Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 3 كانونی دووه‌م 2019

گوێدرێژێک بۆ فرۆشتن

بەروار : 03 كانونی دووه‌م 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە

بنیاد کامەران

هەبو نەبو,ساڵانێکی زوو،جوتیارێك و کوڕەکەی لە کەمبۆدیا دەژیان و زۆر بەباشی ئاژەلەکانییان بەخێو دەکرد. یەکێک لە جاشکەکان گەشەی کرد و بو بە گوێدرێژێکی مو قاوەیی، قیت و تێکسمڕاو، گوێدريژێکی ئەوەندە جوان ،کە هەرگیز شتی وایان نەبینیبوو، دیار بوو تەواو پێگەیشتبوو.

جوتیارەکە بە کوڕەکەی گوت ” سەیری ئەو گوێدرێژە بەهێزە بکە، ئەگەر کەسێک لە گوندەکەمان پێویستی بە گوێدرێژ هەبێت،ئەوە بەدڵنییاییەوە پارەیەکی باشی پێدەدات، بەڵام من دەزانم لەم گوندەی ئێمە هەموو جوتیارەکان گوێدرێژی خۆیان هەیە، بۆیە پێویستە ئێمە بچینە شوێنێکی دوور کە جوتیارەکان گوێدرێژیان نەبێت و لەوێ بەنرخێکی باش بیفرۆشین ”

. کوڕکە پرسیاری لە باوکی کرد ” ئەو شوێنە چەند دوورە؟ ئایا دەتوانم منیش بێم؟”

باوکەکە گوتی ” گوندێک هەیە لە ناوچەی کۆمپانگ، ئەوێ باشە، بێگومان تۆش دەتوانی بێی.. دەی بابڕۆین”

. دوای کەمێک ڕێکردن، جوتیارەکە وەستا و بە کوڕەکەی گوت ” بوەستە! شتێك هەیە دەبێت بیری لێبکەینەوە، گوندی کۆمپانگ زۆر دوورە، ئەگەر ئەو ماوە زۆرە بە پێ بڕۆین، بەتێپەڕینی کات، گوێدرێژەکەمان لاواز دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی نرخەکەی دابەزێت.

لە کۆتاییدا باوکەکە بیرۆکەیەکی بۆ هات، خۆی و کوڕەکەی، هەر چوارپەلی کەرەکەیان بەتوندی بەستەوە و دارێکیان خستە نێوانی، باوکەکە سەرێکی دارەکەی خستە سەرشانی و کوڕەکەشی سەرەکەی دیکەی خستە سەرشانی. بەو شێوەیە توانیان گوێدرێژەکە بەرزبکەنەوە و دەیانویست بەوشێوەیە بیگوازنەوە و بۆ کۆمپانگ بەڕیکەوتن.

لەڕێگادا چەند گوندنشینێک ئەوانیان بینی، گوندنشینەکەن نەیاندەتوانی باوەڕ بەچاوی خۆیان بکەن کە چی دەبینن! هەر پێدەکەنین و پێدەکەنین. هاواریان دەکرد، سەیرکەن! دو پیاو گوێدرێژێکیان هەڵگرتوە! هەرگیز پێشتر شتی ئاواتان بینیوە ؟!!

بانگیان کرد: هۆ پیرەمێرد خەڵک ئەسپ و گا و گوێدرێژ هەڵناگرێت، بەڵکو ئەوان ئێمە هەڵدەگرن و دەمانخەنە سەر پشتی خۆیان.

باوکەکە گوتی ئۆفف! ئیتر هەردوکیان گوێدرێژەکەیان داگرت و قاچەکانیان کردەوە.

باوکەکە گوتی ” نابێت هەردوکمان پێکەوە سواری پشتی گوێدرێژەکە ببین، بۆ ئەو قورسە کە هەردوکمان هەڵبگرێت، تۆ بەتەنیا سواری گوێدرێژەکە بەو من لەدواتانەوە دێم.

کە بەناو گوندێکی دیکەدا تێپەڕین، گەنجێک پرسیاری لە کوڕە جوتیار کرد: بۆ کوێ دەڕۆن؟

کوڕە جوتیارەکە: بۆ کۆمپانگ

گەنجەکە : ئەو پیاوە پیرە کێیە لەگەڵت؟ بەدەست ئاماژەی بۆ کرد. کوڕەجوتیار: باوکمە.

بەبیستنی ئەمە، گوندنشینەکان شێت بوون، گوتیان: تۆ کوڕێکی چەند خۆپەرستی! بۆچی تۆ سواری گوێدرێژەکە بوی، لە کاتێکدا تۆ بۆ ڕۆیشتن تەواو بەهێزی وا باشترە تۆ دابەزی و لێگەرێی ئەو باوکە پیرەت سواری گوێدرێژەکە ببێت. بەبیستنی ئەو قسە ڕەقانە، کوڕکە یەکسەر دابەزی و باوکی شوێنی ئەوی گرتەوە.

بەم شێوەیە بەردەوام بون لە ڕێگا، کوڕە گەنجەکە بەپێ و باوکەکەش بەسواری گوێدرێژەکە دەڕۆێشتن. دوای ماوەیەک چون بۆ گوندێک کە کانییەکی لێبوو. چەند ژنێک دەهاتن بۆ سەر بیرە ئاوەکە،کە بینییان، بەزەییان پێدادەهاتەوە و نیگەران بون لەوەی، کە پیاوێکی پیر بەتەنها سواری پشتی گوێدرێژێکی باش بووە و کوڕێکی گەنجی جوان لە دواوە بە پێ دەڕوات.

ئەوان هاواریان کرد و گوتیان : ” هۆ پیرەمێرد، ئەو گوێدرێژە باشە هی ئەوە نییە تۆ بەتەنیا سواری پشتی بیت، با ئەو گەنجە جوانەش سوار ببێت”. باوک و کوڕەکە سەیرێکی یەکتریان کرد و بڕیاریاندا هەردوکیان پێکەوە سواری پشتی گوێدرێژەکە ببن.

باوکەکە گوتی ” تۆ لە پێش من دابنیشە و منیش لە دوات، ئیتر کەس قسە ناکات”. بەو شێویە بە ڕێ کەوتن، دوای ماوەیەک گەیشتنە بازگەیەکی پۆلیسی گومرگ.

پۆلیسەکە گوتی :”بۆ کوێ دەچن؟

وەلامیان دایەوە : بۆ گوندی کۆمپانگ.

 

 

 

پۆلیسەکە بە دەنگێکی بەرز گوتی : ئێوە چەند نەزانن! ئەو گوێدرێژەتان ئەوەندە بەهێز نییە تا بتوانێت هەردوکتان پێکەوە هەڵبگرێت، ئەگەر بەو شێوەیە هەردوکتان سواری ببن بۆ ئەو شوێنە دوورە، ئەوە لاواز دەبێت و نرخەکەی دادەبەزێت، بۆچی ئێوە دانابەزن و لێیناگەڕێن بەخۆی بڕوات؟. جوتیارەکە لە گەڵ کوڕەکەی سەیرێکی یەکتریان کرد، ئیتر لەسەر پشتی گوێدرێژەکە دابەزین و گوریسەکەیان ڕاکێشا. رێگەکەیان بە کێڵگەیەك کۆتایی هات ، بۆ گەیشتن بە رێگەیەکی دیکە دەبوو بەناو کێڵگەکەدا بڕۆن، لەو کاتەدا خاوەن کێڵگەکە ئەوانی بینی و هاواری کرد : ” بە وریایی بڕۆن، کێڵگەکەم هەرگیز خاوێن نەکردۆتەوە و پڕە لە دڕک و داڵ”، لەو کاتەدا دڕکێک بە پێی کوڕەکە ڕۆچوو و هاواری کرد ئااااخخخخ.

خاوەن کێڵگەکە گوێدرێژەکەی بینی و گوتی: ” ئێوە چەند گەمژەن، گوێدرێژێکتان پێیە بۆچی سواری نابن و بە ئاسانی بڕۆن؟” باوک و کوڕەکە نەیاندەزانی چی بکەن.

باوکەکە گوتی:” ئێمە هەر شتێک دەکەین، کەسێک شتێک دەدۆزێتەوە بۆ ئەوەی قسەی تێدا بکات، ئەوان هەر قسە دەکەن و قسە دەکەن”.

لە کۆتاییدا گوتیان: ” ئێمە چۆنمان بوێت ئاوا دەڕۆین بەڕێوە، گوێ بە لۆمەی کەس نادەین”. بەم شێوەیە جوتیارەکە لەگەڵ کوڕەکەی ڕۆیشتن و گەیشتنە گوندی کۆمپانگ، لەوێ گوێدرێژەکەیان بە نرخێکی زۆر باش فرۆشت بە خێزانێکی باش، ئینجا هەردوکیان بەدڵخۆشی گەڕانەوە ماڵەوە.

 

{کۆتای}

 

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە