Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 7 كانونی دووه‌م 2019

بۆچی ترەمپ پەلەیەتی لەجێهێشتنی کوردەکانی سوریا؟

بەروار : 07 كانونی دووه‌م 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

بەهادین نوری

 

ئاشکرایە کە هەرلەسەرەتاوە مانەوەی ئەمریکا لەکوردستانی سوریا بۆ ئەوەبووکە ڕوسیا بەتەنیا لە سوریا نەبێ و ئێران بەئارەزووی خۆی تراتێنی تێدا نەکات ، باشترین بژاردەش بۆ واشنتن ئەوەبوو کە ڕێبکەوێت لەگەڵ کوردەکان بۆ ئەوەی ببنە هێزی سه رەکی پیادە لەجەنگی دژ بە داعشداو دواتریش بنکەی سەربازی خۆی بهێڵێتەوە بۆ ڕێگری لە هێنانی چەک و تەقەمەنی بەناو عێراقدا بۆ سوریا و بۆحیزبولڵای لوبنان .
ئەمە و ترامپ لە پڕ ، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو ، هەڵوێستی خۆی لە ١٨٠پلە گۆری و رایگەیاندکە
: – داعشی لە ناو برد و ئیتر لە سوریا هێزی سەربازی ئەمریکا نامێنێ ، دەکشێتەوە !
ترامپ لە هەموو کەس باشتر دەزانێ کە ئەم ڕاگەیاندنە درۆیەکی گەورەبوو کردی . داعش لە ناونەبراوەو لە سوریا و لە عێراق و لە چەندین وڵاتیتر هێشتا هێزی هەیەو جێگەی مەترسیە . جگە لەمەش ، باشدەزانێ کە بوونی سەربازی ئەمریکا لەگەڵ کوردی سوریا تەنها بۆ لەناوبردنی داعش نەبووە ، بەڵکو ئامانجی دیکەشی لە پشتەوەیە . کەواتە سەرۆکی ئەمریکا ترامپ بۆچی ئەم بڕیارەیدا کە سوریا بەجێبێڵێ ؟ چ نهێنیەک لە پشتی ئەم بڕیارەوەیە کە تەنها ترس و ناڕەزایی کوردەکانی سوریا و هەموولایەکی بەرپانەکرد ، بەڵکو وەزیری بەرگری ئەمریکایش ماتیس دەستی لە کار کێشایەوە ، کۆمەڵێ لە کەسایەتی ناسراوی کۆنگرێسی ئەمریکی ناڕەزایی توندی خۆیان دەربڕی ، وەزیری بەرگری نزیکترین دەوڵەتی ئەوروپی – بەریتانی – بە ئەمریکا یەکەم کەس بوو ڕخنەی لە ترەمپ گرت . بەگشتی ئەوروپا ناڕازی بوو .
لێرەدا ئەوپرسیارە قوتدەبێتەوە : بۆچی ترامپ ئەمەی کرد ؟ نهێنیەک لەپشتی ئەم پرسەوەیە ؟
هێندێ لە ناوەندە سیاسیەکان وەهای بۆ دەچن کە ترامپ کاتی خۆی قەومانوویەتی لەگەڵ پۆتین ، خیانەتی لە وڵاتەکەی خۆی کردووە و لەگەڵ پۆتین ڕێک کەوتووە کە یارمەتی بدات بۆ ئەوەی ببێتەسەرۆکی ئەمریکا. ئەوناوەندە سیاسیانە پێیان وایە کە پۆتین هەڕەشەی لەترامپ کردووە: ئەگەر سوریا بەجێ نەهێڵت من ئەو نهێنێ ئاشکرا دەکەم کە لە نێوانماندایە و خۆت ئەزانیت ئەنجامەکەی چ دەبێت؟
ترامپ خۆی نیوە شێتە و ئەم هەڕەشەیەش شێتتریشی کردووە . وەکو ئەوە وایە کە گوێزانی قوتداوە، نە بە تەواوی بۆی قووتدەدرێ و نە دەتوانێ تفی بکاتەوە . ئەم هەڵوێستە ئەو ڕاستیە بۆ هەموو جیهان دەردەخات کە ترامپ درۆدەکات کاتێ دەڵێ :
– بەرژەوەندی ئەمریکا لە سەروو هەموو شتێکەوەیە .
لێرەدا ئاشکرایە کە بەرژەوەندی شەخسی ترامپ ، نەک بەرژەوەندی ئەمریکا ، لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە . بەڵگەش بۆ ئەمە ڕوونە : ترامپ دەزانێ کە نە داعش لە ناوبراوەو نە ئێران لە سوریا دەرکراوەو نە ڕوسیا سوریای جێهێشتووە . کەچی وەها بە ئاسانی بڕیاری کشانەوەش لە سوریا دەدات ! ترامپ هەتا پێویستی بە کوردەکان بوو کردنی بە ( کەوا سووری بەر لەشکر)و هەزاران شهیدو کەمئەندامیان پێشکەش کردو ئیستەش ، کە ئیتر بڕیاری کشانەوە دەدات ، دەیانخاتە ژێر( ڕەحمەتی ) دڕندەیەکی تینو بە خوێنی کورد لە هەر گۆشەیەکی جیهاندا هەبن ، دەبێ میللەتی کورد دەرزێکی تاڵ لە پێوەندی خۆی لەگەڵ ترامپ و کەسانی وەکو ترامپ وەرگرێ و هەموو هێلکەکانی خۆی نەخاتە سەبەتەی هاوپەیمانی لەم چەشنە.
ئێمە ناتوانین لۆمەی کوردی سوریا بکەین لەسەر ئەم وەزعەی تێیکەوتوون ، چوونکە هەر لە نووکەوە هیچ مافێکی نەتەوەیی و دیموکراسیان نەبوە . بۆ یەکەم جارە لە هەموو مێژووی خۆیاندا کە ئەم دەسکەوتە دیموکراتیەی ئیستەیان بە خۆوە ببینن . بەڵام دەبێ لۆمەی تووندی حوکمڕانانی ئەم هەرێمە بکەین لەسەر ئەوە کە ، ئەگەر چی زۆریشیان پێناکرێ ، هیچ هەڵوێستێکیان وەرنەگرت و کە میشیان نەکرد بۆ یارمەتی کوردەکانی سوریا لەم دەردو نەگبەتیەیاندا . بە پێچەوانەوە ، هێندێکیان کێشەو گرفتی ئەوکوردانەیان پێخۆشبوو چونکە بەچاوی حیزبایەتی تەسکەوە ڕوانیانە پرسەکە .
من وای دەبینم کە کوردی سوریا ئەمڕۆ زۆر بژادەیان لە بەردەوامدا نیە و ناچارن بە هێندێ پاشە کشە و ڕازیبوون بە زیانی کەمتر و بەڵای بچوکتر . ناچارن هەوڵی ڕێکەوتن بدەن لەگەڵ ڕوس و لەگەڵ دیمەشق . بۆ ئاگاداری تا ئەم چرکەیە هێزی ئەمریکی لە جێگەی خۆی ماوەو ئەگەر گۆڕانکاری پۆزەتیڤ لە وەزعەکەدا بوو ئەوە حسابی خۆی بۆ دەکرێ.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە