Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 28 حوزه‌یران 2016

ئایا هەرگیز لە خۆتت پرسیوە کە بۆچی پێویستە هەموو ڕۆژێک خوێندنەوە بکەیت؟

بەروار : 28 حوزه‌یران 2016
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

1280x960

 

ئایا هەرگیز لە خۆتت پرسیوە کە بۆچی پێویستە هەموو ڕۆژێک خوێندنەوە بکەیت؟
ئایا هەرگیز بیرت لە سوودەکانی کردووەتەوە؟
دەتوانین بڵێین کە زۆرینەمان خوێنەرین بە جۆرێک لە جۆرەکان بەلام ڕەنگە هەموومان پەی بەوە نەبەین کە لە گرنگترین سوودەکانی خوێندنەوە چین! بۆیە سەرنجێک لەم چەند سوودانەی خوارەوە بدە بەڵکو هانت بدەن بۆ ئەوەی زیاتر بخوێنیتەوە یان بخوێنیتەوە !

 

هاوکاریکەرێکی چاکی مێشکە:  لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە کە خوێندنەوە یاریدەدەرێکی چاکە بۆ کەمکردنەوە و ڕێگری کردن لە  نەخۆشی لەبیرچوونەوە و لاوازی بیرکردنەوە. هەرچەند مێشکت بە چاڵاکی بهێڵیەوە ئەوا زیاتر لە دەستدانی توانای مێشکت کەمتر دەکەیتەوە . مێشکی مرۆڤ وەک گشت ماسولکەکانی تری لەش پێویستی بە ڕاهێنانە بۆ ئەوەی بە بەهێزی و سەلامەتی بمێنێتەوە بۆیە پێویستە هەمیشە بیرت بەکاربهێنی و ڕاهێنان بە مێشکت بکەی و بێگومان خوێندنەوەش یەکێکە لە ڕاهێنانەکان بە هاوبەش لەگەڵ ئەنجامدانی یاریە فکریەکان و یاری شەتڕەنج کە ئەمانیش چەند ڕیگایێکی ترن بۆ ڕاهێنان کردن بە مێشکت.

 

دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی پەستان: گرنگ نیە کە چەندە پەستانت لەسەر کەڵەکەبووە لە کاتی کارکردنت یان لە ژیانی کەسیتدا یان لەو کێشانەی کە دە جەنگی لەگەڵیان چوونکە تێکەڵ بوون بە چیڕۆکێکی نایاب یاخود بابەتێکی جوان دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی گشت ئەم جۆرە پەستانانە بەڵام بابەتێک یان چیڕۆکێک کە بە دەست و خامەیەکی جوانەوە نوسرابێت و ببێتە هۆی ئەوەی کە خۆت بیر بچێتەوە و ڕۆحت بۆ شانشینەکانی ئەولا ببات ئیدی ئەم جۆرە چیڕۆک و بابەتانە دەبنە هۆی ئەوەی کە گشت ئەم پەستانەکانی سەرت کەم نغرۆ بکەن و ئارامیت پێ شاد بکەنەوە.

 

زیادکردنی زانیاری: بێگومان گشتمان بەدوای ئەوەوەین کە پر ببین لە زانیاری و خوێندنەوەش لە باشترین هۆکارەکانە! هەر شتێک کە دەیخوێنیتەوە لانی کەم کەمێک زانیاریەکت پێ دەبەخشێ و شارەزایت زیاد دەکات. نابێ ئەوەمان بیر بچێت کە تاوەکو زانیاریمان زیاتر بێت، زیاتر پی دەگەین. ڕەنگە ڕۆژێک لە ڕۆژان کارەکانمان، پارەکانمان، هەتا کەسایەتیشمان لەدەست بدەین بەلام هەرگیز زانیاریەکانمان لە دەست نادەین کەوایە با بخوێنینەوە تا زیاتر و زیاتر بزانین !

 

دەبێتە بەهێز کردنی بیرت: کاتێ کە چیڕۆکێک دەخوێنیتەوە ، پێویستە کورتەی چیڕۆکەکەو کارەکتەرەکان و رووداوە جیاوەزەکانت بیر بمێنێت. ئەمانە شت گەلێکی چاکن بۆ ئەوەی بیرت بمێنن بەڵام مێشکەکان شتێکن کە گەورەتر لەمانەن و ئەمانو تەنها شتێکی سادەن بۆ ئەوەی مێشک بیریان بێت. هەر زەخیرەیەکی نوێ کە لە مێشکت درووست دەکەیت دەبێتە هۆی درووست بوونی چەند بۆکسێکی نوێ لە مێشکدا وە بۆکسەکانی تریش کە پێشتر هەمان بووە بەهێزیان دەکات. کەوایە بخوێنەوە تا یادەوەریەکانت بیر نەچنەوە!

 

دەبێتە هۆی بەهێز کردنی توانای شرۆڤە کردن و بیر کردنەوە: ئایا هەرگیز چیڕۆکێکت خوێندوەەتەوە کە بەسەرهاتەکانی تەواو ڕوون نەبن و زانیبێتت کە چی روودەدات لە کۆتایدا بەر لە تەواو کردنی چیڕۆکەکە؟ ئەگەر وابێت ئەوا توانیوتە کە بەشیوەیەکی ڕەخنەگرانە و شرۆڤەکاریانەوە بیر بکەیتەوە. باشتر وایە کە جۆرێک لە بابەت یان چیڕۆک بخوێنیتەوە کە ڕووداوەکانی تا رادەیەک شاراوە بن بۆ ئەوەی بتوانیت پێشبینی ڕووداوەکان بکەیت و بەمەش پەرە بە توانای مێشکت دەدەیت بۆ ئەوەی زیاتر و باشتر بیر بکاتەوە.

 

بەهێزکردنی تەرکیز: لە جیهانە سەرشیتەکەی ئێمەدا تەرکیز کردن بووەتە یەکێک لە هەرە کاریگەرترین ئەو توانایەیە کە مرۆڤ پێویستیەتی.تەنها بیر بکەوە لە ماوەی پێنج خولەکدا، مرۆڤێک کاتی خۆی تەرخان دەکا بۆ سەیر کردنی ئیمەیڵەکەی و چات کردن لەگەڵ دوو لە هاوڕێکانی، سەیرێکی تویتەر دەکات و جار جارەش سەیری مۆبایلەکەی دەکات وە لە هەمان کاتیشدا لەگەل هاوڕی کارکەرەکانیدا خەریکی گفتوگۆیە! ئەم جۆرەی کار کردنە دەبێتە هۆی درووست کردنی پەستان و کەم کردنەوەی تەرکیزی کەسەکە بۆیە بیر بکەوە کە چەندە پێویستت بە تەرکیز کردنە!.

 

کاتێ کە کتابێک دەخوێنیتەوە و گشت تەرکیزت لەسەر چیڕۆکەکەیە  و ئاگات کە دنیا نەماوە. ئەم جۆرە تێکەڵ بوونە لەگەڵ کتێب خوێندنەوە دەبێتە هۆی بەهێز کردنی تەرکیزت.

 

بەرەو پێش بردنی توانای نووسین: کاتێ کە نووسینی نووسەرێکی بەتوانا و لێهاتوو دەخوێنیتەوە و ئاشنا دەبیت بەو جۆرە ووشەو تێرمانەی کە بەکاری هێناون، کار دەکەنە سەر توانای نووسینت وهەر کە بتەوێ بابەتێک یان چیرۆکێک بنووسیت ئەوا ئەم کاریگەریانە راستەوخۆ بەسەر نووسینەکانت دا دەر دەکەون. لە سەردەمانی ئەمڕۆدا، نووسەرەکان کاتێ سەرسام دەبن یاخود دەیانەوێت وەک نووسەرێک بن ئەوا زۆربەی بەرهەمەکانی ئەم نووسەرە دەخوێننەوە بۆ ئەوەی کاریگەری نووسینەکانی ئەم نووسەرە بەسەر بەرهەمەکانیان دا رەنگ بداتەوە.

 

ئارامی: ئەم بابەتەی کە لەبەر دەستتدایە و دەتەویت بیخوێنیتەوە دەکرێ ئارامی بۆ دەروونت بهێنێت. خوێندنەوە چەند دێڕێکی سرووشت هێنەر دەبنە هۆی کەم کردنەوەی پەستانی خوێن و هێورکردنەوەی مرۆڤ.

 

چێژ بەخشین: گشتمان هەوڵ دەدەین بۆ ئەوەی چێژ بە خۆمان ببەخشین و هەمیشەش بەدوای دۆزینەوەیەوەین. پێویست ناکا بەدوای هۆکارەکان بگەڕێین چونکە باشترین هۆکار کە چێژت پێ دەبەخشێت خوێندنەوەیە. هەرگیز دوای خوێندنەوەی نوکتەیەک دیقەتت داوە کە جەندە چیژت پێ بەخشراوە! هەرگیز سەرنجت داوە کە چیڕۆکێک ی مانادار چەندە چێژ دەبەخشێت؟

 

بۆ ئەوەی بێ بەش نەبیت لە هەموو ئەو سوودانە سەرەوە ئەوا هیچ کاتێک لە ئێستا زووتر نیە، بڕۆ یەکێک لەو کتێبانە بهێنە کە لە نیو کتێبخانەکەتدا گیریان خواردە و تۆزیان لەسەر هەڵنیشتوە، ئیدی مەهێڵە بەرگی کتێبەکانت تۆز بگرن .

 

وەرگێرانی: توانا سەدرەدین
www.Lifecheck.cm سەەرچاوە

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە