شه‌ممه‌ 23 شوبات 2019

مەلا بەختیار کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕی 300 هەزار دۆلاری لە نێچیرڤان بارزانی وەرگرتوە

بەروار : 23 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

  لە شاری سلێمانی هەردوو كۆنفرانسی پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری بە ئامادەبوونی چەند نوسەر و ڕۆژنامەنوس و کەسایەتییەک ئەنجام درا و بەپێی زانیارییەکانی (لڤین) جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سپۆنسەری کۆنفرانسەکە دەکات.
سەرچاوەیەک لە نوسینگەی تایبەتی نێچیرڤان بارزانی  ڕاگەیاند”سبەینێ لە شاری سلێمانی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەردوو كۆنفرانسی پلاتفۆڕمی دابڕان و فێمێنیزمی رۆشنگەری ئەنجام دەدات و وەک تیمی نوسینگەی سەرۆکی حکومەت هاوکاری لۆجستی میوانەکان و دارایی کۆنفرانسەکەمان گرتوەتە ئەستۆ”.

باسی لەوەشکرد”لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە بڕی 300 هەزار دۆلار بۆ کۆنفرانسەکە خەرجکراوە و رادەستی کەسێک کراوە لە نوسینگەی مەلا بەختیار،کارگێری مەکتەبی سیاسی بەناوی(هـ)کە بەدەستی لە (هـ)برازای جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە وەرگرتووە”.

جێی ئاماژە ئەمە دووەمجارە مەلا بەختیار پارە لە نێچیرڤان بارزانی وەردەگرێت بۆ پلان و بەرنامەکانی و پێشتر بڕی دوو ملیۆن دۆلاری وەرگرت بەڵام بەهۆی دزە پێکردنی ئەو زانیارییانەوە بەرپرسی پێشووی نوسینگەکەی بەناوی (ش) ناچار بە دەست لەکارکێشانەوە کرد و مەلا بەختیار لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد”بەڵێ پارەم لە کاک نێچیرڤان وەرگرتووە”.

بەڕای چاودێرانی دۆخی ناوخۆی یەکێتی وەرگرتنی ئەم هاوکارییانە لە پارتی بۆ زیاتر قوڵکردنەوەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە بەو پێیەی تێچووی ئەو کۆنفرانسە زۆر کەمترە لەو بڕە پارەی کە وەردەگیرێت و بڕی ماوەی پارەکە بۆ مەبەستی تایبەتی بەکاردەهێنرێت.

هەرچەندە لە تەواوی وتار و کۆنفرانسەکاندا مەلابەختیار ئاماژە بۆئەوەدەکات بۆ کۆنفرانسەکان سەرمایە دارەکان هاوکاری دەکەن بەڵام تا ئێستە ناوی هیچ سەرمایەدارێکی ئاشکرا نەکردوە و ڕونکردنەوەی لەسەر بودجەی تێچووی کۆنفرانسەکان ئاشکرا نەکردووە.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە