Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
شه‌ممه‌ 23 شوبات 2019

‎چين بەخێرهاتنی ساڵی نوێ بەراز دەكات

بەروار : 23 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

 

‎لە بەرواری ٥/شوبات٢٠١٩دا زياتر لە بليۆنێك دانیشتووی وڵاتی چين و ملیۆنێك لە سەرانسەری جيهاندا ئاهەنگی سەری ساڵی نوێ چينێ دەگێڕن يان ڤيستڤاڵی بەهارە .
‎لونەر ئەم نەريتە كۆنە كە بە پێی بەرواری ڕۆژنامەی (لونەر) كە دەكەوێتە نێوان ٢١/١ و ٢٠/٢ هەموو ساڵێك .
‎درێژترين و گرنگترين ڤيستڤاڵی چينيە ئامادەكاريەكان هەمووی دەكرێن بۆ ئەو بۆنە گرنگە كە دەست پێ دەكات بە ساڵێكی بچووك لە ٢٨/١/٢٠١٩دا و بەڕۆژێكی پڕ لە يادگاری ئاهەنگێڕان دياری كرا.
چالاكيەكانی تری ساڵە بچووكەكانی تر پاك كردنەوەی ماڵ بۆ دوورخستنی بەختی خراپ لە خۆ دەگرێ لەگەڵ بە داڕشتنی بەيتی شعری بەهارە ديكۆراتی سوور دوو دوو هەڵدەواسرێ بە دەرگاكانەوە بۆ بوژاندنەوەی ئابووری و سەركەوتن.

 

‎زۆربەی ماڵەكان بە گوڵ دەنەخشێنرێن بۆ ئاهەنگ گێڕان و بەخێرهاتنی بەهار .
‎لە بەر ئەوەی باوەڕ وايە كە سوور بەدبەختی وڕۆحی خراپ دوودەخات و هەروەها جل و چرا بە شێوەيەكی گشتی بەكاردێن لە ديكۆركردنی ماڵەكاندا چالاكە ڤيستڤاڵيەكان دەست پێ دەكات لە ڕاستخوازی ١٤/شوبات پێش ساڵی نوێ (لونەر) بە كۆبوونەوە وژەمەخوانێكی ئێوارەيی كە ئەندامی خێزان ئاهەنگی تێدا دەگێڕن كە زۆربەی جار كە گەشت دەكەن بۆ شوێنی دوور دوور بە بەرگەكردنی چونيون ڕەش تاكو پێكەوە بن. .
‎ئەمە بە گرنگترين ژەمە خواردن دادەنرێ لە ساڵدا بە ڕای زۆرينەدا خوانەكە هەم بەتام و هەم پڕە لە نەريتی چينی .
‎مريشكی تەواو هێمايە بۆ يەكەوەبوونی خێزان ،لە كاتێكدا شەعريەی درێژ قرتاو مانايە بۆ تەمەن درێژی تەندرووستی وسەركەووتن هێما دەكرێن بە زلۆبيا كە لە سەر شێوەی داڕشتن و (سپرينگ ڕۆڵس) كە هێمايە بۆ سابوونی ئاڵتوونی .

 

‎مێزەكە زۆربەی كات ڕازێنراوەتەوە ٨يان ٩ جۆری خواردن لە بەر ئەوەی لە كلتووری چيندا ٨ مانای سەركەوتنە و ٩ مانای هەتا هەتاييە .
‎منداڵان زەڕفی سوور وەردەگرن كە پڕە لە پارە و نامەيەكی پڕ بە بەهای تێدايە لەلايەن گەورەكانيانەوە ڕێگەی پێ دەدرێ تا بە خەبەر بن تا درەنگانێك بۆ سەيركردنی تەڵقە بريسكە تەقەمەنيە ناوازەكان كە لە ئاسمان ڕووناك دەكاتەوە لە نيوەی شەودا.
‎ئاهەنگێڕانە دوو هەفتەيەكە لە ١٩ شوبات كۆتايی پێ دێ ،
‎كە لە ڕۆژی مانگی تەواوە (مانگی چواردە) ، لە ڤيستڤاڵيە چراخانيەكەدا بۆ ئاهەنگێڕانی ئەم بۆنەيە خەڵكی چرای سوور هەڵدەواسن لە ماڵەكانياندا و لە پەرستگاكانيشدا نزا دەكەن بۆ بەختێكی باش بۆ خۆيان و خێزانەكانيان ڕۆژەكە كۆتايی پێ دێ بە نمايش كە سەرەكيترينيان سەمای ئەجديهايە سەما نەريتەكە لە چەند شوێنكی گوونجاو دان كە بۆڕی لێيە بۆ ڕازاندنەوەی ئەجديها ڕەنگينەكان كە لە ئاوريشم و وەرەقدا دروست كراووە لە بەر ئەوەی ئەم ئاژەڵە بە هێمای بەخت ناسانراوە و خەڵكی هەوڵدەدەن باش بكەن بە بنياتنانی درێژترين ئەجديها كەبتوانن.
‎هەروەها ساڵێكی نوێ چينی تايبەت كراوە بە يەكێك لە ١٢ ئاژەڵەكە بەپێی يەكێك لە فولكلۆرە دێرينەكان ،ئەم نەريتە دەستی پێ كرد لە كاتێكتدا كە (بوودا) بانگەهێشتی هەموو ئاژەڵەكانی كرد بۆ ئاهەنگێڕانی سەری ساڵی نوێ .

 

‎وڕێزی نا لە ١٢ ئاژەڵ كە هاتن لە وانەش (چرچ ،گا ،پڵنگ، كەروێشك ئەجديها ،مار، ئەسپ، مەڕ،مەيموون ، كەڵەشێر، سەگ ،بەراز) و هەر ساڵێكی ناو نا بە ناوی ئاژەڵانەوە و هێمای بوورجەكانيش ئامرازێكی كەسايەتی و چارەنووسە بۆ ئەو كەسانەی كە لەو ساڵە لەدايك بوون
‎لە ٢٠١٩ دا گەشتیارانی ساڵی بەراز ،كە كۆتا ئاژەڵ بوو كە گەيشتبوو بە ئاهەنگەكەی بوودا لە كۆتا بوورجی ١٢ ساڵەكە دانراوە ئەو بوورجە ئەو كەسانە دەگرێت كۆمەڵە ساڵانی (١٩٢٣،١٩٣٥،١٩٤٧،١٩٥٩،١٩٧١،١٩٨٣،١٩٩٥،٢٠٠٧،٢٠١٩) دا لەدايك بوون .
‎ئەو كەسانەی كە لە ساڵانی ئەم. بوورجە لە دايك بوون كە بە كەسانێكی بەر پرسيار ،سەربەخۆ ،پڕ لە وزە ،گەشبين ناسراون و هەروەها پارە بە هەدەر نادەن كەسانێكی ماديين و هەندێ كات شتی گران. بەها دەكڕن

 

‎هەرچونێك بێت بۆ هەبوونی شتی گران بەها هەيە هەروەها هانی كەسانی تری لە ساڵە لە دايك بووە دەدەن بۆ كاركردن بە باشی و سەركەوتن لە ژياندا .
‎بەپێی وێبسايتی (Chinesenewyear.net)، ساڵی بورجی ئەو كەسانە بە بەدبەخترين ساڵ ناسێنراوە ،
‎’هێنس’
‎ئەدمينەكانی وێبساتەكە وا پێشنيار دەكەن كە خەڵكی لە دايك بووی بورجی بەراز لە ٢٠١٩ دا تووشی هەندێك ئاستەنگی دەبن وپێوستە ئاگاداری خۆيان بن لە بارەی هەندێك گۆڕانكاری دياری كراو لە پيشەكانياندا يان ژيانی تايبەتی كەسيياندا .
‎شارەزايان هەروەها ئاگاداری ئەو كەسانە دەكەنەوە كە لەو بورجە لە دايك بوون كە ئاگاداری تەندرووستيان بن و ئامۆژگاری ئەوەيان دەكەن كە پارێز بن لە خواردندا و وەرزش بكەن .
‎لە كاتێكدا ئەو ساڵە پشبێنی ناخۆشی دەكات بۆ زۆر كەس ، بەرهەم هەموو كارە قورسەكانيان پێ دەدرێتەوە و لەساڵی ٢٠٢٠دا كە وا چاوەرێ دەكرێ كە پڕ بەخترين ساڵ بێت بۆ ئەو كەسانەی كە لەم بورجە لە دايك بوون .
‎هەر چەندە ئەو ڕۆژە بە ساڵی نوێ چينێ ناودەبرێ بەڵام لە وڵاتەكانی تری هاوسێی لە ئاسيا دا وەك وڵاتانی تايلاند و سينغافور ئەم ڕۆژە دەكرێتەوە هەر چەندە ساڵی نوێ ڤێتنامی پێی دەوترێ (تێت) كەمێك هاوشێوەيە لەگەڵ ئەم نەريتە چينيەدا و ئاهەنگێڕانێكە تا حەوت ڕۆژ بەردەوام دەبێ.

 

 

وەرگێرانی :دلارا حميد رشيد

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە