شه‌ممه‌ 23 شوبات 2019

دۆزینەوەی چیرۆکی سەردەمانێکی کۆن: زانیاری وەردەگرین دەربارەی هەڵکۆڵینەکانی سەر بەردەکان لە سعودییە.

بەروار : 23 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

لەنێو بەردەڵانی ناوچە شاخاوییەکاندا و لەسەر تاوەری بەردەکان، لە شاری (الجبە) لە سعودی، شێوازی خۆژیاندنی ژنان و پیاوانی کۆمەڵە خێڵی (ثامودييکان) دەدۆزرێنەوە، کە مێژوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر، یونسکۆش ئەو ناوچەیە دەکات بە شوێنێکی پارێزراو، مێژوو نوسێکیش چیرۆکەکانمان بۆ شی دەکاتەوە.

 

 

لەسەر هەڵکۆڵراوی تاشە بەردەکان نیشانمان ئەدات، کە ثاموديیەکان لەکۆمەڵە خێڵێکی عەرەبی پێکهاتون، ئەوان لەخۆرئاوای سعودییە ژیاون، هەرچەندە لەپاش هاتنی پێغەمبەری ئیسلام موحەمەد (د.خ)، پابوندبونیان بەئادابی ئیسلامی راگەیاندوە، بەڵام وادەردەکەوێت کە بەرلەوە، ژیانیان بەچەند سەردەمێکدا تێپەڕبووە، وەک سەردەمی کشتوکاڵکردن و شوانیکردن و بازرگانیکردنی بەقافڵە، لەگەڵ ژیانی ئاسایی نێو خۆیان و پابەند بونیان بەسەماو گۆرانی و خۆشی دەربڕینی نێو خێڵەکانیان.

 

 

 

لەهەڵکۆڵینەکانی سەر ئەو تاشەبەردانە، چەندان کەسایەتی و ئاژەڵی شێوە جیاواز دەردەکەوێت، کەسەردەمەکانیان جیاوازن و بۆ هەزاران ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێنەوە.
لەلایەن رێکخراوی یونسکۆوە وارەچاو دەکرێت، کە ئەم شێوازە لە نوسین و هەڵکۆڵینی سەر ئەو تاشە بەردانە، کە زۆرینەیەک لە پێشکەوتنی هونەری هەڵکۆڵین پیشانئەدات، بەشێک بێت لە پێشکەوتنە گەورەکانی ئەوکاتەی مرۆڤ، کە توانیویانە داڕشتنەوە بکەن دەربارەی شێوازەکانی ژیانی کۆمەڵایەتییان، ئەوەش پێناسەیە بۆ پێشکەوتنەکانی مرۆڤ لەو سەردەمە.
لەگەڵ مێژوو نوس و شوێنەوارناسی عەرەبی (مەمدوح مزوم)، شارەزا لەسەردەمی تامودییەکان، شانبەشانی بەردی نێو شاخەکانی باکوری ئەو شارە دەڕۆیشتین، ئەویش خوێندنەوەی بۆ کردین، لەهەمانکاتدا توانی سەردەمانێکی دێرینمان بۆ ئاشکرا بکات.

 

 

 

بەخوێندنەوەی روپاڵی تاشە بەردە نوسراوەکان، بەلێکدانەوەی ووێنە هەڵکۆڵراوەکان، زانیاری نوێی دەرخست، لەسەر کەسایەتی سەر بەردە هەڵکۆڵراوەکان، مەمدوحی مێژونوس بەبەشی ئینگلیزی چەناڵی عەرەبیەی گوت ” لەسەر ئەم تاشە بەردانە، بەڵگەنامەیەکمان بەدەستهێناوە، کە پەنجاو هەشت نوسراوی دەربارەی کۆمەڵە خێڵی (ثاموديیەکان) تیادایە، ئەو بەڵگەنامەیە، ئەوە نیشانئەدات، کە ثاموديیەکان لێرەدا ژیاون”.
لەنێو هەڵکۆڵینی سەرتاشە بەردەکاندا، کەسایەتییەک وەک راوچییەکی بەناوبانگ بەلاشەیەکی بەهێزەوە، لەسەر شێرێک دەردەکەوێت، ئەو شمەکانەی کە بەو کەسایەتییەن پێکهاتون لە (ڕم و قەڵغان و خەنجەر یان شمشێرێک)، کە لەو کاتەدا خەریکی راوکردنی بزنێکە.

 

 

 

 

مەمدوحی شوێنەوارناس و مێژونوس، باس لەوە دەکات ” ئەو هەڵکۆڵراوانە، باشترین ئیشی بەڵگەنامەین لەسەر ژیانی راوچێتی لەو ناوچەدا”.
یەکێکی دیکە لەو کەسایەتییانەی کە مەمدوح باسی لێوە دەکات، (کینی کوڕی تاڵ)ە، (مەبەست لەکەسایەتییەکی دیاریکراوی سەردەمی تامودییەکانە)، کە ئەویش لەهەڵکۆڵراوەکاندا وا نیشانئەدات، وەک راوچییەک، سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە لە ڕاوکردندا مەمدوح دەڵێت ” لەوشێوە هەڵکۆڵینەدا بەرەنگی رەش دەردەکەوێت، کە سێ کەسایەتی بەناوبانگ لەسەر پشتی شێرێکن لەکاتی رێکردن و رۆشیتندا، هەریەکەیان ڕمێکی هەڵگرتوە، ئەوان لەگەڵ کەسێکدا دەجەنگن کە تیروکەوانی پێیە، بەشێوازی نەڕاندن و تەماشاکردنی شێرەکە بۆ ئەو کەسەی تیروکەوانەکەی پێیە، هێزو وورە نیشانئەدرێت”.

 

 

لەئینگلیزییەوە: باخان کەمال

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە