Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
چوار شه‌ممه‌ 13 شوبات 2019

ترەمپ بەهۆی جولەکەوە داوای دەستلەکار کێشانەوەی ئەندامە موسوڵمانەکەی کۆنگرێس دەکات

بەروار : 13 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

ترەمپ بە بیانوی دژایەتیکردنی جولەکە ڕایگەیاند، دەبێت ئیلهان عومەر ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا دەستلەکاربکێشێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن ئەمڕۆ سێشەممە (١٢ی شوباتی ٢٠١٩) دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، دەبێت ئیلهان عومەر یان لە کۆنگرێس، یان بە دڵنیاییەوە لە کۆمیتەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستلەکاربکێشێتەوە.

ڕاشیگەیاند، کۆنگرێسی ئەمریکا شوێنی ئەوانەی تێدا نابێتەوە کە دژایەتی جولەکە دەکەن و داوای لێبوردنەکەشی بەس نییە.

هەر دوێنێش ترەمپ جەختی لەوە کردەوە، “دەبێت ئیلهان عومەر شەرم لە خۆی بکات. ڕوونکردنەوە بێ ئەرزشە و پێم وانییە داوای لێبوردنەکەی بەس بێت. قسەکانیشی لە دڵیەوە بووە بەرامبەر جولەکە.”

ئیلهان عومەر کە بە ڕەچەڵەک سۆماڵییە و یەکەم ئافرەتی حیجابپۆشە ڕۆیشتبێتە کۆنگرێسی ئەمریکا، دەربارەی ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی بەوەی دژایەتی جولەکەی کردبێت، لە تویتێکدا داوای لێبوردنی لە جولەکەکانی ئەمریکا کرد.

وتیشی، “ئامانجم شکاندنی دڵی دەنگدەرە جولەکەکان و جولەکاکانی ئەمریکا نەبووە، بۆیە بە شێوەیەکی ڕوون و ڕەوان داوای لێبوردنیان لێ دەکەم.”

ئیلهان عومەر پێشتر ڕایگەیاندبوو، پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ دەوڵەتی جولەکە ڕەهەندێکی ئابووریی هەیە و پەیوەندیی بە کاریگەریی ئابووری کۆمیتەی پەیوەندییە گشتییەکانی ئیسرائیل -ئەمریکاوە هەیە، کە گروپێکی کاریگەری پاڵپشتیکەری لۆبی ئیسرائیلە.

لەگەڵ ئەوەی لێدوانەکەی ئیلهان عومەر لەلایەن زۆربەی دیموکرات و کۆمارییەکانی کۆنگرێسی ئەمریکاوە ئیدانە کرا، بەڵام ستینی هۆیەر سەرکردەی دیاری دیموکراتەکان ڕایگەیاند، ئیلهان لە کۆمیتەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەرناکرێت و دەمێنێتەوە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە