Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 3 كانونی دووه‌م 2019

ئاڵدار خه‌لیل: هه‌موو كات گفتوگۆ و چاوپێكه‌وتنمان هه‌بووە لەگەڵ ئەمریکا. بەڵام ئێمە هەرگیز ناڵێین مه‌ڕۆن.

بەروار : 03 كانونی دووه‌م 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ئاڵدار خەلیل: ئێمە نەك پاراستنی رۆژهەڵاتی فورات چاومان لە ئازادكردنی عەفرینیشە
ئاڵدار خەلیل: ئەزمونی رۆژئاوای كوردستان شۆڕشی دیموكراتی و گەلانی باكوری سوریایە

بەرپرسی تەڤدەم رایدەگەیەنێت: هەڕەشەكانی توركیا بۆ رێگرتنە لە پێشكەوتنی ئەو سیستمە دیموكراتیەی كە لە باكوری سوریا دروستیانكردوەو دەشڵێت: رۆژئاوای كوردستان بەرامبەر مەترسیەكان خۆی رادەگرێت.

ئاڵدار خەلیل بەرپرسی دیبلۆماتی بزوتنەوەی كۆمەڵگەی دیموكراتی تەڤدەم لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز رایگەیاندوە, خۆسپاردن بە هێزێكی دەرەكی جێی دڵنیایی نیە و رۆژئاوای كوردستانیش پشتی بە خۆی بەستوە و بەرامبەر مەترسیەكانیش خۆی ڕادەگرێت.

راشیگەیاندوە,  ئەوەی ئێستا هەیە, شۆڕشی دیموكراتی و گەلانی باكوری سوریایە و سەرجەم پێكهاتەكان لە سیستەمێكی دیموكراتی پێكەوە دەژین و كاروباری خۆیان بەڕێوە دەبەن, ترس و هەڕەشەی توركیاش لە بەرەو پێشچونی زیاتری ئەو ئەزمونە دیموكراتییە.

خەلیل جەختیشكردوەتەوە, خۆبەڕێوەبەرێتی باكوری سوریا جگە لە پاراستنی ئەزمونەكەی, چاوی لە ئازادكردنی كانتۆنی عەفرینیشە كە سەرەتای ساڵی رابردو توركیا و چەكدراەكانی سەر بەو وڵاتە داگیریان كردوە.

 

ئاڵدار خه‌لیل ڕایگه‌یاند، «خۆسپاردن به‌ هێزی ده‌ره‌كی جێی دڵنیایی نییه‌ و چارەسەری به‌دوادا نایه‌ت. لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورکیا دەبێت ئێمە پشت بە خۆمان ببەستین. ده‌بێت ڕژێم و ئەو هێزانه‌ی داوای چارەسەری دەکەن، دان به‌و خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌دا بنێن کە هەیە.»

 

ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئاڵدار خه‌لیل له‌گه‌ڵ ANF: کلیک بکە

 

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە