Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 13 شوبات 2019

ئاگاپرێس : ورده‌كاریی‌ کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بڵاودەکاتەوە

بەروار : 13 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک داوای‌ لە ئەندامانی ئەنجوومەنەکە كرد رۆژی 18ـی ئەم مانگە ئامادەی کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بن.
به‌گوێره‌ی‌ خشتەی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ كۆپییه‌كی‌ ده‌ست  ئاگاپرێس كه‌وتووه‌،  کاتژمێر 10:00ی بەیانی رۆژی دووشەممە 18-2-2019 دەستپێدەکات.
هه‌ر به‌پێی‌ خشته‌كه‌، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکدا تاوتوێی “رەوشی ئەمنی و ئیداری ئێستای پارێزگاکە” دەکرێت و کاتژمێر 1:00 کۆتایی بە کۆبوونەوەکە دەهێندرێت.
بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ خشته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پارێزگاری‌ نوێی‌ كه‌ركوك بدرێت.

هەفتەی رابردوو یەکێتی و پارتی  لەسەر دیاریکردنی 18ـی ئەم مانگە رێککەوتن، بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک. وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند “نەگوتراوە کۆبوونەوەکە  لە هەولێر، کەرکووک، پردێ یان چەمچەماڵ بێت، بەڵکو دەبێ بەشێوەیەک بێت کە هەموو لایەک ئامادەبن و هیچ لایەک نەڵێت نایەم. ئێمە (کورد) زۆرینەمان هەیە و پێمانخۆشە هەموو لایەنەکان رازیبن و دەبێ پارتی و یەکێتیش هەوڵی ئەوە بدەین”، به‌ڵام وتەبێژی پارتی رایگەیاند، کۆبوونەوەکە لە هەولێر دەکرێت.

 

 

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە