپۆزسیۆنیش بین، وە من خۆ-شم بۆچونم وایە ناکرێت لەحکومەت بین و ئۆپۆزسیۆنیش بین لەدنیادا شتی واناکرێت، بۆیە یەکێک لەهۆکارەکانی ئێمە کەدەڵێین با گۆڕان بەشداری حکومەت نەکات ئەم خاڵەیە، چونکە کەچوینە حکومەت دەبێت دەمی خۆمان ببەستین، کەموکوڕی حکومەتیش هەبوو دەبێت بێدەنگ بین، لەولاشەوە کەنەتوانی ئەجێندای حیزبەکە لەحکومەتدا جێ بەجێ بکەی ئەوا توشی شکست دەبین لەپاشەڕۆژدا، ئەگەر بەشداری حکومەت بکەین ئازادی تەواو نامێنێ، سبەی هەر قسەیەک لەسەر حکومەت بکەین توشی گلەیی دەبین لەملاو لا وە “جەوێکی” خراپ دروست دەبێت بەڕاستی.”

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە