Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2018

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پێشیلی یاسا دەکات

بەروار : 10 كانونی یه‌كه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی پێشیلی یاسا دەکات و چەند پۆستێکی ئەنجومەنەکە پردەکاتەوە، لەکاتێکدا ئەنجومەنی پاریزگا لە بۆشایی یاساییدایە.

بەپێ نوسرواێک کە ووێنەیەکی دەست ئاگاپرێس کەوتووە، ژمارە ٤٩ی بەرواری ٤ی١٢ی ٢٠١٨ی لەسەر بۆ سکرتیری ئەنجومەن رۆیشتووە ، تایبەتە بە کۆبونەوەی ئەنجومەن ،تێدا جێگای سی کەس لەئەندامانی ئەنجومەن پردەکاتەوە و دەست لەکار کێشانەوەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەن قبوڵ دەکات و کەسێک لە شوێنەکەی دادەنێن.

بەپی بەڵگەنامەکەی ئەنجومەن دەست ماڵپەری ئاگاپرێس کەوتوە یەکێتی و پارتی و گۆران هەر سی کورسی ئەنجومەن پردەکەنەوە، کە بەرزان حامد سعید دەخریتە شوێنی دانا محەمەد جەزا لە سلکی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئیسماعیل علی محەمەد دەخرێتە شوێنی غالب محەمەد عەلی لە سلکی بزووتنەوەی گۆران و دیمەن رەزا رەشید دەخریتە شوێنی سەلمە فاتیح تۆفیق لە سلکی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان .
هەرەوەها دەست لەکار کێشانەوەی ئەنوەر تاهر محەمەد لە پۆستی جێگری ئەنجومەنی پارێزگا و دانانی بەرزان محەمەد ساڵح لە شوێنەکەی وەک جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا.

ئەنجومەنی پاریزگای سلیمانی لەکاتێکدا ئەو شوێنانە پردەکاتەوە، کە لەبۆشایی یاسایدایە، لە ئێستادا هیچ یاسایەک نیە رێگای پی بدات بۆ کارکردنو کۆبونەوەی ئەنجومەن، چونکە ئەنجومەنی پارێزگالە ٢٤ی ٩ی ٢٠١٨ کاتی یاسایی تەواو بووە، بۆ درێژکردنەوەی یان هەڵوەشانەوەی پیویستە پەرلەمانی کوردستان بە بریارێک چارەنوسی دیاری بکات و دەسەلاتی بۆ دیاری بکاتەوە لەکاتی بۆشایی یاسایدا تاوەکو هەڵبژاردن دەکرێتەوە.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە