لەوبارەیەوە لەلێدوانێکیدا ( لەشکر حمید) ئەندازیاری خۆراک ڕایدەگەیەنێت
ژەهراوی بوون بە شێوەیەکی گشتی لە چەند ڕێگەیەکەوە ڕوودەدات لە ڕێگەی دەردراوی زیندەوەرۆچکەکان، تۆکسین، موادی کیمیای و قڕکەری مێرووەکان…..هتد ڕودەدات.
زۆربه‌ى زیندەوەرۆچکەکان توانایى گه‌شه‌كردن و زۆربوونیان هه‌یه هه‌روه‌ها توانایى ده‌ردانى ژه‌هریان هه‌یه كه ده‌بێته هۆى ژه‌هراوى بوون و ماددە کیماوییەکان و قرکەرەکان لە خۆراکدا ئەنیشێت کە زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت، هەموو ئەمانەش ئەگەر سنووردار نەکرێن چەندەها لێکەوتەی ترسناکی لێدەکەوێتەوە.
• چۆن هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن؟:
1. ڕێگرى كردن له ژەهراویبوونی خۆراك، كۆنترۆڵكردنى خۆراك له‌كاتى به‌رهه‌م هێنان تا كاتى ئاماده‌كردن بۆ خواردن.
2. فێركردن و پێدانى كۆرسى سه‌لامه‌تى خۆراك به ئه‌و كه‌سانه‌ى خۆراک بەرهەم دەهێنێت یان لە كارگه‌ى دروست كردنى خواردن كارده‌كات یاخود له‌ڕێستۆرانته‌كان كارده‌كه‌ن هەروەها پشكنینى پزیشكى بۆ ئه‌و كه‌سانه له‌گه‌ڵ خواردن مامه‌ڵه‌ده‌كه‌ن.
3. ڕێگرى كردنى له‌مێش و مه‌گه‌ز و قڕکەری گیانه‌وه‌ره‌کان كه‌هۆكارن بۆ پیسبوونى خۆراك.
4. بوونى ئامێرى پاكردنه‌وه و تعقیم كردن بۆ له‌ناو بردنى میكرۆب به‌كارهێنانى ئاوى گه‌رم بۆ پاكردنه‌وه.
5. پاراستنى پاك و خاوێنى كه‌سێتى و گشتى .
6. هه‌ڵگرتنى خۆراك به‌گه‌رمى یان به ساردى.
7.هاندان بۆ بەکارهێننانی بەرهەمی خۆماڵی (ئەندامی)، دوورکەوتنەوە لە بەرهەمە کیمیاویەکان.
راگەیاندنی تەندروستی سلێمانی