Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 9 شوبات 2019

مەریوان نەقشبەندی: زیاتر لە ٣١٠٠مزگەوت لەکۆی ٥٥٠٠لەھەرێمی کوردستان وتاری ھەینی تێدا پێشکەش دەکرێت

بەروار : 09 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لەگفتوگۆیەکی ماڵپەری ئاگاپرێس لەگەڵ مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ، باس لە بڵنگۆی مزگەوتەکان و ژمارەی ئەو مزگەوتانە ئاشکرا دەکات کە ووتاری هەینیان تێدا دەدرێت،
لەم گفتوگۆیەدا تیشک دەخاتە سەر فتوای مامۆستایانی ئاینی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان ، لە کۆتایشدا باس لە رۆڵی وەزارەتی ئەوقاف دەکات لە پەروەردەی ئیسلامی لە کوردستاندا.

 

 

ئامادەکردنی : جەلال هۆرێنی

 

ئاگاپرێس : چی رێکارێکی یاسایتان گردۆتە بەر بۆ نەمانی بڵندگۆی مزگەوتەکان؟

 

 

مەریوان نەقشبەندی:ھیچ بڕیارێک لەوەزارەتی ئەوقاف نیە بۆ نەمانی بڵندگۆی مزگەوتەکانی کوردستان بەڵام رێنمایی ھەیە بۆ رێکخستنەوەی ژمارەی بڵندگۆکان و ستانداردکردنی ڤۆلیوم و ئاراستەی بڵندگۆکان بۆ ئەوەی خەڵکی دەوروبەری مزگەوتەکە گوێیان لەبانگ بێت بەبێ ئەوەی کاریگەری ھەبێت لەسەر نەخۆش و منداڵان و ئەو قوتابیانەی سەعی دەکەن لەماڵەكانی دەوروبەر بەڵام ئەوەش ناشارمەوە ھێشتا زۆر مزگەوت ھەیە لەکوردستان رەچاوی ئەم خاڵانەی نەکردوە و ھەر لەبەر ئەوەش رۆژانە سکاڵامان لەسەر بەرزیی دەنگی بڵندگۆکان و ناخۆشی دەنگی بانگدەرەکان پێدەگات.\

 

ئاگاپرێس : ئیوە بەرنامەتان ھەیە بۆ ئەوەی ووتارێ ھەینی مزگەوتەکان کەم بکەنەوە بۆ چەند مزگەوتێکی دیاریکراو،نەک لەشارێک لەچەند مزگەوتێک ووتار ھەبێت؟

 

مەریوان نەقشبەندی:ئێستا زیاتر لە ٣١٠٠مزگەوت لەکۆی ٥٥٠٠لەھەرێمی کوردستان وتاری ھەینی تێدا پێشکەش دەکرێت و بۆردێک لەوەزارەتی ئەوقاف پێکھاتوە لەگەڵ پەیمانگایەک بۆ پەرەپێدانی توانای وتارخوێنی مزگەوتەکان بۆ ئەوەی وتارەکان دووربن لەتوندوتیژی و ھاندان و وتارخوێن پەیامی ئاشتی و خۆشەویستی و پێکەوەژیان بڵاوبکەنەوە بەڵام ژمارەی وتارەکان کەم نەبونەتەوە چونکە لەھەر شارێکدا ئەوەندە مزگەوتی گەورەمان نیە کەشوێنی ھەموو نوێژخوێنانی تێدا ببێتەوە چونکە زیاتر لە ٦٠٠ھەزار کەس ھەموو رۆژی ھەینیەک لەمزگەوتەکان ئامادەی وتار و نوێژی ھەینی دەبن بەڵام لەھەندێ شوێنی وەک دەڤەری راپەرین و شوێنەکانی تر ئەگەر دوو مزگەوت لەنزیک یەک بوبن و وتاریان تێدا بوبێت بریاردراوە لەمزگەوتە گەورەکەیاندا وتار و نوێژی ھەینی بکرێت خۆ ئەگەر توانای وەزارەت بۆ دروستکردنی چەند مزگەوتێکی زۆر گەورە لەشارەکاندا ھەبێت کەخەڵک بتوانن لەنوێژی ھەینی تێیدا کۆببنەوە ئەوە زۆر بەئاسایی ژمارەی وتارەکانی ھەینی کەمدەکرێنەوە و ئەوەش لەبەرژەوەندی خەڵک و حکومەت و گەیاندنی پەیامی راستەقینە و شایستەی ئیسلامە.

 

 

ئاگاپرێس :بەرنامەتان چیە بۆ ووتاری ئەو مامۆستا ئاینیانەی لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان فتوا دەدەن؟

 

 

مەریوان نەقشبەندی:ئێمە لەو وتارانە بەرپرس نین کەلەتۆرە کۆمەلایەتیەکان یان کەناڵەکانی راگەیاندنەوە پەخش دەکرێت بەڵکو ئەوە ئەرکی وەزارەتی رۆشنبیری و ناوخۆ و داواکاری گشتیە کاریان لەسەر بکات ئێمە تەنھا لەوتاری مزگەوتەکان بەرپرسیارین و وتاری مزگەوتەکانیش نابێ وەک فەتوا بێت چونکە لیژنەی فەتوا ھەیە لەکوردستان ،ئەوە بۆ چەند مانگێکیشە تەوەری وتاری ھەینی مزگەوتەکان لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە رێکخراوە و دوو تەوەر دەستنیشان دەکرێت بۆ وتاری ھەینی ھەموو مزگەوتەکان و مامۆستای مزگەوت خۆی یەکێکیان ھەڵدەبژێرێت و بەشارەزایی خۆی قسەی لەسەر دەکات بەڵام لێرەشدا بەتەواوەتی سەرکەوتو نەبوین چونکە زۆر لەوتارخوێنی مزگەوتەکان بەو تەوەرانە پابەند نابن کەلەوەزارەتەوە دەستنیشان دەکرێت

 

ئاگاپرێس : رۆڵی وەزارەتی ئەوقاف لەپەروەردەی ئیسلامی بۆ خەڵک چیە؟

 

 

مەریوان نەقشبەندی: وەزارەتی ئەوقاف کاروباری ئیداری دامەزراوە ئاینیەکان (ھەمو ئاینەکان)بەرێوەدەبات و ئاسانکاری بۆ ھەموان دەکات بۆ ئەوەی ھەموان بەئازادی و دوور لەتوندوتیژی و ھاندان و کەراھیەت عیبادەتی خۆیان بکەن
ئەرکی خوێندن و پەروەردەی ئیسلامی خراوەتە سەر وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا بەڵام مامۆستایانی ئاینی ھەمیشە لەمینبەری مزگەوتەکانەوە ئامۆژگاری خەڵک دەکەن تامنداڵەكانیان بەپەروەردەیەکی تەندروست گەورە بکەن

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە