Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
هه‌ینی 1 شوبات 2019

دانمارک یەکەمی بێ رکابەرە

بەروار : 01 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

گۆران هەڵەبجەیی

 

ڕێکەوتی [30.01.2019] کەناڵیNRT لە میانەی  هەواڵەکانیدا کوورتە ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد، دەربارەی گەندەڵی لە دامودەزگا حکومیەکاندا لە جیهاندا. ئەم ڕاپۆرتە [ڕێکخراوی شەفافی نێو دەوڵەتی]  ئامادەی کردبوو.

بە پێی ڕاپۆرتەکە دانمارک بە پلەی یەکەم دێت لە نەبوونی گەندەڵیدا.  وڵاتانی جیهانی سێیەم لە دواپلەدا دێن بۆ گەندەڵی . سۆماڵ گەندەڵتین وڵاتە لەسەرئاستی جیهان .ئێراق بە کوردستانیشەوە کەمێک لە پیش سۆماڵەوەیە .واتە  کەمتر گەندەڵە لە سۆماڵ.

دووساڵ لەمەوبەر دیسان ڕاپۆرتێکی جیهانی بڵاو کرایەوە دەربارەی ئاسودەترین و دڵخۆشترین و ئارامترین  وڵات، لەوەشدا دانمارک یەکەم بوو.

جێگەی خۆیەتی دەربارەی نەبوونی گەندەڵی لەدانمارک دوونمونە بهینمەوە :

  1. بەر لە 10 ساڵێک زیاتر کەسێکی عەرەب پێم وابێت فەلەستینی بوو ، لە کاتی وەرگرتنی مۆڵەتی لێخوڕیندا ،پاش ئەوەی لە تاقیکردنەوەکە دەرنەچووبوو ،ویستبووی پارە بداتە ئەو پۆلیسەکەی کە سەرپەرشتی مۆڵەتەکەی کردبوو،واتە بەبەرتیل دەریبچێنێت . پۆلیسەکەش زۆر بە هێمنانە هێنابوویە ئۆفیسی مۆڵەت وەرگرتن ،لەوێ مەسەلەکەی بؤ بەرێوەبەری ئۆفیسەکە گێڕابوویەوە. لە ئەنجامدا ساکاڵایان لەسەری تۆمار کردو بڕیاریش درا تا چەندین ساڵ بۆی نیە داوای مۆڵەت بکات.

2.بەر لە دووهەفتە کرێکارێکی لیتوانی کە بۆ کار هاتوەتە ئێرە ،لە سەر ڕیگای خیرا پۆلیس ڕایدەگرێت ، چونکە خێراییەکەی لەدەرەوەی ڕێگەپێدراودا بووە . پاشان پشکنینی بۆ دەکەن دەبینن کحولی خواردوەتەوە.

کابرای لیتوانی وای زانیوە وەک لای خۆیانە و دەتوانێت بە پارە ڕزگاری ببێت .

هەوڵی دابوو پارە بە پۆلیسەکان بدات ، ئەوانیش ویرای ئەوەی ڕەتیان کردبوویەوە ، هەر لەوێدا ڕێگەیان نەدابوو بهاژوێت و لەتەک خۆیاندا  بردبوویان  بۆ بنکەی پۆلیس و  لەوێ سێ جۆر  سکاڵایان لەسەری تۆماکرد. [ بە سەرخۆشی لێیخوڕیوە ،زیاد لە پێویست کحول لە خوێنیدا هەبوو، هەوڵی بەرتیلدانی داوە ،کە بە پێی یاسا قەدەغەیەو سزای لەسەرە .] بەکوورتی قووڕەکەی بۆ خۆی خەستکردبوویەوە.

 

بەهۆی ئەوەی ساڵانێکی زۆرە لەم وڵاتەدا دەژیم  ،بۆیە تاڕادەیەک شارەزایم لە  سیستەم و یاساو شێوەی ژیانیاندا پەیدا کردوە. جا دەمەوێت بە چەند خالێک ئەو نهێنیە بخەمە ڕوو  کە بووەتە هۆکاری سەرکەوتنی ئەم وڵاتە [5 ملیۆنیە] کە دانیشتوانەکەی لەوانیە کەمێک لە دانیشتوانی کوردستانی باشوورن زیاتربن.

خاڵەکان بریتین لە:

1.دڵسۆزی

2.پلانی درووست و تۆکمە

3.نەبوونی گەندەڵی و بیرۆکراتیەت.

بە کوورتی ئەم خاڵانە جەوهەری کاری دەسەڵات و دامەزراوە فەرمیەکانی وڵاتن کە لە پایدا ئەم سیستەمە چوانەی بۆ خەڵک دەستەبەر کردوە.

تێبفکرێن ، ئەم وڵاتە هیچ جۆرە [ڕەسوس] دەرامەتێکی گرنگ و بەنرخی  نیە وەک نەوت ،غاز، پیشەسازی مەزن.  ئەوەی هەیانە بەرهەمی مەڕوماڵات،بڕێک زەراعەو کەمێک وردە پیشەسازی و کەرتی گەشتیاریە.

بەڵام چونکە لەبەڕێوەبردنی وڵاتەکەیاندا ئەقڵ بەکار  دە‌هێنن ،گەندەڵ نین ،دڵسۆزن ،بەرژەوەندیخواز نین ،بەرپرسانی حیزبی  کۆنترۆڵی کایە ئابوریەکانیان نەکردووە، بۆیە سەرکەوتوون و ژیانێکی ئارام و شایستەیان بۆ خەڵکەکە دەستەبەر کردووە. وێرای ئەمە ساڵانە ملیۆنان کرۆن هاوکاری پشکەش بە وڵاتە هەژارەکان دەکەن.

دەی با گەندەڵ و دزە و مافیاکانی باشوور لە سەرانی یەکێتی و پارتی سەیری ژیانی دانمارکیەکان بکەن و کەمێک شەرم بیانگرێت کە بەو داهاتە زۆرەوە لەماوەی دەسەڵاتیاندا نەیانتوانیوە ژیانێکی سادە بە پێداویستیە سەرەتاییەکانەوە بۆ خەڵک دابین بکەن ،لەبری ئەوە  وڵاتیان دووچاری جۆرەها قەیرانی قوڵ کردووە.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە