Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 18 شوبات 2019

چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی کورد لە کەنەدا داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوانی شێلادزێ دەکەن

بەروار : 18 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی کورد لە کەنەدا، لە بڵاوکراوەیەکدا، داوا لە وڵاتانی دیموکراسی دەکەن فشار بخاتە سەر دەسەڵاتدارانی ھەرێم بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوان و ڕێگەدان بە کاری ڕۆژنامەوانی.

ڕاشیانگەیاند، “ھێشتا برینی حەڤدەی شوبات خوێنی لێدەتکێت و تۆمەتبارانی ئەو تاوانە دەستگیرنەکراون، کەچی دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان بەبێ ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان و یاساکانی ھەرێمی کوردستان، ھەر ماوە ماوە حەڤدەی شوبات بە شێوازی جیاواز جیاواز دەردەخەنەوە.”

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دەستگیرکردنی ١٨ کەس لە ڕۆژنامەنوس و چالاکوانان لە بادینان و داخستنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی، درێژکراوەی ئەو عەقڵیەتەیە کە تاوانی حەڤدەی شوباتی خوڵقاند و ئێستاش درێژەی پێدەدات.

ڕونیشیان کردووەتەوە کە ئەوان وەکو چالاکوان و ڕۆژنامەنوسانی کورد لە کەنەدا، داوا دەکەن لە ھەر حکومەتێک و وڵاتێک کە باوەڕیان بە ئازادی و دیموکراسی ھەیە، فشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی ھەرێم بۆ ئازادکردنی دەستگیرکراوان و ڕێگەدان بە کاری ڕۆژنامەوانی سەرجەم کەناڵەکانی ڕۆژنامەنووسی بەبێ جیاوازی.

باسیان لەوەشکردووە، کە داوایان لەھەر کەسێکی ئازادیخواز و ھەموو ڕێکخراوەکانی سیاسی و مەدەنی دەکەن ناڕەزایی لەبەرامبەر گرتنی ڕۆژنامەنوسان دەرببڕن.

 وتیشیان ھەر حزبێک لە ئاست ئەو تاوانانە بێدەنگی ھەڵبژێرێت و ھەڵوێستی ڕاشکاوانەی نەبێت، دەبێتە بەشێک لە تاوانەکە و مێژووش رەحمیان پێناکات.

هاوکات دوێنێ( ١٧ی شوباتی ٢٠١٩) سێ چالاکوان و رۆژنامەنووس ئازادکران و دوای ئازادکردنی ئەو سێ چالاکوانەش هێشتا ١٥ کەس لە زینداندا ماون.

ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا ئۆفیسی ئێن ئاڕ تی لە دهۆک کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بەسەرداگیراوە و نەکراوەتەوە .

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە