چوار شه‌ممه‌ 30 كانونی دووه‌م 2019

جوڵانەوەی پۆپۆلیزم نەوەی نوێ وەک نمونە

بەروار : 30 كانونی دووه‌م 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

جەلال هۆرێنی

 

جوڵانەوەی پۆپۆلیزم یان جوڵانەوەی میللەت گەرایی لەجیھاندا ئێستا لە قۆناغی گەشەکردنە، توانیویەتی شوێن بە جوڵانەوە فکریەکان لەق بکات و دەنگی خەڵک بۆ خۆی رابکێشێت، شەپۆلی ئەم جوڵانەوانە لە ئەوروپا سەریھەڵداوە، کە مۆدێلی حزبی فکری گۆڕی بۆ حزبی شەقام و دەنگی ناڕەزایی کۆکردەوە.

پێش ئەوەی قسە لەسەر پۆپۆلیزم بکەین وەک جوڵانەوە پێویستە ھۆکارەکانی دروستبوونی باس بکەین.

 

ھۆکاری سەرھەڵدانی پۆپۆلیزم چیە؟

 

ئەوانەی لەکایەیی سیاسی کاریان کردوە، بەتایبەتی لە حزبە فکری و خاوەن ئایدۆلۆژیەکان باش لەو راستیە تیدەگەن، ھۆکارەکانی دروستبوونی ئەم جوڵانەوەیە چیە؟ دەتوانین بڵێن یەکێک لە ھۆکارەکانی دروستبوونی پۆپۆلیزم باوەڕنەبوونی حزبە ئایدۆلوژیەکانە بە یەکتر و سەپاندنی بڕیار و قسەی تاکە کەس وەک فکر و راسپاردەی حزبی، کە بۆ بەرژەوەندی کەسێتی بووە، نەک لە بەرژەوەندی گشتی، ھەمیشە دەق پیرۆزی ھەبوو، بەبێ ئەوەی دەرئەنجامی گشتی لەبەرچاو بگیرێت، بۆ نمونە بڕیار و راسپاردەی حزبی فکری پابەندبوونی ئەندامانی سەپاندووە ، بەڵام لە جوڵانەوەی میللەت گەرایی ئەو پابەندبوونە نیە و تاک دەتوانیت ھیچ پابەندبوونێک نەکات بە بڕیارەکان .

یەکێکی تر لەو ھۆکارانە پیرۆزکردنی حزبی فکریە لە پێش پیرۆزکردنی بەھا نیشتمانی و نەتەوایەتیەکان، کارو چالاکیەکان بۆ خزمەت حزب بووە نەک نیشتمان .

 

گۆرانکاری سەردەم لەحزبی فکری بۆ میللەت گەرایی

 

قۆناغی ئێستای ژیان وادەخوازیت حزبە فکریەکان کە پابەندن بە پەیڕە و پڕۆگرام گۆڕانکاری لەخۆیاندا بکەن ، خواستی شەقام ببەستنەوە بە خواستی حزب و بەرنامەکانیان ئەمەش بەکردار و دەنگی ناڕەزاییی پەنجە خستنە سەر خالە لاوازەکانی حکومرانی و ناشەفافیەت لەسیستەمی دەسەڵات و کارگێڕی ئیداریدا.

ئەو بۆشایی حزبی فکری دروستیکردوە لە شەقام جوڵانەوەی پۆپۆلیزم توانی پریبکاتەوە و دەنگی شەقام بۆ خۆی مسۆگر بکات ، لەم قۆناغدا خەڵک تاقیکردنەوەی حزبی ئایدۆلۆژی کردوە بە حزبە نەتەوایەتیەکانیشەوە، کەنەیانتوانیوە دەربچن و سیستەمیکی نوێ بۆ گەنجان دابنین کە ژیانیان فەراھەم بکات، لەم سەردەمدا گەنجان خەون و خولیای جیاوازیان ھەیە بۆ ژیان و پێچەوانەی حزبە فکریەکان بیردەکەنەوە. لەکاتێکدا حزبی فکری ناتوانێت خواستەکەی بەدیبھێنیت، بەدوای شەپۆلی پۆپۆلیزم دەکەوێت خۆی لەسەرە رمدا دەبینێتەوە، کەئەمش دەرئەنجامی باوەڕنەبوونی حزبە فکریەکان بە توانای گەنجان .

 

بۆ نەوەی نوێ وەک نمونە وەرگیراوە

 

پێش ھەموو شتێک من لەژیانمدا شاسوارم تەنھا لەتیڤی بینیوە واتە نە من ئەو دەناسم نەئەویش من دەناسێت، بەڵام دەبێت ئەو راستیە بڵێن بۆ شاسوار توانی ھەشت کورسی پەرلەمانی کوردستان و چوار کورسی پەرلەمانی عێراق بھێنێت، بۆ حزبە ئایدۆلۆژیەکان نەیانتوانی کورسیەکی پەرلەمانی عێراق یان بەمافی خۆیان کورسی پەرلەمانی کوردستان بھێنن؟ بۆ خەڵک بەتایبەت گەنجان دەنگیان دا بە نەوەی نوێ و دەنگیان بەو حزبانە نەدا کە خۆیان بە میراتگری شاخ و شار دەزانن. ئایا ئەو جوڵانەوە پۆپۆلیزمەی شاسوار رابەرایەتی دەکات حەقیقەتی ئەوەمان پێ ناڵێت گەنجان و نەوەی ئەم قۆناغە بەدوای بەدیلن؟ ئایا حزبە فکریەکان پشت بەنەوەی کۆن ببەستن لە چوار ساڵی داھاتوو چۆن دەتوانن ململانێی ھەڵبژاردن و دەسەڵات بکەن؟ لەکاتێکدا چاوەڕوان دەکرێت جوڵانەوەی تازەتر دروست ببێت و مەیدانی ململانێەکان فراوانتر ببێت.

جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەماوەی ساڵێکدا توانی قۆناغێکی باش ببرێت و شوین ئۆپۆزەسیۆن بگرێتەوە، شاسوار سەرەڕای تێبینیەکان کە لەسەری ھەیە، بەڵام توانیویەتی کۆبوونەوەی فراوان و دەنگی ناڕەزایی لە خۆی کۆبکاتەوە ، ئەوەی ئەو باسی دەکات و قسەی لەسەر دەکات، ئەوەیە کە گەنجان دەیانەوێت و لەناخیاندا پەنگی خواردوە، شاسوار تائەم قۆناغە (باسی ئایندە ناکەم چی روودەدات) بەڕاستگۆیی سیاسیەتی کردوە لەگەڵ دروشمەکانی ئەمەش خاڵی بەھێزێتی ، بۆ نمونە ئەگەر جاران حزبەکانی دەسەڵات شەرعێتیان ھەبوبێت لەگەل بەغدا کۆببنەوە و دانیشتن بکەن، ئەوا شاسوار بەبێ ئەوان رۆیشتە بەغدا و وەک ھیزێکی نوێ خۆی دەرخست.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە