پێنج شه‌ممه‌ 29 تشرینی دووه‌م 2018

هەڤاڵ ئەبوبكر:خەڵك لەكوردستان دەنگ بە كوالێتی ئه‌و كارانه‌ نادات كەكەسێك كردویەتی، بەڵكو دەنگ بەو وتارە میدیاییە دەدات كە بانگەشەی بۆ دەكرێت

بەروار : 29 تشرینی دووه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لە وتووێژێكی ژیار محەمەد لەگەڵ د.هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی دەڵێت: تا ئەم ساتە(٥٠) هەزار ئاوارە لەسنوری پارێزگای سلێمانی ماوە، حكومەتی عیراقی-ش بڕیاری داوە تا ٣١\١٢\ئەمساڵ هاوكارییان بكات تا هانیان بدات بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، هاوكات هەر لەم چاوپێكەوتنەدا باس لەو كارانە دەكات كە لەماوەی دەست بەكاربونیدا كردویەتی، وەڵامی ئەو پرسیارەش دەداتەوە كە ئەگەر ئەمجارە خۆی كاندید بكاتەوە چەندە دەنگ دەهێنێت بەهۆی كارەكانی وەك پارێزگار؟ د. هەڤاڵ ئەبوبەكرد دەڵێت” خەڵك لەكوردستان دەنگ بەوكارانە نادات كەكەسێك كردویەتی خەڵك لەوكاتەدا دەنگ بەو وتارە میدیاییە دەدات كە بانگەشەی بۆ دەكرێت ئەگەر “مەسەلە” ئیشكردن بووایە دەبوو هێزە دەسەڵاتدارەكان كەلەچەند ساڵی ڕابردوودا كوردستانیان وێران كردووە دەبوو كەمترین دەنگیان بهێنایە، بەڵام ئەنجامەكان وای دەسەلمێنن كە ئەو خەڵكە زۆرترین دەنگی بەوانە داوە بۆیە قسەكە لەكوالێتی و ژمارەی ئیش نیە، بەڵكو دەكەوێتە سەر ئەو وتارە میدیایەی كەلایەنێكی سیاسی لەكاتی دەنگداندا دەتوانێت قەناعەتی بە دەنگدەرێك بكات كەدەنگی باتێ. ”

د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەسەرەتای وتوێژەكەدا باسی لەو خزمەتگوزاریانە كرد كە لەماوه‌ی دەست بەكاربونیدا وەك پارێزگاری شارەكە كردویەتی و وتی” ئەو ئیشانەی من كردومە نەك هەر خەڵكی سلێمانی، خەڵكی دهۆك و هەولێر و ڕەوەندی كوردیش لەگەڵیەتی ئەوەی كە ئێوە دەیكەن بە ” ڕەئی” خەڵك چەند كۆمێنتێكی فەیس بووكە كەنازانرێت خاوەنەكانی كێن؟ ئەو ئیشانەی ئێـمە كردومانن بەخزمەتكاری كردومەنە بۆ خەڵك كردومانە نەك بەمنەت نەهاتوین لەمیدیادا بانگەشەی بۆ بكەین.”

ڕاشیگەیاند” بۆ زیانلێكەوتوانانی لافاوەكەی قەڵادزێ و گوندەكانی قەندیل و دۆڵی شاورێ ئەگەرچی لەسنوری پارێزگای سلێمانی نین، بەڵام بەشێكی لەسەر پارێزگای سلێمانی و بەشێكیشی بەسوپاسەو لەلایەن حكومەتی عێراقیەو توانیومانە سوتەمەنیان بۆ دابین بكەین.”

دەربارەی ڕەخنەیەك كە له‌ وته‌یه‌كی ده‌گیرێت كه‌ لە چاوپێكەوتنێكی كەناڵی (ئێن ئاڕتی) كردبووی، له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێم له‌قه‌یراندایه‌ چۆن توانیوێتی له‌و ماوه‌ كه‌مه‌ی ده‌ست به‌كاربوینیدا ئه‌و هه‌موو پڕۆژه‌یه‌ جێ به‌جێ بكات؟ وتی” ئێمه‌ نەمانوتووە یانزە هەزار پڕۆژە وتمان یانزە هەزار ئیش، وە ئەو كارانە دەتوانن بێن بە لیست وەریبگرن، جگە لەوە ئەو كارانەمان تەنها بە پارەی حكومەت نەكردووە جگە لەوەی بەشێكیان بەگەڕخستنەوی پڕۆژەكانن، سوپاس بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پشتیوانمان بووە كە لەم قەیرانەدا (٦٠) ملیار دینارمان وەرگرتۆتەوە، وە پارەیەكی (مۆڵ-مان) وەرگرتووە بۆ كارەبا و ئاو، لەهەمانكاتدا كەرتی تایبەتمان چالاككردۆتەوە، وە پشتێكی گەورەمان بەسەرمایەدارەكانمان بیستووە.”

سەبارەت بەوەی ئەگەر ئێستا خۆت كاندید بكاتەوە چەندە دەنگ دەهێنێ؟ د.هەڤاڵ ئەبوبەكر وتی” خەڵك لەكوردستان دەنگ بەوكارانە نادات كەكەسێك كردویەتی خەڵك لەوكاتەدا دەنگ بەو وتارە میدیاییە دەدات كە بانگەشەی بۆ دەكرێت ئەگەر “مەسەلە” ئیشكردن بووایە دەبوو هێزە دەسەڵاتدارەكان كەلەچەند ساڵی ڕابردوودا كوردستانیان وێران كردووە دەبوو كەمترین دەنگیان بهێنایە بەڵام ئەنجامەكان وای دەسەلمێنن كە ئەو خەڵكە زۆرترین دەنگی بەوانە داوە بۆیە قسەكە لەكوالێتی و ژمارەی ئیش نیە، بەڵكو دەكەوێتە سەر ئەو وتارە میدیایەی كەلایەنێكی سیاسی لەكاتی دەنگداندا دەتوانێت قەناعەتی بە دەنگدەرێك بكات كەدەنگی بداتێ.”

وتیشی” ئەمە مەتەڵ نیە، كەهاتە سەر دەنگدان دەبێت ئێـمە موحاسەبە بكرێین لەسەر چی دەنگمان دەدەنێ یاخود نا، ئایا دزیمان كردووە؟ گەندەڵیمان هەبووە، موڵكی دەوڵەت و ئۆتۆمبێلی دەوڵەت و سوتەمەنیمان بۆ خۆمان بەكارهێناوە ئایا بازرگانی نەوت دەكەین؟ سەرانە لەخەڵك دەسەێنین ڕاوو ڕوت دەكەین؟ ساختەكاری دەكەین لەدەنگداندا؟ خەڵك دەزانێت هەموو ئەوانەمان نەكردووە، بەڵام ئەو پێوەرە لەلای خەڵكە، خەڵك دەتوانێت مۆدێلێكی تر تاقی بكاتەوە بۆیە ئێمە ناتوانین بڵێین چەندە دەنگدەهێنین خۆ ئێمە ساختەكاری ناكەین، بەڵام دەتوانن لەدەنگدەرەكانمان بپرسن یا لەوكەسانەی كە لەدژایەتیەوە بونە پشتیوانمان بۆ ئێستا بونە پشتیوانمان؟ ئێمە بە كردار مۆدێلێكی نوێی مەدەنی و حكومەتی هاوڵاتیمان دروست كردووە كە ئێمە لێرە بەتەنها پارێزگاری گۆڕان نین پارێزگاری هەموو كەسێكین بەوانەی ئینتماشیان نیە وە ئێمە ئەو پەیامەمان گەیاندووە وە ئەو ئیشەمان كردووە .”

دەربارەی گەڕانەوەی ئاوارەكانی عێراق بۆ شار و شارۆچكەكانی تری عێراق؟ پارێزگاری سلێمانی وتی” تا ئەم ڕۆژەی قسە دەكەین پەنجا هەزار ئاوارە لەسلێمانی ماون، بەڵام جیاواز لەشار و شارۆچكەكانی تری هەرێم لە شاری سلێمانی ئێمە پەناهندەشمان هەن كەهاوڵاتیانی ڕۆژهەڵات و باكورن، تائێستا حكومەتی عێراقی هاوكاری ئەو ئاوارانەی كردوو لەكوردستان، بەڵام بەپێی ئەو زانیاریانەی ئێمە هەمانە حكومەتی عێراقی پشتیوانی مانەوەی ئەو ئاوارانە ناكات لەهەرێمی كوردستان بڕیاری داوە تا 31/12/ ئەمساڵ هاوكاریەكانی بەردەوام بێت، ئەوەش وەك هاندانێك تا بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان، بۆیە ئێمە ئێستا لەهەوڵی چارەسەركردنی ئەو كێشەیەداین، چونكە بەشێك لەو ئاوارانە گەڕابونەوە شوێنەكانی خۆیان، بەڵام جارێكی تر گەڕاونەتەوە كوردستان، ئەمجارە وەك میوان گەڕاونەتەوە كوردستان بەهۆی نەبونی خزمەتگوزاری و ئاسایش لەناوچەكانی خۆیان ئەوانەش پێویستیان بە خزمەتگوزاریە بۆیە ئێستا لەهەوڵی چارەسەری ئەوەداین.” لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانیش وتی” ئەوە بابەتێكە دەبێت حكومەتی هەرێم بڕیاری لێبدات ئێمە لەگەڵ ئەوەبوین لەكاتی خۆیدا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكرایە واتە 30/4/ بكرایە، بەڵام نەكراوە بەپێی ئەو ماوە یاساییانەی كەیاساكان دیارییان كردووە هەموو ماوە یاساییەكان تەواو بون .”

وتیشی” بەڵام پارێزگار لەكارەكەی بەردەوام دەبێت تا ئەوكاتەی ئەنجومەنی نوێی پارێزگا هەڵدەبژێردرێت و ئەنجومەنی نوێ هەڵدەبژێرێت، وە ئەنجومەنیش پارێزگارێكی نوێ هەڵدەبژێرێت و دەستاودەستی دەسەڵات دەكەین.”

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە