پێنج شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2018

نامەی ” حەڤدەم بۆ تۆ

بەروار : 06 كانونی یه‌كه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سڵاو ” دڵی من
ئەگەر تۆ ڕوخسەت بدەی ” ڕەنگە گوزەرێک هەنکاوەکانم بباتەوە ئەو شوێنەی یەکەم جار بۆنی هەناسەکانتم ڵێ هەلمژی ، بەو یادەوە : وچانێک دەدەم ، بەیادی ئەو ڕۆژە جارێکیتر هەناسەکانی ئەوێ هەڵدەمژمەوە . تا هەست بەغەریبی خۆم و شار نەکەم . پێکەنینەکان کۆدەکەمەوە . بۆ ” تێشووی بێرەوەریەکان ، وشەکان لەسەر لەپی دەستەکانم دەنووسمەوە . تا لەکاتی دەستکردنەوەم نزای خۆشبەختیان پێبکەم بۆ تۆ . تۆ بلێی بتوانم بەبێ تۆ بچمەوە ئەوێ .؟
حەزدەکەم بەشوێن پێکانتدا بچمەوە ، تا جوانیەکان بدۆزمەوە . جارێکیتر ڕەنگی ئەم خاکە دیەکانم سیا پۆشکا ،
کەلەژیر پێیەکانت پیرۆز بوو ، تەزوی خۆشیەکان بخاتەوە دڵم ، بۆچەند ساتێ لە ژێر دارەکە پشوو بدەم . دلنیام گەلاکانی بۆنی تۆیان گرتووە ، دەزانم : چۆلەکەکان هەروا لەوێن . لەکوێ شوێنێکی تری وایان دەسدەکەوێ تا گوێ لە نهێنیەکانی دڵ بگرن ، بە هێمنی لە گڵۆپەکان دەڕوانم ، نیگایان پڕکردوە لە درەوشانەوەی چاوە ڕەشەکانت . سلاوێک لە ئەستێرەکان دەکەم ، چڵیوەی ئەوان لەگۆرانیەکە دەچێ ، دلنیام گوڵ فرۆشەکەش دێتەوە ، ئەمجارەیان گوڵەکە لە شوێنەکەت جێدێلم ، با ئەم شوێنە ببێتە هەمیشە بەهاری شار ،

 

هاڤان محەمەد

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە