یه‌ك شه‌ممه‌ 6 كانونی دووه‌م 2019

مه‌حموود سه‌نگاوی: ئامادەین دوو ئیدارەیی دروست بکەینەوە

بەروار : 06 كانونی دووه‌م 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

مه‌حموود سه‌نگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت “ئێمە لەگەڵ دوو ئیدارەیی نین و دژی دەوەستینەوە، بەڵام ئەگەر قازانجی خەڵک لەم سنوورەدا بکەوێتە مەترسییەوە هیچ لارییەکمان بۆ دوو ئیدارەیی نییە”.

رۆژی شەممە مه‌حموود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان لەکاتی بەڕێوەچوونی‌ مەراسیمی رێزلێنان له‌ تیپێکی وه‌رزشی لەهه‌ڵه‌بجه‌ گوتارێکی پێشکەش کرد.

لە بەشێکی قسەکانیدا مه‌حموود سه‌نگاوی گوتی: “ئێمە دژی دوو ئیدارەیین، بەڵام لە کاتێکدا قازانجی خەڵک لەم سنوورە بکەوێتە مەترسییەوە، هیچ لارییەکمان بۆ دوو ئیدارەیی نییە”.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا مەحموود سەنگاوی دەڵێت: “بەداخەوە وڵاتەکەمان بە عێراقیشەوە، کێشەی زۆرە و خەڵکیش لە رادیۆ و تەلەڤزیۆنەکان هەر کەسەو بە بیر و بۆچوونی خۆی رای خۆی دەردەبڕێت، بەڵام هەقە هەموومان قازانجی گەلەکەمان لەپێش هەموو قازانجەکانەوە بوێت و نابێت لەسەر پۆستێک ژیان لە خەڵک تێکبدەین”.

ئه‌ندامەکەی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی کوردستان دەڵێت: “چەندین مانگە هەڵبژاردنمان کردووە، بەڵام نەمانتوانیووە حکومەتێک پێکبهێنین، ئەمەش لەبەرئەوەی لایەنێک دەڵێت ئێمە لە هەڵبژاردن زۆرمان هێناوە و لایەنێکی دیکە دەڵێت ئێمە زۆرمان هێناوە، بەڵام دیارە کە برادەرانی پارتی لە سنوورەکەی خۆیان زۆریان هێناوە و ئێمەش لێرە زۆرمان هێناوە”.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە