چوار شه‌ممه‌ 20 شوبات 2019

نامەی ( ۲٦ ) بۆ تۆ

بەروار : 20 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

سڵاو “دڵی من
دةستم بؤخامةكةم برد ،
تا پەیامی ساڵی نوێت بۆ بنووسم ،
لة ژوورەوە لە پةنجةرةكە سەيريكى دەرەوەم کرد ،
بارانيكى هێمن دةباري ، وەک ئەوە وابو کە نایەوێ زەوی ئازاری بەرکەوێ ، تۆش هەر وەک ئەو دڵۆپە بارانە هاتی . خامەکەم خستە سەر پەڕاوەکە ، لەوێوە دەستم پێکرد ،
هەموو کات و ساتەکانی من لەگەڵ تۆ هەر نوێیە ئیتر ژمارە گۆڕین چ گرنگێکی نیە، تۆ لە دڵدا هەیت ، لەخوێنا هاتو چۆ دەکەیت ، لە هەناسە دەلەریتەوە ، لە نیگا بەخشندەیی نمایش دەکەی ، ئیتر چی هەیە لەوە گرنگتر لە ژیان بیخوازم ، کە تۆ هەموو فەراغەکانت بڕکردۆتەوە ،
نەمزانی ؟
چ وشەیەک بکەمە دێرەکانی ، کە دڵ نەتوانی پێوەرێک دانێ بۆ تۆ ، هەر ئەوەندە دەزانم نیگام تەنها ڕازەکانتی هەڵگرتوە و دڵ هەر جێگای خۆشەویستی تۆی لێدەبێتەوە ، ئیتر لە
دوا دێری نامەکە هەر ئەوە ماوە بنووسم ، تا ئەو ساڵانە دەتوانم بژیم کە تۆ هەیت ، ژمارەکەش دەگۆڕم لەبەر دڵی تۆ دڵی خۆم نا ،

 

هاڤان محەمەد

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە