Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 21 شوبات 2019

خۆشباوەڕی دوێنێ‌ و نائومێدی ئەمڕۆ

بەروار : 21 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

هیوا عمر

 

1-

 

ئەمرۆ لە فەزای گشتی رەشبینی و نائومێدییەكی زۆر دەبینین !وەك چۆن خۆشباوەرییەكانی رابردوو نا واقعی بوو ئەم نائومێدیەش هەروا دەبینم. هیچ هێزێكی سیاسی و رێكەوتنێكی سیاسی لە هەڕەمەوە ناتوانێت رێگری یا بێدەنگی لە ململانێی مێژویی و هێزی بەرەنگاری دژ بە سیستەمێك بكات كە لەسەر بنەمای چینایەتی پایەكانی دارشتبێت . چۆن خۆشباوەڕییەكانی ساڵانی رابردوو دروستكراوبوون ئەم نائومێدیەش هەروا.
هەركەسێك مامەڵەی لەگەڵ سیاسەت كرد لەدەرەوی فكرو فەلسەفە، ئەوە بزانە شەپۆڵی دەریا هەرجارەی بۆ كەنارێكی دەبات، هیچ كات لە كەناری راستەقینەی خۆی لەنگەر ناگرێت، دواجار بەدۆڕاوی لە كەناری ئەویتر دەكەوێتەوە .

 

2-

 

رووداوەكانی ئەم چەند رۆژە سەر سورهێنەر نین، وەك ئەنجامێك هاتۆتەپێش، كە پێشتر قسەی زۆری لەبارەوەكرا. هیچ هێزێكی سیاسی ناتوانێت گۆرانكاری لە واقع بكات ئەگەر هەڵگری دید و بەرنامەیەكی سیاسی ئابوری جیاوازنەبێت، وەرگرتنی بریاری ئۆپۆزسیۆن بوون دەبێت لەسەر بنەمای دیدی جیاوازبێت بۆ حكومرانی، ئەگەر نا ئۆپۆزسیۆن بوون دەبێتە تاكتیك و لە چوارچێوەی گوتاری پۆپۆلیستی تەنها دەنگی نارەزایەتی كۆدەكاتەوە، سیفەتی ئیسفەنجی وەردەگرێت هەمووشتێك بۆخۆی هەڵدەمژێت و هیچی تر .وەك لە پێشوو بینیمان .

 

3-

 

لەمرۆداشدا، هەموو ئەوانەی لەناو یا لە دەرەوەی دەسەڵاتن ناویان ئۆپۆزسیۆن یا بەشدار لە دەسەڵاتە، ئەگەر لە دیدێكی فكری سیاسی جیاوازەوە ناكۆك نەبوون لەگەڵ ئەم مۆدێلە لە حكومرانی لەگەڵ نوخبەی بۆرژوازی مشەخۆر، بزانە سبەینێ‌ بەرژەوەندییە ئابورییەكانیان لەگەڵیان كۆیان دەكاتەوە ، جارێكی تر نائومێدت دەكەنەوە. دۆخی هیواو بێ هیوایی رۆژێك لە رۆژان لە دەستی ئەمان نەبووە و پەیوەندیشی بەوانەوە نییە. ئەوە ئێمەین ئەوانمان نەناسیوە و شوناسێكی ترمان بۆ داتاشیون . دەبێت ئەوان لە دەرەوەی دۆخی هیواو بێ‌ هیوایدا ببینین، جیاوازی ئەوان لەگەڵ ئەمانی تری بازرگان، سەرمایەدار، هەركەسێكی تر كە سەرقاڵی ژیانی تایبەتی خۆیەتی، تەنها ئەوەیە بازرگانی ئەوان لە رێگای بەناو سیاسەتەوەیە .
بە خوێندنەوەمان بۆ ئایدیای ئیتلافی حكومڕان وەك چۆن دوێنێ‌ و پێری لە قەیرانی سیاسی و ئابوریدا بووین ، سبەینێش هەروا . هەروەك چۆن دوێنێ‌ و پێرێ‌ تێكۆشانی جەماوری بەردەوام بوو سبەینێش هەروا . رەو ڕەوی مێژوو بە كەس ناوەستێت .

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە