Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 20 كانونی یه‌كه‌م 2018

پارێزگاری کەرکوک به‌وه‌کاله‌ت،بریاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکراو بۆ بەغدا هەڵهات

بەروار : 20 كانونی یه‌كه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

بەتۆمەتی بەهەدەردانی‌ پارەی‌ دەوڵەت و پرۆژەی‌ وەهمی‌ فەرمانی دەستگیركردن بۆ راكان جبوری‌ پارێزگاری‌ كەركوك بە وەكالەت دەردەكرێت و بەپێی‌ زانیارییەكانیش ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 19ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌م، مەفرەزەیەكی‌ پۆلیس بۆدەستگیركردنی‌ جبوری‌ چونەتە بینای‌ پارێزگا، بەڵام لەوێ نەبووە.

بەپێی زانیارییه‌كان مەفرەزەیەكی پۆلیس نەزاهەی كەركوك بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت هاتونەتە ناو بینای پارێزگا، بەڵام ناوبراو لەدەوام نەبووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو: پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت لەشاری بەغدایە و پێدەچێت كار بۆ ئەوە بكات فەرمانەكە هەڵوەشێنرێتەوە.

 

لە دوای ١٦ی ئۆکتۆبەرەوە ڕاکان جبوری، بە وەکالەت کرا بە پارێزگاری که‌رکوک، بەڵام ئێستا به‌ تۆمه‌تی “گه‌نده‌ڵیی و‌ بەهه‌ده‌ردانی سامانی گشتی” ده‌سته‌ی ده‌ستپاکی که‌رکوک، سکاڵای لەسەر تۆمار کردوە، هەربۆیە فه‌رمانی ده‌ستگیرکردنی بۆ ده‌رکراوه‌.

ڕاکان جبوری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌ و‌ پۆستی پارێزگای که‌رکوک-یش به‌ڕێوه‌ ده‌بات، هه‌روه‌ها تاوه‌کو ئێستا سوێندی یاسایی وه‌ک په‌رله‌مانتار نه‌خواردووه‌، له‌ ماوه‌ی کارکردنیشی وه‌ک پارێزگاری که‌رکوک چه‌ندین پێشلکاریی ئه‌نجامداوه‌”.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە