Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 17 كانونی یه‌كه‌م 2018

قایمقامی مه‌خمور: هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌مپی مه‌خمور لای من ” بكه‌ر نادیاره‌” ناتوانم بڵێم فڕۆكه‌ی توركی بوون یا هی لایه‌نێك بووه‌

بەروار : 17 كانونی یه‌كه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لە میانی وتووێژێکی ژیار محەمەد لە بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ڕزگار محەمەد قایمقامی قەزای مەخمور دەڵێت” بۆردومانکردنی کەمپی مەخمور “بکەر نادیارە” من بە شێوەیەکی فەرمی تەنانەت ناتوانم بڵێم ئەو بۆردومانە لەلایەن فڕۆکەی تورکیەوە کراوە یا هی چ لایەنێک بووە. ئەوەی کە ڕووی دا تەنها یەک لێدان بوو کە دوو فڕۆکەی جەنگی بوون لە چوار شوێنیان داوە. بەداخەوە ئەوەی کە من لە کۆمیتەی پەیوەندییەکان وەرمگرتووە چوار “شەهید” هەیە کە بونە قوربانی ئەو جموجۆڵانە. قایمقامی قەزای مەخمور دەشڵێت” جگە لە “ڕووداو” هیچ ناوێکی تری نیە چونکە “توصیف-ە قانونی”یەکە وایە چونکە ئەو لایەنەی پێی هەستاوە ” به‌ بۆردومانکردنی کەمپی مەخمور” لای من دیار نیە چونکە خۆی نه‌یوتووه‌ منم، ئەوەی کە دەزانین دوو فڕۆکە بووە بۆردومانی کردووە بەڵام ناتوانم بڵێم هی کێیە، قسەی خەڵک دەتوانم بگێڕمەوە بەڵام ناتوانم وەک لایەنێکی فەرمی بڵێم هی کێ بووە ئەو فڕۆکانە، دەشڵیت” جگە لە پارێزگاری هەولێر کە بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ کردووە لەسەر پێداویستی بۆ نەخۆشخانە وە چۆنیەتی ڕووداوەکە هیچ لایەنێکی فەرمی حکومەتی هەرێم و عێراقی لێی نەپرسیوون هۆکاری ڕووداوەکە و هەڵوێستیان چیە؟ دەربارەی قسەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان-یش دەڵێت” ئەوە زیاتر ئیشی ئێوەیە “موتابەعەی”میدیا بکەن ڕاستیەکەی کاتم نیە و ناتوانم “موتابەعە” بکەم بەڵام ئەگەر وای وتبێت ئەوە دان پێدانانە.”

کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بەپێی میدیا لۆکاڵیەکانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی کەمپەکە” فڕۆکەکانی تورکیا” بۆردومانی کەمپی مەخموریان کرد بەو هۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.”

ڕزگار محەمەد قایمقامی قەزای مەخمور لەسەرەتای وتووێژەکەدا ئەو بۆردومانەی بە ڕووداو ناوبرد و وتی” ئەو ڕووداوە تەنها یەکجار بووە کە لەلایەن دوو فڕۆکەوە بۆردومانەکە کراوە و بەشی ڕۆژهەڵاتی کەمپەکەی گرتۆتەوە، خۆ ئەگەر ناوەوەی کەمپەکەی بگرتایەوە ئەوە قوربانیەکان زیاتر دەبوون و كاره‌ساته‌كه‌ گه‌وره‌تر ده‌بوون چونکە ژمارەی دانیشتوانی کەمپەکە 12 هەزار کەسە.” قایمقامی قەزای مەخمور جەختی کردەوە ” جگە لە “ڕووداو” هیچ ناوێکی تری نیە چونکە “توصیف-ە قانونی”یەکە وایە چونکە ئەو لایەنەی پێی هەستاوە “بۆردومانکردنی کەمپی مەخمور” لای من دیار نیە ناتوانم بەشێوەیەکی فەرمی بڵێم فڵانە لایەنە چونکە خۆی وتویەتی منم،ئەوی کەدەزانین دوو فڕۆکە بووە بۆردومانی کردووە بەڵام ناتوانم بڵێم هی کێیە، قسەی خەڵک دەتوانم بگێڕمەوە بەڵام ناتوانم وەک لایەنێکی فەرمی بڵێم هی کێ بووە ئەو فڕۆکانە.”

سەبارەت بەوەی وەک قایمقامی قەزای مەخمور ئایا بە دواداچونیان کردووە کە هۆکاری ئەو بۆردومانە چی بووە ؟ ڕزگار محەمەد ڕایگەیاند ” سەبارەت بەمن ئەوە “بکەر نادیارە” من بە شێوەیەکی فەرمی تەنانەت ناتوانم بڵێم ئەو بۆردومانە لەلایەن فڕۆکەی تورکیەوە کراوە یا هی چ لایەنێک بووە ئەو فڕۆکانە، تەنها قسەکە لە زاری خەڵکی ئەوێوە بیستومانە و دەیگێڕنەوە، وە وەکو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی مەخمور کە سەر بە ئێمەیە تا ئێستا نەیانتوانیووە سەردانی ئەو شوێنە بکەن بۆ دیاریکردنی زیانەکانی یاخود ئەو کەسەی کە تۆمەتبار دەکرێت بە “ئیعتباری” ئەو خەڵکەی باسی دەکەن، وە ئەو ناوچەیە “عایدی” پۆلیسی فیدراڵیە ئەوان چوونەتە شوێنەکە بۆ لێکۆڵینەوە هەتا ئەوانیش نەیانوتووە کە فڕۆکەکان تورکی بوون یا هی لایەنی تر کە ئەو کەمپەی بۆردومان کردووە.”

دەربارەی ئەوەی هەڵوێستیان لەوبارەیەوە چی بووە ؟ قایمقامی مەخمور ڕایگەیاند ” ئێمە گەیاندومانە بەسەرو خۆمان کە پارێزگاری هەولێرە بەتەلەفۆن قسەمان لەسەری کرد وە باسی زیانەکانیمان کرد لەگەڵ دابینکردنی “ئیسعاف” و شوێن لە نەخۆشخانە بۆ بریندارەکان، ئەوی تر بابەتی سەروەرییە پەیوەندی بەسەر و ئێمەوە هەیە.” وتیشی” جگە لە پارێزگاری هەولێر کە بەتەلەفۆن قسەی لەگەڵ کردووە لەسەر پێداویستی بۆ نەخۆشخانە وە چۆنیەتی ڕوداوەکە هیچ لایەنێکی فەرمی حکومەتی هەرێم و عیراقی لێی نەپرسیوون هۆکاری ڕوداوەکە و هەڵوێستیان چیە؟”

رۆژی 13/12 ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانی کۆنفرانسی یەکەمی دادوەریی دادگا باڵاکان و دادگا دەستورییەکاندا ڕایگەیاند” ئۆپەراسیۆنمان بۆ سەر شەنگال و دامێنەکانی مەخمور و قەرەچۆغ ئەنجامدا… و ئۆپەراسیۆنی دیکەشی بەدووا دێت” بەوتەی ئەردۆگان ئەو هێرشانە بۆ” پاراستنی شکۆی ئوممەت و هەموو مرۆڤایەتیه.”

بەڵام ڕزگار محەمەد بێ ئاگایی خۆی لەو وتانەی سەرۆک کۆماری تورکیا دەردەبڕێت و دەڵێت” خۆی ئەوە کاری ئێوەیە “متابەعەی” میدیاکان دەکەن، من بەو شێوەیە بەڕاستی کاتم نیە و ناتوانم (موتابەعەی) میدیاکان بکەم، ئەگەر وابێت ئەوە دان پێدانانە و ئێمەش دەڵێین تەواو فڕۆکەکانی تورکیا بوون.” ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆماری توركیا وای وتبێت”

وتیشی” ئەو کەمپە وەک وتم زیاتر لە 12هەزار کەرسی تێدا نیشتەجێیە کە خەڵکی “سڤیلن” و ژن و منداڵ و خێزانن ئەگەر جموجۆڵیش هەبێت نابێتە پاساو بۆ هێرش کردنە سەریان بەو شێوەیە کە مەترسی بکەوێتە سەر ژیانی ئەو هەموو خەڵکە کە لەوێیە.بۆیە بەتوندی دژی دەوەستینەوە.” وتیشی” هەڵکەوتە جوگرافیەکەی کەمپەکە لە ناوچەیەکی قوڵاییە، سەدان کیلۆمەتر لە سنوورەکان دوورن بۆیە ئەگەر جموجۆلیش هەبێت ناوخۆییە و هیچ زیانێکی بۆ دەرەوە نیە.”

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە