Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
سێ شه‌ممه‌ 5 شوبات 2019

حاکم شێخ لەتیف:لەرووی یاساییەوە سەرپێچیەکانی وەزیری ناوخۆ دەخاتە روو

بەروار : 05 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

حاکم شێخ لەتیف ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عیراق و دادوەر بە شیکردنەوەی دەقی یاسایی سەرپێچی یاسایی لە بریارەکانی وەزیری ناخۆ لەسەر رێنمایی بۆ شۆفیران دەڵیت:لایەنێکی تری سەرپێچی بڕیارەکەی وەزیری ناخۆ:
لە بڕگەی دوەم لەهەمان ڕێنمایی کە لە نوسینی دوێنێ ئاماژەمان پێدا دەلێت ڕێگا دەدرێت بەفەرمانبەرانی شارستانی ئەوانەی لەپلە ۷ بۆخوارەوەن بە کارکردن وەک شۆفیری تەکسی بەمەرجی ڕەزامەند بوونی فەرمانگەکەیان و ساڵانەش ئەم ڕەزامەندیە تازە بکرێتەوە ،باسی فەرمانبەرانی سەرو پلە ۷ ی نەکردوە ،واتە بەهیچ شێوەیەک ڕێیان پێنادرێ تەنانەت بەڕەزامەندی دائیرەکانیشیان .
ئەم دەقەش پێچەوانەی مادەی ٦ ی یاسای ئینزیباتی فەرمانبەران ژمارە ۱٤ سالی ۱۹۹۱ کە وەزیر پشتی پێ بەستوە ،وەک ئاشکراشە ڕێنمایی نابێ پێچەوانەی یاسا بێت.

هەروەها ناوبراو دەڵێت: پێچەوانەکە ئەوەیە مادەی ٦ لە یاساکە دەڵێت :
بڕگەی یەکەم :
فەرمانبەرانی پلە ۷بۆ ژێرەوە دەتوانن دوای دەوام کار بکەن و ڕەزاەندی دائیرەکایانی ناوێت
بڕگەی دوەم :وەزیر بۆی هەیە ڕیگا بدات بەکارکردن فەرمانبەرانی دی کە لە بڕگەی یەکەمدا نەهاتوون ،واتە پلە ۷ بۆ سەرەوە.
بەڵام وەک بینیمان ڕینماییەکەی وەزیری ناوخۆ پێچەوانەی یاساکەیە،وەزیر ناتوانێ مافێک بە ڕینمایی لەکەس بسێنێتەوە کە یاسا پێی بەخشیبێت،وەک وتیشمان نابێ ڕێنمایی پێچەوانەی یاسا بێت ،بەلکو دەشێ تەواوکەری بێت و ڕونی بکاتەوە .
تێبینی :ئەو بۆچونە یاساییانەی بڵاویان دەکەمەوە مەرج نیە دەربڕی هەڵوێستی خۆم بن لەسەر بابەتەکە ،بەلکو وەک یاساناسێک تەنها شەرحی بابەتەکان دەکەم و ئەگەر سەرپێچیەک هەبێ بەرئەرکی ئەخلاقی خۆمی دەزانم بەبێ لایەنگیری یان دژایەتی وەک خۆی ئاماژەی پێ بدەم
هەر کەسو لایەنێکیش بۆی هەیە ڕەخنە لەسەر ڕونکردنەوەکانم بدات و ئەگەر هەڵەم کردبێ بۆم ڕاست کاتەوە،مەمنونیشی ئەبم

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە