هه‌ینی 1 شوبات 2019

١٧٠رۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی دژی رەشبگیری بادینانن

بەروار : 01 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لە بەیاننامەیەکدا  ١٧٠ کەسایەتی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕای گشتی بڵاوکردەوەم داوای ئازاد کردنی گیراوەکانی بادینان دەکەن

 

لە بەیاننەمەکەدا دەڵێن: “لەباتی ئەوەی حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە ئاستی بەرپرسیارێتیدا بن و ئەو توڕەبوونە بکەنە کارتی گوشار بەسەر تورکیاوە بۆ ڕاگرتنی گوشارەکانی، بەپێچەوانەوە دەستیان داوەتە ڕەشبگیریی خەڵکی ناوچەکە”.

 

دەقی بەیاننامەکە: 

بە‌یاننامه‌ی 170 که‌سایه‌تی له‌ هه‌رێمی کوردستان دژ به‌ ره‌شبگیریی و راوه‌دوونانی چالاکوانان و رۆژنامه‌نووسان له‌ بادینان

گیراوەکان ئازاد بکەن .. نا بۆ رەشبگیری
لەچەند رۆژی رابردوودا لەبەرامبەر شەهید کردنی چەند هاوڵاتیەک و بەهۆی دەستدرێژی چەند بارەبووەی بۆردومانکردنی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان، خەڵکی شێلادزێ‌ لەبەردەم بنکەیەکی سوپای جێگیرکراوی تورکیا لەناوچەکە نارەزایەتیان دەربری.

تورەیی خەڵکی شێلادزێ‌، لەبەرامبەر بێدەنگی حکومەتی هەرێم لەسەر بێ‌ باکی بەرامبەر بە پاراستنی سەرو گیانی خۆیان و خێزانەکانیان و بۆ تەمێکردن و راوەستاندنی ئەو بۆردومانانەی تورکیا، خەڵک تورەیی خۆیان بەو بنکەیە دەربری، بەڵام بەداخەوە لەباتی ئەوەی حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لەئاستی بەرپرسیارێتیدا بن و ئەو تورە بوونە بکەنە کارتی گوشار بەسەر تورکیاوە بۆ راگرتنی گوشارەکانی، بەپێەوانەوە دەستیان داوەتە رەشبگیری خەڵکی ناوچەکەو ئەو رووداوەیان کردۆتە بەهانە بۆ پەلاماردانی دەنگی نارازی و بەلێشاو خەڵکیان راپێچی زیندانەکانیان کردوە، لەم هەڵمەتەدا جگە لە دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر و نادیار لە خۆپیشاندەرانی شێلادزێ و کۆمەڵگەی سیرێ، لە دهۆکیش لەهەڵمەتێکی گرتندا 32 رۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی دەستگرکراون، لە نێویاندا 9 رۆژنامەنووس و 12 چالاکوانی مەدەنی و چەند مامۆستایەکی زانکۆش لەناو گیراوەکاندایە و مەترسی لەسەر گیانی دەستگیرکراوەکان هەیە، چونکە زانیارییەکانی خێزانی دەستگیرکراوەکان و بەشێک لەو پەرلەمانتارانەی کوردستان کە بەدواداچوونیان بۆ ئەو دۆسیەیە کردووە، دەڵێن “دەستگیرکراوەکان بە ماددەی 156ی یاسای سزادای عێراقی تۆمەتبارکراون، کە سزای لە سێدارەدانی تێدایە”.

ئەم گرتن و پەلاماردانە لەکاتێکدایە، بەپێی لێدوانی ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە، لە ماوەی چوار ساڵدا “دەوڵەتی تورکیا 820 جار گوند و ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیای بۆردوومان کردووە، کە 398 جار لە رێگای فڕۆکە و 425 جاریش لە رێگای تۆپخانەکانییەوە هێرشەکانی ئەنجامداوە و بەوهۆکارەش 288 گوند لەو ماوەیە بۆردومانکراوە”.

زانیاری سەرچاوە فەرمییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هەردوو پەرلەمانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئاشکرایانکردووە زیاتر لە 18 بنکەی سەربازی و بنکەی میتی تورکی لە هەرێمی کوردستان بوونی هەیە، ئەمە لە کاتێکدایە بە پێی ماددەکانی 157،158،159،160،161،162 “هەرکەسێک سوپای بێگانە بهێنێتە ناو عێراق و ئاسانکاری بۆ دامەزراندنی بنکە سیخوڕییەکانی و پێدانی زانیاری بکات پێیان، ئەوا سزای لەسێدارەدان دەیگرێتەوە”.

ئێمە وێرای ئەوەی داوای ئازاد کردنی هەموو گیراوەکان دەکەین، داوای ئازاد کردنی رۆژنامەنووسان و هەڵسوراوانی مەدەنی دەکەین و داوکارین بەهیچ شێوەیەک بەرەو رووی ئازاردان و ئەشکەنجەدانە نەبنەوە، هەروەها هۆشیاری ئەوەش دەدەین ناکرێ و نابێت، بەشداریکردنێکی میتی تورکی لە رێڕەوی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ دەستگیرکراوەکان ئامادەییان هەبێت و بەکارێکی مەترسیداریشی دەزانین، هیچ کام لەگیراوەکان رادەست بە تورکیا بکرێت، ئێمە بە توندی هەرجۆرە کارێکی وا رەتدەکەینەوە و ئەو هەنگاوانەش بەپێی هەمان ئەو یاسایەی خۆپیشاندەرانی پێ دەستگیرکراوە بەخیانەتی گەورەی نیشتیمانی دەزانین و سەلامەتی گیان و ژیانی دەستگراوەکان دەخەیەنە سەر شانی حکومەتی هەرێمی کوردستان. 

31/1/2019
وێنەیەک بۆ :
1- دەسەڵاتی دادوەری
2- پەرلەمانی کوردستان
3- حکومەتی هەرێم
4- رایگشتی
5- قونسڵ و نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێم
6- رێکخراو و ئاژانسە جیهانیەکان

ناوەکان:
1- مامۆستا بەهادین نوری
2- نیاز عەبدوڵڵا
3- مەسعود عەبدولخاق
4- مەریوان وریا قانع
5- فواد قەرەداغی
6- کەمال رەئوف
7- دڵشاد ئەنوەر
8- د. رەعد رەفعەت
9- ئیسماعیل حەمە ئەمین
10- سەید ئەکرەم خالید
11- د. کامەران بەرواری
12- ئاسۆس هەردی
13- د. سەروەر عەبدولرحمان
14- گەشە حەفید
15- د. محەمەد کیانی
16- د. سالار باسیرە
17- هەڤاڵا کوێستانی
18- یەحیا عومەر ریشاوی
19- د. موحسین ئەدیب
20- رەحمان غەریب
21- هۆزان مەحمود
22- سەردار عەزیز
23- د. حەکیم عەبدولکەریم
24- ستارە عارف
25- عەلی ئۆرەماری
26- عارف قوربانی
27- کامەران وریا قانع
28- ئازاد عوسمان
29- کاردۆ محەمەد
30- لەنجە عەبدوڵا
31- ئاسۆ کەمال
32- هەڵاڵە رافع
33- ئارام مەحمود
34- دانا مەنمی
35- وریا حەمەتاهیر
36- دڵشاد حسێن
37- تارا حسێن
38- ئەردەڵان عەبدوڵا
39- سیروان غەریب
40- دیاری محەمەد
41- د. شێرکۆ کرمانج
42- ئارام هادی
43- سەرتیپ وەیسی
44- خالید عەبدولکەریم
45- دانا محەمەد رەزا
46- هێمن مامەند
47- ئیبراهیم عەباس
48- هوشیار شێرکاوەیی
49- دانا رەزگەیی
50- هێمن مەحمود
51- شۆرش ئەنوەر
52- زۆران کۆچەر
53- سامان عومەر
54- پەروین عەزیز
55- مژدە عەباس
56- ئیراهیم ئەمین سەعید
57- بەختیار عومەر
58- دەشتی یوسف
59- مەهدی عەبدولرەحمان
60- سەرهەنگ فەرەج
61- شۆرش خدر تۆفیق
62- عەلی محەمەد ئەمین
63- ئەمین جاف
64- ئیماعیل حاجی زەڵمی
65- قادر وەرتێیی
66- سعود هاشم
67- خەندە جەزا
68- هاوکار گۆران
69- فاروق عەبدوڵا
70- نەبەز جەلال
71- کامەران سوبحان
72- فواد نوری ژوان جەمال
73- محەمەد رەئوف
74- شۆرش خالید
75- شەماڵ عەلی
76- زەبەنگ بەهادین
77- یادگار عەلی
78- سیروان رەشید
79- خالید حاجی وادی
80- هیوا سەید سەلیم
81- سەلام عەبدوڵا ئیبراهیم
82- کارۆخ عومەر
83- عەتا موفتی
84- کەنێر عوسمان
85- دەلیل جەمال
86- کاوە بێسارانی
87- دانا حامد
88- شوکرەڵا حەمەدەمین
89- کارزان عەلی عوسمان
90- رەنجدەر گراوی
91- جەمال فەتحوڵا
92- فەرمان حەسەن
93- ئیسماعیل قادر
94- زاهیر تۆفیق
95- شێرکۆ محەمەد رەزا
96- یوسف مینا
97- ئاری ئیسماعیل
98- کەیوان بێسارانی
99- هونەر تۆفیق
100- کارۆخ عوسمان
101- ئامانج ئەحمەد
102- رەگەز کەمال
103- هێرش عەبدولرەحمان
104- تێکۆشەر حسێن
105- ئومێد جاف
106- شیروان سابیر
107- لوقمان حەسەن
108- کاروان مورتەزا یاوەر
109- دانا رەشید
110- فەرەیدون کونجرینی
111- کارزان کەریم
112- ئازادە رەش
113- د. کارزان محەمەد
114- عەدنان عوسمان
115- جەوهەر شوکر خزەیەر
116- شۆرش محەمەد
117- پەیکار عوسمان
118- بەرزان حەمەخورشید
119- رزگار عەبدوڵا قەسرەیی
120- مەریوان مەلا حەسەن
121- ئەمیر عەلی ئیسماعیل
122- هادی حەمە رەشید
123- دلێر عەبدوڵا
124- هەڵگورد سەمەد
125- یەحیا بەرزنجی
126- هاوژین عەلی
127- د. حیلمی رەسوڵا
128- خالید گرونی
129- هیوا رەسوڵا
130- لەتیف فاتیح فەرەج
131- عەبدوڵا گۆران
132- بەیاد عەلی
133- فەرما سادق
134- د.ئیسماعیل نامیق
135- سیفی نهێلی
136- د.ئومێد حەمە عەلی
137- د. شێرکۆ حەمە ئەمین
138- د.ئەمین بەکر
139- عەبدوڵای مەلا نوری
140- لوقمان حاجی قادر
141- بەکر سدیق
142- گۆران عەلی کەریم
143- کەژاڵا نوری
144- بێستون ژاڵەیی
145- محەمەد حسێن
146- د. دارا حەمید
147- هەژار خوداداد
148- ئاریان رەئوف
149- ئاراز محەمەد
150- عەلی حسێن
151- رەنجدەر شێخ خالید
152- والی محەمەد
153- ئەیوب حەسەن
154- گوهدار زێباری
155- سەلاح خدر
156- بەشدار عوسمان
157- قادر نادر
158- سەرتیپ جەوهەر
159- بەڵێن ساڵح
160- ساڵح هەرکی
161- ئارام ئەحمەد
162-ئارام شوانى
163-له‌تیف فاتیح فرج
164-عامر سه‌لاح
165- ئاکۆ شیخ محەمەد
166- کاروان بێسارانى
167- د. شوان عەبدوڵا
168- بیلال سه‌نگه‌سه‌ری
169- بێگه‌رد محه‌مه‌د کوردستانی
170- ره‌وا سه‌ردار

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە