Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 13 كانونی یه‌كه‌م 2018

بۆ وەزیری ووزەی ئەمریکا سەردانێ عیراقی کرد..؟

بەروار : 13 كانونی یه‌كه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لە دڵشاد مەجیدەوە وەرگیراوە

 

• لەسەر داوا و پێشنیاری عادل عبدالمھدی وەزیری ووزەی ئەمریکا سەردانی ھەولێری کرد..
• ئەگەر ئەمریکا لەدوای ١٢/٢٠ مۆڵەتی ھێنانی گازی ئێران بۆ عیراق درێژ نەکاتەوە.. دەکرێ عیراق گاز لەکوێت ھاوردە بکات و کارەباش لەسعودیە بکرێ..
• بەیارمەتی و ھەماھەنگی کۆمپانیاکانی ئەمریکی.. دەبێت عیراق لەمەودوا لەبواری ووزە سەربەخۆ بێت..
ڕۆژی سێشەممە وەزیری ووزەی ئەمریکا بەھاوەڵی ٥٠ کۆمپانیای ئەمریکی گەیشتە بەغدا.. وەزیری ووزەی ئەمریکا ( ریک پێری) چاوی بە سەرۆک وەزیران عادل عبدالمھدی و سەرۆک کۆمار بەرھەم ساڵح و ھەردوو وەزیری نەوت و کارەبای عیراق کەوت..

(ریک تێری) پێش وادەی تەواوبوونی ماوەی ٤٥ ڕۆژەکە.. کە( ٢٠ )ی ئەم مانگە تەواو دەبێ.. بەئاشکراو ڕاشکاوانە بەھەردوو وەزیری نەوت و کارەبای عیراقی ڕاگەیاندووە. سزاکانی سەر ئێران جدین و دەبێت واقعیانە مامەڵەی لەگەڵ بکەن.. بۆئەو مەبەستەش دەبێ ھێنانی گاز بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا لەئێران ڕابگرن،ئێستا کاتی ئەوەیە عیراق چیتر پشت بەو ووڵاتانە نەبەستێت کەئامانجیان پاوانخوازی و ھەژموونە ( مەبەستی ئێرانە) وەدەبێت عێراق لەمەودوا بەھەماھەنگی لەگەل کۆمپانیاکانی ئەمریکا.. بگاتە قوناغی سەربەخۆیی لەبواری ووزە..

 

بۆ ئەو مەبەستەش ژووری بازرگانی ئەمریکا کۆنگرەیەکی بۆ چۆنیەتی پێشخستن و کارکردن و بەرھەمھێنان لەبواری ووزەی نەوت و گاز و ئاو لەعیراق بۆ زیاتر لە ٥٠ کۆمپانیای ئەمریکی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لەعیراق ساز دەکا..
عێراقیەکانیش ڕاشکاوانە بە وەزیر ریک تێریان ڕاگەیاند ..کەناتوانن تا دووساڵی تر سەربەخۆیی لەدابینکردنی گازی سروشتی بۆ بەرھەمھێنانی ووزەی کارەبا لەعیراق دابین بکەین..
وەزیری ووزەی ئەمریکاش ھیچ وەڵامێکی عیراقی نەداوەتەوە.. بەڵکو پێی ڕاگەیاندون پێویستە بۆ ئەم پرسە پرس و ڕاوێژ بە ئیدارەی سەرۆک ترەمپ بکەین ..
ھاری ئستیبانیان.. ئەندامی پەیمانگای ووزەی عیراق لەئەمریکا .. سەبارەت بەو پرسە دەڵێت.. ( من پێم وایە ماوەی ھێنانی گاز لە ئێران بۆ عیراق درێژ دەکرێتەوە.. چونکە ناکرێ و ئەستەمە بێیت یەکسەر گاز لەسەر حکومەتێک ببڕی کەتەمەنی دوو مانگ بێ..)
بەڵام دەڵێن باس لەوە کراوە.. کە ئەمریکا لەجیاتی ئێران پێشنیاری ووڵاتی کوێتی کردووە کە عیراق گازی سروشتی لێ ھاوردە بکات.. بەڵام دەڵێن رێژەی بەرھەمھێنانی گاز لەکوێت کەمە و ناتوانێ پێداویستیەکانی عیراق دابین بکات.. بۆیە ئەمریکا پێشنیاری کردووە تا ئەوکاتەی پیشەسازی گاز لەعیراق چاک دەکرێ.. عیراق ھاوکات ووزەی کارەبا لە ووڵاتی سعودیە ھاوردە بکات..

(( سەفەرەکەی تێری بۆ ھەرێم..!!))

بەگوێرەی (ملحق الاعلامي) ڕاگەیاندنی سەفارەتی ئەمریکا لە بەغدا.. سەفەری وەزیری ووزەی ئەمریکا بۆ ھەولێر و چاوپێکەوتنی لەگەڵ بارزانی.. لەسەر داوای عادل عبدالمھدی بووە.. پێشنیاری کردووە کە سەفەرێکی ھەرێم بکەن و داوا لەھەرێم بکەن کە پشتگیری ھەنگاوە ھاوبەشەکانی عیراق و ئەمریکا بکەن.. ھەروەھا گوێ لەپێشبیارو ڕای ھەرێمیش بگرن.. کەتاچەند دەتوانن لەبواری دابینکردنی کارەبا بەو پارێزگایانەی نزیک ھەرێمن دابین بکەن..

بەگوێرەی زانیارەیەکان وەزیری ووزەی ئەمریکا لەکۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی.. داوای لێکردووە کە چەند دەتوانن گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبای عیراق دابین بکەن.. ئەگەر ئەم کارە نەتوانرێ جێ بەجێ بکرێ.. ھەرێم دەتوانێ تاچەند ( میگاوات) کارەبا بۆ شارەکانی تری عیراق دەستەبەرو دابین بکات..
ئەو کۆبوونەوانەی وەزیری ووزە لەھەولێر ئەنجامی داوە.. کۆبوونەوەی ئاسایی بوونەو ھیچ رێکەوتنێک و بڕیارێکی لێنەکەوتۆتەوە.. بەڵکو وەزیری ووزەی ئەمریکا پشتگیری خۆی بۆ ئەو ڕێکەوتنانەی لەنێوان ھەرێم و بەغداوە ئەنجامدراوە.. دووپاتکردەوە..

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە