سێ شه‌ممه‌ 15 كانونی دووه‌م 2019

هەڵوێستی ” لینین” سەبارەت بەئازادی خۆشەویستی و هاوسەر گیری چی بووە ؟

بەروار : 15 كانونی دووه‌م 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سەردار عەبدوڵا حەمە
لەزمانی عەرەبیەوە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی

لە ساڵی ١٩١٥یەکێ لەو پرسیارانەی لە ‘لینین” کرا سەبارەت بە خۆشەویستی و هاوسەر گیری بوو لە لایەن ژنە خەباتکاری بزووتنەوەی ژنانی جیهانیەوە “ئینیسا ئەرماند” کە دواتریش سەرجەم وەڵامەکانی کردە نامیلەیەک بۆ ژنانی کرێکار سەبارەت بە کێشە کۆمەڵایەتیەکانیان .
پاش وورد بوونەوە لە پرسیارەکە “لینین ” پرسیارەکەی بە جۆرێکی تر لێ کرد : ئایا مەبەست لەمە جودا کردنەوەی خۆشەویستیە لە بەرژوەندیەیە ماددیەکان( پارە وسامان ) ؟ یا لە خورافات ؟ یا زۆرداری باوکان ودایکان ؟یا لە خورافاتی کۆمەڵگا (داب ونەریتە کۆنەکان) ؟ یا لە تەسک بینی ووردە بۆرژواکان ( جوتیاران یا ڕۆشنبیران)؟ یا لە کۆت و بەندی یاسا ودادگا وپۆلیس ؟یا لە جیدیەتی خۆشەویستی؟یان ئامانجی منداڵ دروست کردن ؟یا ئەوەی بە ئازادانە خیانەت لە هاوسەر گیری بکرێت؟ ئەگەر وەڵام بەم پرسیارانە بدەینەوە سێ خالی دوایی پەیوەندیان نیە بەم مەسەلەوە بۆ ئەوەی خوێنەر بە ئاسانی لە هەڵویستی کۆمۆنیزم تێ بگات لەم بارەوە ،دەبی ئەوە بلێین بە بێ جیاکردنەوەی خۆشەویستی لەمانە هەڵوێستەکە دوور دەبێت لە هەڵوێستی کۆمۆنیستی سەبارەت ئازادی خۆشەویستی.
لە ڕوانگەی کۆمۆنیستەکانەوە خۆشەویستی ڕاستەقینە نابەستریتەوە بە هیچ شتێکی ترەوە ، ئازادی خۆشەویستی بە مانای جیا کردنەوەیەتی لە ئامانجە مادیەکان (پارە وسامان )، لە خورافات لە هەر جۆرێکی بێت ، لە دوو ڕوویی ودرۆ کردن ، لە زۆرە ملێ ی باوکان ودایکان ، لە یاسا دژە یەکسانیەکان ، بە مانایەکی تر ئازادی خۆشەویستی ڕەها بە مانای هەڵبژاردنی هاوژین چ ژن بێت یا پیاو وە بەستنی گرێ بەست تەنها دەبێ لە سەر بنەمای خۆشەویستی بێت وهیچی تر ، ئەگەر ببەسترێتەوە بە هەر شتێکی ترەوە ئەوە خۆشەویستی نیە ، هەر هاوژینی دروست کردنێک لە سەر بەرژوەندە ئابوریەکان بێت ئەوە سەرکەوتنی تیا نابێت ، بە تایبەت ئەوە لە بەرچاو بگیرێت هاوژینەکە ت دەوڵەمە ندەو خاوەن پارەو سامانە لە کاتێکا ئەو کەسە هەڵگری هیچ بنەمایەکی ئینسانی نیە بۆ هاوژینی پێک هێنان ئەمەش دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی درۆ ودووڕووی و ستەم کردن ، خۆشەویستی ڕاستەقینە پێویستی بە ڕاستگۆیی وگۆڕینەوەی هاوسۆزی بۆ یەکتر هەیە . لە خۆشەویستیدا دوو کەس بەشدارن بەڵام سێ یەمیش دێتە بوون ئەویش ژیانێکی نوێ یە، لێرەشەوە بەرپرسیارەتی دەبێتە ئەرک لە بەرانبەر مرۆڤدا ( لە بەرانبەر منداڵی خۆشەویست وەنەوەکان وئەنجا لە بەرانبەر کۆمەڵگاش ) .

 

ماڵپەڕی ( سکایڕۆک)

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە