Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 26 كانونی دووه‌م 2019

ئەردۆغان لەسەر خۆپیشاندانەکەی شێڵادزی دەڵێت لە ناو جەرگەی خۆیان نقومیان دەکەین

بەروار : 26 كانونی دووه‌م 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی رایگەیاند: “ئیتر ئەمانە لە ناو جەرگەی خۆیان نقومیان دەکەین. چاوەڕێ ئەوە ناکەین بفەرمن بۆ تورکیا،نەخێر لە نێو جەرگەی خۆیان.. چونکە ئەوانەی دەست بۆ ئاسوودەیی و ئارامی ئێمە دەبەن، مافی ژیانیان پێ نابەخشین، لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات”.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە خوانێکی تایبەت بە رێکخستنەکانی سەرۆکایەتی لقی ئاک پارتی لە پارێزگای عەنتاب وتارێکی پێشکەش کرد.

ئەردۆغان باسی ھەوڵی ھێرشەکەی بۆ سەر سوپای تورکیا لە پارێزگای دھۆک  کرد و گوتی: “ئەو کەلوپەلانەی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز کە لە ئۆپەراسیۆنەکانی یەک ھەفتەی رابردووی یەکەکانی ئەمنیماندا دەستیان بەسەرداگیراوە، ئەوەی نیشان داوە کە ئەم رێکخراوە ئامادەکاری جددی کردووە بۆ ئەوەی قۆناغی ھەڵبژاردن لە خوێن و فرمێسک بگەوزێنێت. بەڵام ئیتر ئەمانە بەسەرچوون. ئێمە ئەوانەمان لە ئەشکەوتەکانی جودی پەرێشان کرد. ئەوانەمان لە گابار، تەندورەک و قەندیل پەرێشان کرد. ئەمرۆ دووبارە ویستیان لە بەری عێراق  ، ھەڵەیەک ئەنجام بدەن. فڕۆکەکانمان و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانمان ھەڵسان، ھەموویان ناچاربوون بڵاوببنەوە. ئیتر ئەمانە لە ناو جەرگەی خۆیان نقومیان دەکەین. چاوەڕێ ئەوە ناکەین بفەرموون بۆ تورکیا، نەخێر لە نێو جەرگەی خۆیان.. چونکە ئەوانەی دەست بۆ ئاسوودەیی و ئارامی ئێمە دەبەن، مافی ژیانیان پێ نابەخشین، لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات”.

 

ئەم ووتانەی سەرۆکی تورکیا دوای خۆپیشاندانەکەی شاری شێڵادزی هات

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە