سێ شه‌ممه‌ 15 كانونی دووه‌م 2019

نامەی ” بیستو یەک . بۆ تۆ

بەروار : 15 كانونی دووه‌م 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سلاو ” دڵی من
من ئێستا خۆشحاڵم بەئازادی قسە بۆ تۆ دەکەم ،
تۆ ئەم شانازیەت بە من بەخشی . دەزانی؟
من بەدوای هەتاوێک وێڵ نیمە ، تا سێبەر بچنم ،لەوەتەی
سایەی ئەوینت لەسەر سەرمە .
: دڵم لە هەمووشتێ خاڵیکرد خۆشەویستیت نەبێت .
بەسوتانی هەموو خەمەکان ئاشنا دەبم گەر خۆشیەک دڵی تۆ بگڕێ ، گشت دەرگاکانی ژیانم قفڵ کرد !
بەخاتری ئەو دەروازەی لە دڵی تۆم ترازاند ، خەمەکان بەگڕی ناخی خۆم دەسوتێنم . ئەی تۆ لەسەر ڕێگای ژیانم نیت .؟
نەکا ڕۆژگار هەڵە بکات خەمێک ئازارت بدات ، نامەوێ نە ڕەنگێک و نەدەنگێک خورپەیەکم بەدڵ دابێنی جگە لە چرپەو ڕوخساری تۆ
نیگاشم لە ڕوانینی بێ تۆ بێزاردەبێ
گوزەر کردن بەنێو باغەکانی ژیان هەر بۆ ئەوەیە
سیمای درەختەکان ڕەنگی ئەوینی تۆیان گرتبوو بۆیە گەڵای ئومێدەکانم هەر سەوزە !
تۆ دەزانی ؟
من دەزانم ژیان بە بونت چەنێ ئاوەدانە .

 

هاڤان محەمەد

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە