Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 9 شوبات 2019

“ئێران بڕی 100 ملیۆن دۆلاری‌ ته‌رخانكرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ بارزانی‌ لەدژی بەرهەم ساڵح”

بەروار : 09 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

به‌وته‌ی‌ سەركردەیه‌كی رەوتی سەدر، كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران بڕی 100 ملیۆن دۆلاری‌ ته‌رخانكردووه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پۆستی سەرۆك كۆمار بۆ كاندیدی‌ مه‌سعود بارزانی‌.

ئاوێنه‌: له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كەناڵی عێراقییە، ئەمیر كینانی، یەكێك لەسەركردەكانی رەوتی سەدر رایگەیاند، لەپێناوی ئەوەی كورسی سەرۆكایەتی كۆماری‌ عێراق بۆ كاندیدەكەی مەسعود بارزانی بێت، ئێران ئامادەبووە 100 ملیۆن دۆلار بدات.

كینانی وتیشی‌، “رێككەتنی سیاسی لەگەڵ ئێراندا بو بۆ به‌ده‌ستهێنانی‌ پۆستی‌ سه‌رۆك كۆمار بۆ كاندیده‌كه‌ی‌ بارزانی‌، پاشان بو بەرێككەوتن لەگەڵ هاوپەیمانی بونیاتناندا، دەقی رێككەوتنەكە دەڵێت، سەرۆكایەتی كۆمار پشكی بارزانی دەبێت، بەڵام شكستیهێنا، چونكە هێزەكانی بونیاتنان رەتیانكردەوە سەرۆكایەتی كۆماری بدەنێ‌‌و دەستكەوتنی چەند وەزارەتێكیان لەحكومەتەكەی عەبدولمەهدی هەڵبژارد”.

ئەو سەركردەی رەوتی سەدر جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئێران ئامادەیی خۆی دەربڕی 100 ملیۆن دۆلار بدات بەركابەرەكانی كاندیدەكەی بارزانی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، بەڵام ئەوان رەتیانكردەوە، دواتر ئەوەبو بەرهەم ساڵح بەسەرۆك كۆمار هەڵبژێردرا.

ئه‌میر كینانی راشیگه‌یاند، “مەسعود بارزانی بەریفراندۆم‌و راگەیاندنی سەربەخۆیی زیادەڕەوی كردو ئەمریكاش پشتی تێكرد‌، پاشان ئێران گرتییە خۆی، بارزانی‌ بەئێرانییەكانی وت، لەگەڵتاندا رێكدەكەوم بەمەرجێك هەمو دەستكەوت‌و ئیمتیازاتەكانم بۆ بگەڕێننەوە بۆئەوەی گەلی كورد قایل بكەم كە پاڵەوان بوم لەپرۆژەكەمەدا”.

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە