شه‌ممه‌ 5 كانونی دووه‌م 2019

نامەی ” بیستەم بۆ تۆ

بەروار : 05 كانونی دووه‌م 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

هاڤان

 

سڵاو . دڵی من
ئەم ئێوارەیە ” تۆ میوانی شاری یا دڵی من ،
چراکان خامۆشکەن ، ئەمشەو شار نوقمی ڕووناکی نیگایەک دەبێت ، ئیتر کوچەو کۆڵانەکان نیازیان بەگڵۆپەکانیش نیە ، ئەمڕۆ جاڕ دراوە ” پەپووڵەکان باڵ بکەنەوە نسار لەڕێ هەنگاواکان بچنن ” باڵندەکان سترانێکی جیاواز بچڕن ، شار پڕکەن لەخرۆشان ، دڵ ئەم ئێوارەیە لە منالێکی هارو هاج دەچێ ، لە شوێنێ ئۆقرەناگرێ ، هەناسەکان خێراتر هاتوو چۆ دەکەن ، دەزانن عەتری سینەیەک تێکەڵاوی شنەی شار بوە ،
با قاسیدێک بچێ هەواڵ بە مانگ و ئەستێرەکان بدا
نەکەن ئەمشەو خۆیان بەبەرۆکی ئاسمان هەڵواسن ،
دڵنیام مانگ تەریق دەبێتەوە ، ئەستێرەکان شەرمەزار ، ئاخر ئاسمان ڕووخساری بە نورێکیتر پڕبوە ، سۆما کزەکانی ئێوە هەلناگرێ ، لێگەڕێن با مێژوو شێوەی ئەم ئێوەرەیە لەسەر تیشکەکانی زەردەپەڕ بنووسێ ، تا ئارامێک بخزێتە گلێنەی من و شار ، تێک هەلکێشانی خۆرا ئاوابوون و شەوی تار چ جوانیەکیان بەخشی وەک جوانی چاوەکانت ، ئەم شەوە زەمەن وەستا ”
گوڵ فرۆشەکەش نەهات ، یەقینبوو شکۆفەی ڵێوەکانت ” تاسە دەشکێنێ ، چولەکەکانیش بۆ چەند ساتێ هێلانەیان جێهێشت ، بن دارەکەیان دا بە ئێمە ، تا لە خەیاڵ ڕاستیمان بەدی کرد ،
لە ڕاستیشدا خەیاڵمان ونکرد ،
عەشقی ئێمە جیاوازە دڵی من !

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە