Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 28 كانونی یه‌كه‌م 2018

گەلەری دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی داوایەك ئاراستەی راگەیاندنەكان و خەڵک دەكات

بەروار : 28 كانونی یه‌كه‌م 2018
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كەئاڕاسته‌ی ده‌زگا میدیاییه‌كان و دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی كردووه‌، رایده‌گه‌یه‌نێت: یەکلاکردنەوەی کێشەکان و تاوانبارکردن و دەرخستنی بێتاوانی ئیشی دادگایەو میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شوێنی ئەو کارانە نین، داواکارین لەسەرجەم دەزگا میدیاییەکان کە دەست لەو کارە ناشیاوە هەڵگرن و میدیا نەکەنە شوێنێک بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان و پشێوی کۆمەڵایەتی و نابووتکردنی یاساو دادپەروەری و وەلانانی رۆڵ و ئەرکی دادگاکان.

دەقی راگەیەندراوەكە… 
لەسەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانییەوە بۆ سەرجەم دەزگاکانی راگەیاندن و دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی خۆشەویست وەک تێبینی دەکرێت ماوەیەکە بەناوی راگەیاندن و میدیاوە دەستوەردانێکی نادروست لە کاروباری دادگاکان دەکرێت و رەوتی لێکۆڵینەوە و دادگاییەکان لەبەرچاوی خەڵک دەشێوێنرێن، تۆمەتبار بەتاوانبار لەقەڵەم دەدرێت و خەڵک دادگایی دەکرێت و حوکم دەدرێت بەسەریدا، بێئەوەی هێشتا دادگا کەیسەکەی یەکلا کردبێتەوەو تاوانباری و بێتاوانی لایەنەکانی سەلماندبێت.. بۆیە داواکارین لەسەرجەم دەزگا میدیاییەکان کە دەست لەو کارە ناشیاوە هەڵگرن و میدیا نەکەنە شوێنێک بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان و پشێوی کۆمەڵایەتی و نابووتکردنی یاساو دادپەروەری و وەلانانی رۆڵ و ئەرکی دادگاکان، با میدیا ئەرکی راستەقینەی خۆی ببینێت لەبڵاوکردنەوەی رۆشنبیری و پێدانی زانیاری و هەواڵی دروست بەهاووڵاتیان و دوورکەوتنەوە لەناوزڕاندن و تۆمەتبارکردن و لەکەدارکردنی ناوو ناوبانگی کەسەکان و دەزگاکان، کە ئەو جۆرە کارانە دەچێتە خانەی تاوان و لێپێچینەوەی یاسایی هەڵدەگرن.
هەر لێرەشەوە داوا لەسەرجەم هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەین کە باوەڕ بەوجۆرە میدیایانە نەکەن و دوای مەرامەکانیان نەکەون و لەوە تێبگەن کە یەکلاکردنەوەی کێشەکان و تاوانبارکردن و دەرخستنی بێتاوانی ئیشی دادگایەو میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شوێنی ئەو کارانە نین، هەموولایەکیش دڵنیادەکەینەوە کە دادگاکان رۆڵی پیشەییانەی خۆیان دەگێڕن و دوور لەهەڵچوون و سۆز، بەپێی یاسا بەرکارەکان و دوای لێکۆڵینەوەی وردو گەیشتن بەڕاستی ڕووداوەکان دۆسییەکان یەکلادەکەنەوە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە