Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 20 كانونی یه‌كه‌م 2018

سزاكه‌ی فیگه‌ن یوكسه‌كداغ په‌سه‌ند كرا

بەروار : 20 كانونی یه‌كه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ فیگه‌ن یوكسه‌كداغ كه‌ له‌ زیندانی ده‌وڵه‌تی تورك دایه‌، له‌ لایه‌ن سێزده‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ سزای ساڵێك و ٦ مانگ زیندانی كردنی بۆ بڕابوویه‌وه‌، ئه‌مڕۆش بیسته‌مین دادگه‌ی دادی ئه‌نقه‌ره‌ سزاكه‌ی په‌سه‌ند كرد.

لێدوانێكی یوكسه‌كداغ له‌ ساڵی ٢٠١٥ بۆ ئاژانسی دۆیچه‌ ڤێلله‌ی ئه‌ڵمانی (DW)، كرابوویه‌وه‌ بیانوو بۆ دادگه‌یی كردنی ناوبراو، له‌ ٦ی حوزه‌یرانی ٢٠١٦دا دۆسیه‌یه‌كی بۆ كرابوویه‌وه‌.

 

یوكسه‌كداغ له‌ لێدوانه‌كه‌یدا گوتبووی: «ئێمه‌ وه‌ك هه‌ده‌په‌، په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌ نییه‌. پێویسته‌ به‌ڵگه‌ هه‌بن بۆ سه‌لماندنی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌ په‌یوه‌ندیمان ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر نا پڕوپاگه‌نده‌ی بێ به‌هان. ئێمه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا ١٣%ی ده‌نگه‌كانمان به‌ده‌ستهێنا. له‌ كه‌مپینی ٢ مانگه‌ی هه‌ڵبژاردندا ٧ ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ تێرۆر كران. كوژه‌ره‌كان هه‌تا ئێستاش دادگه‌یی نه‌كراون. ئه‌وانه‌ی كوژراون، چه‌كیان هه‌ڵنه‌گرتووه‌ و نه‌چوونه‌ته‌ ڕیزی په‌كه‌كه‌ و شه‌ڕیان نه‌كردووه‌. په‌كه‌كه‌ بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئازادیی گه‌لانه‌. له‌ هه‌مان كاتدا له‌پێناو دیموكراتی و یه‌كسانی تێده‌كۆشێت. ئێمه‌ به‌رنامه‌ی په‌كه‌كه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانی په‌سه‌ند ناكه‌ین، به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ به‌رنامه‌ی په‌كه‌كه‌ تێرۆر نییه‌.»

 

  • ANF
ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە