دوو شه‌ممه‌ 18 شوبات 2019

یەكێتی:پارتی (گرێی دەستیان خستە دەم)

بەروار : 18 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

‎‎ڕاگەیەندراوێك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستانەوە بۆ ڕای گشتی

 

لە كاتێكدا كە جەماوەری گەلەكەمان و دۆستانمان لەناوەوەو درەوەی هەرێم لە چاوەڕوانی ئەوەدابوون، لەپاش تێپەڕبوونی نزیكەی چوار مانگ بەسەر ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و لەدەرئەنجامی ڕێككەوتنێكی گشتگیری هەمەلایەنە لە نێوان لیستە براوەكاندا و بەشداربوانی ئەم خولەی پەرلەمان، ئەنجامدانی دانیشتنی تەواوكاری پەرلەمان بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێكارە یاساییەكان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و هەنگاونان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڵام جێگای سەرسوڕمانی هەموو لایەك بوو كە ‌ پارتی دیموكراتی كوردستان بە هاوكاری و هەماهەنگی چەند لیستێكی بچوكی تر بەدەر لە ڕێككەوتن لەگەڵ دووهەمین لیستی براوەی هەڵبژاردنەكان كە لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە،سەبارەت بە شێوزای حكومرانی و پلان و بەرنامەی هاوبەش بۆ باشتركردنی ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەلكی كوردستان و بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری كوردستان، هەروەها بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان لەگەڵ ناوەندو ئاسایكردنەوەی دۆخی ناسروشتی كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكانی تر بە شێوازێكی پەلەپرۆزێیانە كۆبوونەوەی پەرلەمانیان بە كەمو كوڕیەكی زۆری سیاسی و یاساییەوە ئەنجامدا، كورد ووتەنی (گرێی دەستیان خستە دەم)، لە كاتێكدا كە یەكێتی نیشتمانی كوردستان داوای دواخستنی كۆبوونەوەكەیان تەنها بۆ ماوەی بیست و چوار كاتژمێر كردبوو بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێگا چارەی گونجاوو لەسەر تێپەڕاندنی جیاوازیەكان، بەڵام بەداخەوە لەوەشدا بڕیاری نابەرپرسانە دراو كۆبوونەوەكەیان بەو شێوازە ئەنجامدا كە هەموو لایەك بینیمان هەر بۆیە یەكێتی نیشتمانی كوردستان تێبینی زۆری لەسەر ئەو دانیشتنە هەیەو پێمان وایە كە ئەوە خزمەت بە بەرەو‌ پێشچوونی پرۆسەی سیاسی و لێكەوتەكانی لەداهاتوودا لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكە ناكات.

‎مەكتەبی سیاسی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان
2019-2-18

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە