یه‌ك شه‌ممه‌ 6 كانونی دووه‌م 2019

کادیرە گیراوەکانی پارتی و یەکێتی ئازاد دەکرێن

بەروار : 06 كانونی دووه‌م 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

سەرخێڵ ئەكبەر رۆستەم كادیری پارتی دیموكراتی كوردستان و پێشڕەو وەیسی كادیری یەكێتی نیشتمانیی كوردستان ، ئازاد دەكرێن .

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، داوای لە لاهور شێخ جەنگی بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری – زانیاری و عیسمەت ئەرگۆشی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە هەولێر كرد كە دەستبەجێ ئەو دوو كادیرە ئازاد بكرێن.

دوای ئەوەی لە هەفتەی رابردوو سەرخێڵ ئەکبەر رۆستەم لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە لە گەرمیان دەستگیرکرا، تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر راگەیاند لەبەرامبەر دەستگیرکردنی ئەو کوڕەی ئەکبەر حاجی رۆستەم کادیرێکی یەکێتییان لە هەولێر دەستگیرکردووە و تاوەکو چارەنووسی سەرخێڵ ئەكبەر رۆستەم دیارینەکرێ و ئازادنەکرێت، ئەو کادیرەی یەکێتیش ئازادناکرێت.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە