Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 24 شوبات 2019

ئاسایشی ئینتەرنێت بۆ منداڵ لەگەڵ ئامێرەكانی پاراستنی سەرھێڵ (Online Protection Tools)

بەروار : 24 شوبات 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

وەرگێرانی: مستەفا ئەحمەد

ئەشێت ئینتەرنێت زۆر سەرنج ڕاكێش بێت بۆ مناڵ.
ئەتوانن بەكاری بێنن بۆ گەڕان بەدوای ڕاپۆرتی قوتابخانە،گفتوگۆكردن لەگەڵ مامۆستاكانیان یان منداڵانی تر ویان یاری كردن بە یاری سەرنج ڕاكێش تێیدا بەڵام لە ھەمان كاتدا چوونەژوورەوەی سەرھێڵ(online)زیانی خۆی ھەیە وەك بابەتی نەگونجاو،گاڵتە پێكردن و ھەڕەشە كردن لە بەكار ھێنەرانی تر (cyerbullying)لەگەڵ دڕندەی سەرھێڵ(online predators).
بەكارھێنانی بەرنامەو ئەو سایتانەی كە منداڵان تێیدا جێگیرن دڕندەكان ئەشێت خۆیان وەك منداڵ یان ھەرزەكار لە قەڵەم بدەن بۆ پەیدا كردنی ھاوڕێی تازە.
دوور نییە ئەم دڕندانە منداڵەكان ڕازی بكەن یان بەكاریان بھێنن بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری تایبەت وەك ناونیشان یان ژمارەی مۆبایل،یان منداڵەكان ھان بدەن بۆ ئەوەی پەیوەندییان پێوە بكەن بۆ بینینی ژمارەی ژمارەی مۆبایلەكانیان لەڕێگەی (caller ID)

دایكان و باوكان پێویستە بە ئاگا بن لەوەی كە منداڵەكانیان چی ئەبینن یان ئەبیستن لەسەر ئینتەرنێت،چاویسن بە كێ دەكەوێت،یاخود چی بڵاو ئەكەنەوە دەربارەی خۆیان.قسە لەگەڵ منداڵەكانتاندا بكەن،ئامێری پاراستنیان بۆ بەكار بێنن،و چاوتان لە چالاكییەكانیان بێت.

منداڵان پێویستان بەوەیە كە سەرچاوەیەكی پاراستنیان ھەبێت لەكاتی بەكار ھێنانی ئینتەرنێت،لەبەر ئەم ھۆكارە ئامێرەكانی پاراستنی سەرھێڵ ھەمیشە ئامادەیە بۆ بەكارھێنان. ئامێرەكانی سەرھێڵ ڕێگەت پێدەدات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی چوونەژوورەوەی منداڵەكان بۆ بابەتە نەشیاوەكان وە یارمەتیت دەدات بیان پارێزی لە دڕندەكانی ئینتەرنێت .زۆر لە دابینكەرانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت سیستەمی كۆنتڕۆڵكردنی منداڵان لە كاتی بەكار ھێنانی ئینتەرنێتدا دەبەخشن بە دایكان و باوكان.لە ھەمان كاتدا ئەتوانیت بەرنامە دابنێیت كە یارمەتی قەدەغەكردنی چوونەژوورەوە بۆ سایتەكان دەدات وە دانانی سنوور بۆ زانیاری تایبەتی لەوەی كە بنێردرێت بەشێوەی سەرھێڵ. ھەندێك بەرنامەی تر ئەتوانن چالاكییە سەرھێڵییەكان ئاشكرا بكەن و ڕێكی بخەن.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە