Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 13 شوبات 2019

کێشەی ئافرەتەکەی سەر شەقامەکانی هەولێر چارەسەر دەکرێت

بەروار : 13 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

ماوەی چەند مانگێکە ئافرەتێک کێشەی هەبوو لەسەر شەقامەکانی هەولێر دەمایەوە و ئامادەش نەبوو بچێتە ماڵی داڵدەدانی ئافرەتان و خانەی بەساڵاچوان.

ئەمڕۆ چوارشەم 13ی شوبات /2019/، یوسف چاوشین بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر گوتی، ئافرەتێک ناوی (نەجیبە)یە تەمەنی لە نێوان 25 بۆ 30 ساڵ دەبێت خەڵکی شارۆکەی ڕانیەی دەڤەری ڕاپەڕینە ماوەیەک بوو هاتبوو بۆ شاری هەولێر لەسەر شەقامەکان دەمایەوە نەخۆشی دەروونی هەبوو.

بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ئاشکرای کرد، چەندین جار شوێنی مانەوەی بۆ دابینکرا لە ماڵی داڵدەدانی ئافرەتان و ماڵی بەساڵاچوان لە شاری هەولێر ئەمە سەڕەڕای ئەوەی ئەم کەیسە هیچ پەیوەندی بەم دوو فەرمانگەیە نییە لە ڕووی یاساییەوە، بەڵام لە ڕووی مرۆییەوە دەتوانرا شوێنی بۆ دابین بکەین.

بەڕێوەبەری چاودێری و گەشپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ئاماژەی دا، لەبەر ئەوەی نەجیبە نەخۆشی دەروونی هەبوو لەهیچ کام لەم فەرمانگانە نەدەمایەوە و هەوڵی ڕاکردنی دەدا بۆ چەندین جار هێنرایەوە و ڕای دەکرد، چونکە باری دەروونی خراپ بوو پێویستیشی بە چاودێری دەروونی توند هەبوو.

ڕای گەیاند، لە دواین هەوڵدا بە پەیوەندیکردن بە وەزیری تەندروستی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی بە نووسراوی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر ئەو ئەفرەتە بۆ نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی لە سلێمانی نێردرا تاوەکو چارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت.

جێگەی بیرهێنانەوەیە ئەو ئافرەتە چوار جار بۆ ماڵی داڵدەدان و شەش جار بۆ خانەی بەساڵاچوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر شوێنی بۆ کرایەوە، بەڵام ئامادە نەبوو بمێنێتەوە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە