Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
دوو شه‌ممه‌ 18 شوبات 2019

وێنە گەورەکە ببینن

بەروار : 18 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سالار مەحمود

دانیشتنەکەی پەرلەمان وێنەیەکی پیشانداین
سەرۆکایەتیەکی یەک رەنگ و مۆزایک، تەنیا لەسەردەمی دوو ئیدارەییدا سەرۆکایەتی پەرلەمان گوزارشت بووە لەیەک هێڵ.
گۆڕان و پارتی ئەم کردەیەیان سەرەتای خولی پێشوو خولی سێیەمی پەرلەمانیشدا کرد، بەڵام ئاکامەکەی بە دەرکردنی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانی گۆڕان کۆتایی هات، کە زەقترین نمونەی زیندووکردنەوەی ئاسەوارەکانی دوو ئیدارەیی بوو.
کۆتایی ئەمەش هیوادارم هەرگیز وانەبێ.
لە زۆر وێستگەی حوکمڕانی کوردستاندا ئەم پەرلەمانە بریندار کراوە حەق نەبوو دەستپێکەکە ئەم خولەش بەم جۆرەبێ.
لەم هەفتەیەوە پەرلەمان سەرقاڵی دانانی لیژنە هەمیشەییەکانی دەبێ بەتایبەتی لیژنەی یاسایی بۆ هەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم بۆ دوو مەبەست
یەکەم: سەرۆکی هەرێم لەناو پەرلەمانەوە هەڵبژێردرێ نەک لەناو خەڵک.
دووەم: دامەزراوەی سەرۆکایەتی هەرێم کارا بکرێتەوەو یاسای هەڵپەساردنەکە بەمادەیەک لاببەن.
دواتر راسپاردنی کاندیدی پێکهێنانی حکومەت کە لەپەرلەمانەوە ناساندنی بۆ دەکرێ پێویستە ئاراستەی سەرۆکی هەرێم بکرێ بۆ راسپاردنی تەشکیلی کابینە.
ئایا پارتی دەتوانێ بەبێ یەکێتی ئەم هەنگاوانە بە سانایی لە رووی یاساییە ئەشێ بەڵام لە رووی واقعییەوە بەدڵنییایەوە هیچ ئاسان نییە. دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان تەنیا بریتی بوو لەو خۆ تەکاندن لە تۆزی ئەو ململانێ زیانمەندەی پارتی لە پۆستی سەرۆککۆماردا کردی. کەواتە با لێرەوە بڵێین (یەک بەیەک).
هەرچەندە یەکێتی لەمەدا هیچی لەدەستنەداو پارتیش شتێکی ئەوتۆی دەستنەکەوتوە. بۆ گۆڕانیش وا باشتربوو هاوبەشی ئەم کردەیە نەبوایە یا تەرەفگیری نەکردایە، چونکە لانی کەم ناکۆک کەوتۆتەوە لەگەڵ خواستی بنکە جەماوەریەکەی.
وێنە گەورەکە ئەمەیەی خوارەوەیە:
بەرژەوەندی هەردوو لایەنەکەو خەڵکیش وا دەخوازێ قۆناغێکی نوێ دەستپێبکرێ و رێکەوتن لەنێوان یەکێتی و پارتی دروست ببێ لەسەر ئاستی عیراق و هەرێم بەکەرکوکیشەوە. کەم و زۆری پۆست و شەراکەت لەدابەشکردنی پۆست کەمتر گرنگە، بەڵکو یەکخستنی هێزو توانا بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی نیشتمانی گرنگترە. ئەگینا لەئاستە جیاجیاکاندا پۆستەکان بۆ هەموو لایەکان بەتایبەتیش گۆڕان و پارتی و یەکێتیش تاقیکراونەتەوە.
وێنە گەورەکە بریتیە لە واقعیترین هاوکێشە ئەویش یەک پاکێجیە بۆ رێکەوتنێکی سیاسی گشتگیری یەکێتی و پارتی.
لەبارەی زەرەرو قازانجەوە ئەوەی زیان دەکات لەم کێشمە کێشە سیاسیانەدا تەنیا هاونیشتمانی و خەڵکە ئەگینا (كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ)!

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە