Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 5 شوبات 2019

نامەی (24 ) بۆ تۆ

بەروار : 05 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سڵاو ” دڵی من

زۆرم وشە هێاو برد دڵ بەهیچیان ڕازی نەبوو ، تا بەوە بانگت بکەم ، دواجار لەگەڵ تۆ لەسەری ئەو ناوە ڕێکەوتین : دڵی من
ئەزانی ؟
تۆ یەکەم کەس و دوا کەسی منی ئەو ناوەم لێناوی ،
ئەگەر تۆ نەبایی ڕەنگە منیش کەڕو لالێک بام ، یان نابینایەک ، نە دەمتوانی ئەم وشانە بدۆزمەوە، نە ڕەنگەکان ببینم ، حەزم لێیە ئەمشەو دیسان قەدی داری بیرەوەرێکت بۆ ڕاهەژێنم با گەڵاکانی جێژ
: نواڵەکان داپۆشن،
: وتت تۆزێ نزیکتر بەرەوە ، ئەمشەو ئاستێرەکان چاویان مۆلەق بووە ، گوێ هەڵخستەی چرپەکانن ، من باسی پێکەنینی چاوەکانت دەکەم ، نەمدەویست برژانگەکانیشم بجوڵێن، تا لە سیحری ئەو جوانیت بۆ تەنیا چرکەیەکیش بێبەش نەبم ، ئەزانی کتێبێکیتریشم هەیە لەو کتێبەی کە پێتمدا ، هەموو ڕۆژێ بەو نیازە سەیری دەکەم تا دیسان هەست بەو تەزوە بکەم کە پەنجەکانمان بەریەک کەوتن ، هێشتا زۆرم ماوە کە بۆت باسکەم ، بەڵام با هەندێکیان نهێنی دڵ بن ، باکەس بەسەر ڕێگاکەی ئێمە نەڕوا ، ئێمە لە هەموووان جیاوازتر خولقاوین .

 

هاڤان

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە