Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 18 شوبات 2019

پارتی سەرجەم سەرۆکایەتیەکانی لەبن دەستە

بەروار : 18 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لەدوای چوار مانگ لە هەڵبژاردنی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان ،بەهۆی ناکۆکی نیوان لایەنە سیاسیەکان نەتوانرا سەرۆکایەتیەک بۆ پەرلەمان دیاری بکریت .
لەدانیشتنیکی پر لەکێشە و پەرتەوازەی و دەرچوون لەیاساکان پەرلەمانی کوردستان کۆبویەوە و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژارد ، کە سەرۆک و هەردوو جێگرەکەی کاردیری پارتین .
جێگری دووەمی پەرلەمان کە تورکمانە و کادیری متمانە پێکراوی پارتیە و بەوبۆنەوەیەوە کراوە بۆ جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان .

لەئیستادا سەرجەم دەسەڵاتەکانی هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم وەک سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان لای پارتیە .
بۆیە خەڵکی کوردستان ترسی ئەوەیان هەیە ،پارتی کە حزبێکی بنەماڵەیەو دوورە لە هەربنەمایەکی فکری کوردستان بکەنە شوێنێکی ئەمنی و ئازادی رادەربرین قەدەغە بکەن و جموجۆڵە سیاسیەکان راگرن و هەموو حزبەکان بچوک بکەنەوە لەژیر دەسەڵاتی خۆیان بێت.

ئەگەر چی ئەمرۆ ئەندامانی یەکێتی بەشداری کۆبونەوەکەیان نەکرد ، شەقامی کوردی بۆنی دوو ئیدارەیی دەکات لەو دوو حزبە خاوەن هێزی ملیشیانە،کەجارێکی تر شەری براکوژی دەست پێبکاتەوە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە