Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 5 شوبات 2019

سالار محمود راوێژکاری سەرۆک کۆمار : ساڵانە 10 تریلیۆن و 844 ملیار دینار پشکی کوردستان

بەروار : 05 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لە گفتوگۆیەکی ماڵپەری ئاگاپرێسدا سالار محمود راوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق ، باس لە رۆڵی دکتۆر بەرهەم وەک سەرۆک کۆماری بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دەکات> لەم گتوگۆیەدا راوێژکاری سەرۆک کۆماری عیراق ، باس لە دۆخی کەرکوک و عیراق دەکات م تیشک دەخاتە سەر پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانی سەرۆک کۆمارو هاتنی سەرۆکی وولاتان بۆ عیراق.
هەروەها وەڵامی ئەو دەنگۆیانە دەداتەوە کە باس لە سەردانی بەرهەم ساڵح بۆ هەولێر دەکەن.

 

ئامادەکردنی :جەلال هۆرێنی

 

‎ئاگاپرێس: رۆڵی سەرۆک کۆمار لە بودجەی عێراق بۆ بەشی کوردستان چی بووە؟

 

سالار محمود : عیراق پێویستی بەکاری پێکەوەییەو رۆڵی سەرۆککۆمار لە رووی دەستوریەوە وەکو چەتر وایە بۆ دروستکردنی کۆدەنگی و لەپێناو قۆناغێکی نوێ لە خزمەتکردنی خەڵک و سڕینەوەی ئاسەواری ناکۆکیەکان. بەر لە پەسەندکردنی بودجەی عیراق د بەرهەم لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی ئیتحادی و سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کۆبوەتەوەو دواتریش لەگەڵ بەشێک لەپەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکان کۆبوەتەوەو جەختی لەسەر شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و هاوسەنگی کردۆتەوە.
بەتایبەتیش بابەتی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆران و نەمانی پاشەکەوتی مووچە. دواجار بودجەکە لە پەرلەمان پەسەندکراو گەیشتە سەرۆکایەتی کۆمار بەپێی یاسای کارپێکراو سەرۆک کۆمار واژۆی قبوڵکرنی لەسەر یاسای بودجە کردو ئاراستەی حکومەتی ئیتحادیکرد بۆ جێبەجێبوون. رۆڵی پەرلەمانتارانیش گرنگ بوو لەم پرسەدا. لەمەش گرنگتر حیکمەت لە جێبەجێ کردنییەتی لەلایەن حکومەتی ئیتحادیی و پابەنبوونی هەرێمە بە داخوازیەکانی کەلەیاسای بودجەدا هاتوە.
بەپێی یاساکە، پشکی هەرێمی کوردستان لەماوەی ئەمساڵدا 10 تریلیۆن و 844 ملیار دینارە، کە مانگانە 454 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و 68 ملیاریش بۆ پێشمەرگە تەرخانکراوە. بە کۆی گشتی دەبێ مانگانە حکومەتی عێراق بە بودجەی سیادی وەک دەرمان و پسووڵەی خۆراکەوە 647 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

‎ئاگاپرێس : سەرۆک کۆماری عێراق چی پلانێکی هەیە بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی کەرکوک ؟

سالار محمود : کەرکوک دۆخێکی تایبەتی هەیە، تێزی د بەرهەم ساڵح تێزی سەرۆک مام جەلالە سەبارەت بە کەرکوک و چارەسەری کێشەکانی کەرکوک. کەرکوک خاوەن سامانێکی سروشتی زۆرە بەڵام بەداخەوە ئەو سامانە رەنگدانەوەی لەسەر گەشەکردن و پێشکەوتنی شارەکە نەبووە. هەروەها بابەتی هاوسەنگی و پێکەوە ژیانی پێکهاتەکانی گرنگە.

 

 

 

‎ئاگاپرێس : بەرهەم ساڵح وەک سەرۆک کۆمار دەیەوێت چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستای عێراق بکات؟

سالار محمود : لەدوای شکستپێهێنانی داعش ئێستا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی عیراق پەیوەندیەکانی چوەتە قۆناغێکی ترەوە، لەسەر ئاستی ناوچەیی سەرۆک کۆمار لەماوەیەکی کەمدا لەسەر داوەتی فەرمی وڵاتانی ناوچەکە سەردانی چەندین وڵاتی کردو کرانەوەیەکی باشتر دەستی پێکردوە. لە ئاستی ناوخۆدا کار لەسەر روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و خزمەتی خەڵک دەکات بە هاندان و پشتیوانیکردنی حکومەتی ئیتحادی و حکومەتی کوردستان و دامەزراوە دەستوریەکانی تر. چەندین سەرۆکی وڵاتی دونیا لەماوەی داهاتوودا سەردانی عیراق دەکەن و سەردانەکانیش لەسەر ئاستی سیاسی و ئابوری و دیبلۆماسی رەنگدانەوەی دولایەنەی دەبێت. سەرۆک کۆمار کاردەکات عیراق ببێتە خاڵی بەیەکگەیشتن نەک گۆڕەپانی ململانێی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی. بۆ کوردیش پێگەی سەرۆککۆمار گرنگی تایبەتی هەیە، لەچارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا. د بەرهەم ساڵح رۆڵی دیارە لەماوەی ئەم چەند مانگەدا رەنگدانەوەی کاریگەریی و پێگەی سەرۆک کۆمار بەسەر زۆر بابەت و دۆخدا هەموو لایەک هەستی پێ دەکەن.
پێگەی دەستوریی سەرۆک کۆمار وا دەخوازێ وەک چەتر بێ بۆ هەموو لایەک کە رێز لەدەستورو سەروەریی یاسا دەگرن بەوجۆرە مامەڵە دەکات.

 

 

 

‎ئاگاپرێس : هەندی پەرلەمانتار و کادیری پارتی دەڵیت بەرهەم ساڵح ناتوانێت بێتە هەولێر ، ئەگەربێتش فەرشی سوری بۆ داناخرێت ، هەڵوێستی بەرهەم ساڵح چیە لەم رووەوە؟

سالار محمود : یەکڕیزیی و تەبایی سەرچاوەی سەرکەوتنمانە، ناتەبایی و ترازان هەوڵەکان لە خزمەتی خەڵک و بەدیهێنانی ئامانجەکان لاوازتر دەکات. سەرۆک کۆمار سەرۆکی هەموو وڵاتە. هەولێر شاری هەمووانە هی هیچ لایەنێک و کەسێ نییە پایتەختی کوردستانە.
هەر کاتێک پێویست بکات سەرۆک بەرهەم ساڵح سەردانی هەولێر دەکات. لێرەو لەوێ هەن نابەرپرسانەو بێ ئاگا لە دۆخی گۆڕاو قسە دەکەن و دەیانەوێ لە ئاوی لێڵدا درێژە بە ناکۆکی بدەن. سەرۆک کۆمار بە چاوی رێزەوە مامەڵە لەگەڵ هەموو لایەک دەکات و لایەنەکانیش ئەرکیانە رێز لە ئیرادەی گەل و یاسا بگرن.
لە راستیدا جموجوڵە دیبلۆماسیەکان و ئەو هەموو پێشوازیی و بایەخەی بۆ پێگەی سەرۆککۆمارە کوردەکە لەعیراقدا کە هەیە دەستکەوتە بۆ وڵات و سود وەرگرتن لەدەرفەتەکانی دیموکراسی پاراستنی فرە رەنگی.
لەسەر بنەمای تێزەکانی مامجەلال و لەقۆناغێکی نوێدا دکتۆر بەرهەم ساڵح درێژە بە کارو خەباتی نیشتمانی دەدات.
ئەو راستیەش نابێ فەرامۆش بکرێت کە سەقامگیریی سیاسیی و ئاسایش، رەنگدانەوەی لەسەر گوزەران و ئاوەدانکردنەوە دەبێت سەرەتایەکی نوێ لەسەقامگیریی و ئارامی دەستی پێکردوە ئەمەش هیوا بەخش دەبێ بۆ بوژاندنەوەو گۆڕانکاریی لە زۆر ئاستدا

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە