هه‌ینی 4 كانونی دووه‌م 2019

پارەکەی پەرلەمانتاران بووە بە ٥٢ ملیۆن دینار ،تەنها یەک پەرلەمانتار وەری نەگردوە

بەروار : 04 كانونی دووه‌م 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لەدوای کۆتای هاتنی خولی پێشووی پەرلەمان ،بریار درا هەموو پەرلەمانتاران لەگەڵ خانەنشینیان ٤٨ ملیۆن دینار وەربگرن ، تەنها یەک پەرلەمانتار ئامادەنیە ئەو بڕە پارەیە وەربگریت.

عبدوڵرحمان فارس عبدوڵرحمان کە ناسراوە بە (ئەبو کاروان) ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند ” ٤٨ ملیۆن دیناری مینحەی ٦ مانگی پەرلەمانتاری ئێستا زیاد کراوە بۆ ٥٢ ملیۆن دینار .

ئەبو کاروان دەڵیت :جارێکی تر لێرەوە رایدەگەیەنم، کە من بەخواستی خۆم ئەو مینحەیەی کە بەپێی یاسا تەرخانکراوە بۆ پەرلەمانتار ڕەتمکردووەتەوە، ئەو ھەڵویستە بەنیسبەت منەوە پرسێکی نەگۆڕە.. مێژووی سیاسی ئێمەو میراتی تێکۆشانمان ئەوەی سەلماندووە کە ئێمە ھەرگیز کەسانێک نین و نابین ئەمڕۆ شتێک بڵێین، سبەی بەکردار شتێکی دی ئەنجام بدەین، ھەرکەسێک گومان یاخود ویستی بەدواداچوونی ھەیە ژمارەی حسیابی بانکی من “٧٠٦٩”یە لەبانكى “قەڵات” لەشاری ھەولێر، ئەمە جگە لەوەی ھاوپێچ لەگەڵ ئەم ڕوونکردنەوەیە یاداشتی تایبەتی خۆمم بۆ بەڕێوەبەری گشتی دیوانی پەرلەمان و ھامشی ئەو بۆ دارایی-م داناوە..

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە