Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 1 شوبات 2019

شایستەکان سووپاس گوزارتانین

بەروار : 01 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

هەڤاڵ حسێن

دەکرێ هانی تاکەکەس بدەین ڕەچاوی ئەو ژیانە سەخت و نوێیە بکات کە ڕۆژ لەدوایی ڕۆژ نوێگەری لەدرووست دەبێ و مرۆڤی خرابی لێ بەرهەم ێت . زۆرێک هەن لەفەرمانبەرانی میری
جاڵاکیەکانی زۆر یاساییانە ڕێکدەخا و کار دەکا بۆیەکخستنی ئەرک و وویژداینی
زۆرن ئەوانەی لەکاتی ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان هەست دەکەی مرۆڤێکی هێندە دڵسۆزە شایەنی ڕێزەو دەزگاکەشت بەهۆی ناوی ئەوەوە خۆش دەوێ .
پێشترو لەساڵی 2012
لەسەر جەند بەڕێزێک کەدڵسۆزی کارو خۆشەوویستی سەردانی کارانی دام و دەگاکان بوون بابەتێکم نووسی بەسووپاسەوە ڕێزیان لێگیرا .
بەڵام ئەوەی مەبەستمە ئیستا و لە قۆناغەدا و لە کابینەی داهاتوودا
دەستەیەک پێوویستە دابمەزرێ
لەپاڵ هەموو ئەو دەستانەی هەن
بەناوی دەستەی
(سووپاس گوزراری)
ئەودەستە دوور لەکاری حزبی و دەست وەردانی حزبی و کەسانی نابەرپرس
کاربکا و دەستنیشانی هەموو ئەو فەرمانبەرانەی بە دڵسۆزی کارەکانیان ڕادەپەڕێنن و بەیەک چاو سەیری هاوڵاتی دەکەن و دوورن لە بیری تێکەڵکردنی کاری حزبی بەکاری حکومی
ڕێزو سووپاسی دەستەی سووپاس گوزاری پێ ببەخشرێ .
وەهەر وەها پلەی وەزیفیەکەی پێ جێتە پێش و لە شوێنی کارەکەی ووێنەی هەڵبواسرێ
بۆ ئەوەی هانی هەموولایەک بدرێ ڕێز لە هاوڵاتیان بگرن .
بەداخەوە کەسەرەدانی هەندێک لە فەرمانگەکان دەکەی پێتوایە کە تۆ لە دڵەڕاوکێیەکی زۆر و پاڵەپەستۆیەکی دەروونیدا مامەڵەکانت جێبەجێ دەکرێن . بێگومان لە زۆر جێگا هانا بۆ واستە دەبێ ببەیت کە مافی خۆتە بەبێ هیج واستەیەک کارەکەت بۆبکرێ .
گومانم نیە لەوەی کە فەرمانبەران لەئەرکی خۆیاندا سارد دەکرێنەوە بەو ناوەی کە هەندێک کەس
جرای ڕووناکی دەکوژێننەوەو
لەو دیوی پەردەوە هێدی هێدی یاسا شکێنی دەکەن
پێموایە دامەزراندنی دەستەی سووپاس گوزاری
داگیرساندنی جرایە کی ڕوونە بۆ داهاتوو جا نەک هەربۆ فەرمانبەران بەڵکو هاندانی جوتیاران و هاندانی لاوان و هادانی هونەرمەندان و ڕۆژنامەنوسان و خەڵکانی پسپۆر لە بوارە جیاجیاکانی تر
دڵنیام هەموو ئەوانەی بەهرەیان هەیە کاری زۆر باش ئەنجام دەدەن و نەوەی داهاتووش سود لە ڕەفتارەکان و کردارەکان دەبینێت
بزانین کۆڕانکاریەکان لەکابینەی نوێدا دڵسۆزان بە ئاراستەی سووپاسدا دەبات یان بە ئاراستەی سووپا

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە