Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 30 كانونی دووه‌م 2019

ئینتەرپۆل فەرمانی گرتن و لێکۆڵینەوە بۆ کۆسرەت رەسوڵ دەردەکات

بەروار : 30 كانونی دووه‌م 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

پۆلیسی دانیمارکی فەرمانی گرتن و لێکۆڵینەوەی بۆ کۆسرەت رەسوڵ دەرکرد، ئەویش لەسەر داوایەک کە  د. بەختیار ئەمین داوای یاسایی لەلای پۆلیس لەسەر کۆسرەت تۆمارکرد، لە داوای دەستگیرکردنەکەدا واهاتووە، کە کۆسرەت رەسوڵ خەریکی فرۆشتنی دەرمانی ئێکسپایەرە و هەوڵی کوشتنی د. بەختیار ئەمینی داوە، هەروەها کۆپییەکی ئەو ڤیدیۆیە لەلایەن پۆلیسی دانمارکییەوە نێردراوە بۆ پۆلیسی ئینتەرپۆل، وەک لە راپۆرەکەی پۆلیسدا هاتووە، هەر لەبەر ئەمەش بووە کەوا د. بەختیار لە ترسی سەلامەتی گیانی خۆی بە ناچاریی عێراقی بەجێهێشتووە.
شایانی باسە کەوا ئەمڕۆ ٠١/٢٩/ ٢٠١٩، د. بەختیار داوایەکی یاسایی  لە پۆلیسخانەی شاری کۆپنهاگنی (دانیمارک) لە دژی کۆسرەت تۆمار کرد، دوای ئەوەی وتەکانیان وەرگرت، داواکە نێردرا بۆ داواکاری گشتی و داواکری گشتیش وەکو ئەرکێکی یاسایی خۆی، کە د. بەختیار هاوڵاتییەکی دانیمارکییە، داواکەیان زۆر بە جیدی وەرگرت و کاری لەسەر دەکات، پاش لێکۆڵینەوە، ئەگەر داواکراو (کۆسرەت رەسوڵ) خۆی بە پۆلیسی دانماری نەناسێنێت، ئەوا داواکاری گشتی فەرمانی دەستگیرکردنەکەی دەنێردرێت بۆ ئینتەرپۆل و لەو کاتەشدا دەبێت ئینتەرپۆلی عێراقی هەڵبستێت بە دەستگیرکردنی کۆسرەت و تەسلیمکردنی بە پۆلیسی دانمارکی.. بەو بۆنەیەوە د. بەختیار خۆی پێی راگەیاندین، کەوا لەو بارەیەوە ئینتەرپۆل ئاگادارکراوەتەوە، کەوا پۆلیسی دانیمارکی پۆلیسی ئینتەرنێتی لەو بارەیەوە ئاگادارکردۆتەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا  فەرمانەکە لە رێگای لێکۆڵەرەوەی گشتی بە فەرمی دەنێردرێت بۆ ئینتەرپۆل و دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە .
تێبینی: ئەو وێنەیە، کۆپی لاپەڕەی یەکەمی داواکەیە:
 پەیجی هەواڵەکە کە  د. بەختیار ئەمین لای خۆی دایبەزاندووە:
https://www.facebook.com/drbakhtyar/posts/10217816851203331
دەقی داواکەی پۆلیسی دانیمارک، کە دوایی رەوانەی ئینتەرپۆل کراوە

 

 

سەرچاوە کوردستان پۆست

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە