فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: ئه‌گه‌ر پارتی و یه‌كێتی نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن دوو ئیدارەیی دروست دەبێت
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت” ئه‌گه‌ر له‌بابه‌تی كه‌ركوك و به‌غداد له‌گه‌ڵ پارتی نه‌گه‌ینه ڕێككه‌وتن ئه‌وا پێم وایه له‌ناوخۆی هه‌رێمیش ناگه‌ینه ڕێكه‌وتن، ههرسێكی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.” ده‌شڵێت” ئه‌گه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كێتی نه‌گه‌نه ڕێكه‌وتن له‌ناو ئه‌گه‌ره خراپه‌كاندا ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م دۆخه بمێنێته‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، كه حكومه‌ت هه‌یه و نیه، په‌یوه‌ندییه‌كان نهدۆستانه ده‌بێت نه دوژمنانه، هیوادارین ئه‌مانه چارسه‌ر بێت تا نه‌چینه سه‌ر ئه‌گه‌ره خراپه‌كان چونكه ئه‌گه‌ری خراپتر هه‌یه له‌ناو ئه‌گه‌ره خراپه‌كاندا ئه‌و دوو ئه‌گه‌ره باشهكانیانه.، هاوكات ڕه‌خنه لهوتهكانی فازڵ میرانی لدهنگی ئه‌مریكا ده‌گرێت و ده‌ڵێت” ئه‌و قسانه جوان نه‌بوو، ئه‌گه‌ر یه‌كێتی خۆی بڕیاری هه‌بێت بۆ دانانی هه‌ر كاندیدێك یا (كاك قوباد تاڵه‌بانی) بۆ ئه‌و پۆسته پارتی پێی خۆش بێت یا نائێمه هه‌ر بڕیاری خۆمان ده‌ده‌ین به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه كاك قوباد خۆی شایسته‌ی ئه‌م پۆسته‌یه پێم وانیه هیچ كێشه‌یه‌ك هه‌بێت له‌وباره‌یه‌وه، به‌ڵام پێمان ناخۆشه ئه‌وان وا پیشانی بده‌ن وه‌كو ئه‌وه‌ی ئێمه له‌ژێر فشاری ئه‌واندا كاك قوباد تاڵه‌بانیمان داناوه ئێمه خۆمان له‌گه‌ڵ دانانی كاك قوباد هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه وه ئه‌و تا ئێستا نوێنه‌ری ئێمه‌یه به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به‌خه‌ڵكی ڕابگه‌یه‌نن كه ئه‌وان فڵانه كه‌سیان ده‌وێت به‌هۆی ئه‌مه‌وه یه‌كێتی فڵانه كه‌سی داناوه، ئێمه ئه‌وه‌مان پێناخۆشه به‌ڵام به‌دڵنیایی ئه‌گه‌ر هاته سه‌ر بڕیاردان من پێم وایه هه‌رخۆمان كاك قوباد داده‌نێین.” ده‌رباره‌ی بڕیاری دوو ئیداره‌یی له‌حاڵه‌تی ڕێكنه‌كه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی، ئه‌سه‌سه‌رد وتی” به‌ڕاستی هیچ بڕیارێكمان له‌وباره‌یه‌وه نیه وه باسیشمان نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو به‌هیچ جۆرێك نه‌گه‌یشتینه ڕێككه‌وتن ئه‌وا چاوه‌ڕێی هه‌نگاوه‌كانی پارتی ده‌كه‌ین له‌به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه‌كانی پارتی-ش له‌م باره‌یه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ش كاردانه‌وه‌مان ده‌بێت.”، ده‌شڵێت” وازمان له‌و بیرۆكه‌یه هێنا و بڕیارماندا به‌شداری له‌حكومه‌ت بكه‌ین به‌ڵام به‌مه‌رجی به‌شداری حه‌قیقی.”
“به‌غداد و پارێزگاری كه‌ركوك”
له‌سه‌ره‌تای وتووێژهكهدالەبەشی کوردی دەنگی ئەمریکا ئه‌سه‌سه‌رد وتی” شاندی ئێمه و پارتی ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ كۆببنه‌وه هه‌موو ئه‌و دۆسێیانه‌ی كه ڕه‌نگه كێشه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه یا ئه‌گه‌ری دروست كردنی كێشه بن ده‌مانه‌وێت هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه له‌یه‌ك پاكێجدا پێكه‌وه كۆتایی پێبهێنین تا حكومه‌تی داهاتووی هه‌رێم سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی نبێت له به‌غداد یا كه‌ركوك.”
ئایا یه‌كێتی ئاماده‌یه سازش له‌بابه‌تی كه‌ركوك یا به‌غداد بكات تا په‌له‌بكرێت له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت؟
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد له‌وه‌ڵامدا وتی” نامه‌وێت وشه‌ی سازش به‌كاربهێنم، به‌ڵام دیدی یه‌كێتی له‌و باره‌یه‌وه ڕوونه ده‌مانه‌وێت یه‌كێتی و پارتی پێكه‌وه هاوكار بن له‌كه‌ركوك تا به‌وجۆره‌ی پێویسته مافی كورد له‌كه‌ركوك به‌ده‌ست بێت، بۆچونی ئێمه ئه‌وه‌یه دوو بابه‌تی زۆر گرنگه یه‌كیان ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت پارتی یارمه‌تی ئێمه بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ست بكاته‌وه به‌كاره‌كانی خۆی و كۆببێته‌وه