Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 8 كانونی دووه‌م 2019

رۆبێرتی بڕوسکە و جالجالۆکەیەک

بەروار : 08 كانونی دووه‌م 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە:

بنیاد کامەران

 

هەبو نەبو، پاشایەک بە ناوی ڕۆبێرتی بڕوسکە لە سکۆتلاند دەژیا.

ئەگەر کەسێک ناوی یەکەمی ڕۆبێرت بێت و ناوی دووەمی  بروس بێت ئێمە دەڵێین ناوی (رۆبێرت بڕوس)ە، بەڵام ئەو پاشایە بە تەواوی ناوی (ڕۆبيرتی بڕوسەکە) بوو، لە تەواوی سکۆتلانداش بەم شێوەیە ناوی دەهێنرا.

 

ڕۆبێرتی بڕوسکە پاشایەکی زۆر ئازا و ژیر بوو، ئازا بوو چونکە وڵاتەکەی لەگەل ئینگلتەرا لە جەنگدا بوون، ژیر بوو چونکە سوپای ئینگلتەرا زۆر لە سوپای سکۆتلاند گەورەتر بوو.

سکۆتلاند بە سوپایەکی بچوکەوە بە سەرکردایەتی ڕۆبيرتی بڕوسکە شەش جار ڕوبەڕوی ئینگەلتەرا بۆوە، هەر شەش جاریش دۆڕان،لە کۆتاییدا ڕۆبێرتی بروسەکە و سوپاکەی، جگە لە ڕاکردن  هیچ چارەیەکیان نەما. هەندێک لە سوپاکەی بۆ ناو دارستان ڕایانکرد و ئەوانی دیکەش ئەشکەوتێکیان بۆ خۆحەشاردان دۆزیەوە.

 

ڕۆژێک، کە بارانێکی بە لێزمە دەباری، ڕۆبێرتی بروسکە لەناو ئەشکەوتەکە پاڵکەوتبوو، زۆر ماندو و شەکەت بوو، هەروەها بە هۆی ئەوەی سوپاکەی شەش جار دۆڕا بوو زۆر دڵتەنگ بوو، بیری دەکردەوەو لەگەڵ خۆی دەدوا و دیگوت ” واباشە دەست هەڵگرم، یان چییە ئەگەر جارێکی دیکە تاقی بکەمەوە؟ “. لەو کاتەی کە پالکەوتبوو، بینی جاڵجالۆکەیەک دەیەوێت تەونێک دروست بکات، جاڵجالۆکەکە شەش جار داوەکەی   لە لایەکی دیواری ئەشکەوتەکە بۆ لاکەی دیکەی فڕێدا، بەڵام هەر شەش جار داوەکە کورت بوو، پێش ئەوەی بگەیشتبا دیوارەکە، دەکەوتە خوارەوە.

 

 

 

 

 

ڕۆبێرتی بڕوسکە گوتی ” هەوڵدانی بەلاش، هەروەکو ئەوەی من کردم ، شەش جار سەرنەکەوتن و دۆڕانی لەدوای یەک”، بەڵام جالجالؤکەکە بێهیوا نەبوو، بەڵکو بە ئاگاییەکی زیاترەوە دەیویست جارێکی دیکەش تاقی بکاتەوە. ڕۆبێرتی بڕوسکە نەیدەتوانی چاوەکانی لەسەر جالجالۆکەکە لا ببات، تۆ بڵێی ئەو جارەش سەرنەکەوێت؟

نەخێر” ئەمجارە داوەکە گەیشتە دیواری ئەشکەوتەکەو پاشاکە هاواری کرد: ” بەڵێ! منیش دەتوانم ئەوە بکەم ، جاری حەوتەم تاقیدەکەمەوە”.

 

یەکسەربە ڕویەکی گەشەوە رایکردە دەرەوە و بانگی پیاوەکانی کردو گووتی : “ئینگلتەرا وابیردەکەنەوە کە جەنگەکەیان بردۆتەوە، کەواتە توشی سەرسورمان دەبن کەببینن ئێمە هەموومان جارێکی دیکە دەمانەوێت شەڕ بکەینەوە”.

ئەو دەیزانی کە جەنگاوەرەکانی  ئامادەن شەڕبکەنەوە، هەربۆیە بۆ حەوتەمین جار (رۆبێتی بروسکە) سەرکردایەتی سوپاکەی کردو ڕوبەڕوی ئینگلتەرا بونەوە و توانییان تێکیان بشکێنن، سوپاکەی ئینگلتەرا بۆ ناو کەشتییەکانییان ڕایانکرد و هەتا ئینگلتەرا سەوڵیان لێدا. ئینجا سکۆتلاند بووە وڵاتێکی سەربەخۆ.

 

پاشاکەی کێ بوو؟ بێگومان ڕۆبێرتی بروسکە. ئێستا خەلکی سکۆتلاند چیرۆکی (ڕۆبێرتی بروسکە)یان بیردێتەوە و سوپاسی دەکەن، چونکە ئەو توانی حەوت جار پیاوەکانی بێنێتە شەڕ لە پێناو سکۆتلاند، هەروها ئەو جالجاڵۆکەیەشیان لە بیرە، کە وای لە ڕۆبێرتی بڕوسکە کرد هیوای لەدەست نەدات.

 

{کۆتایی}

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە