Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
یه‌ك شه‌ممه‌ 3 ئازار 2019

جێگه و شوێنی ژن له نیوان سیستمی سه رمایه داری و دواکه توویی و ئه قلی پیاوسالاریدا!

بەروار : 03 ئازار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

وەستا جەلال

 

ئەو پڕوپاگەندە بێ ڕەحمانەیەی کەلە لایەن ئاین و سیستەمی سەرمایەداری و ئەقڵی دواکەوتویی پیاو سالاریەوە لەبەرامبەر ژنان دەکرێت، کە دەڵێن:
‘’ژنان کەم ئەقڵ و بێتواناو ناجسنن‘’!
پڕوپاگەندەیەکی نادورستە، لەڕوی زانستیەوە سەلماندراوە که:تەنها لە پێناو بەرژەوەندی ئابوری و سیاسی سیستەمی سەرمایەداری و هەوەس بازی پیاوان دایە!
بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانستی که bbc بی بی سی لە ئەمریکا لەسەر جیاوازی نێوان ئەقڵ و هۆشی ژنان و پیاوان کردویەتی، بە پێچەوانەی ئەوانەی کە پێیان وایە ژنان بەراورد بە پیاوان بێ هۆش و بێ ئاقڵ ترن؛ نیشانیداوە کچان لە ڕۆژی لە دایک بونیانەوە تاکو دەگەنە تەمەنی 20 ساڵی، لە پیاوان زۆر بەهۆش ترو ئاقڵ ترن. بەتایبەتی ژنان لەڕوی ئەخلاقی و بەرپرسیارەتی و سۆزداریەوه، زۆر لە پیاوان لە پێشترو تێگەیشتوو ترن!
ئه م لێکولینه وه، نیشانیداوە لەو وولاتانەی کە ڕێگا دراوە بە ژنان وەکو پێاوان بەشداری لە خوێندن و زانست دا بکەن؛ ژنان لە هەموو بوارەکانی سیاسەت و ئابوری و کۆمەلایەتی یەوە، هیچیان لە پیاوان کەمتر نەبووە.

 

بەلام بەهۆی بەرژەوەندی ئابوری سیستەمی سەرمایەداری و بۆچونی کۆنەپەرستانەی ئاین و پیاو سالاریەوە، ژنان لە تەمەنی 20 سالیەوە دەخرێتە ناو کۆتوبەندی دواکەوتوانەی کۆمەڵگاوە.
لەو وولاتێکی وەکو ئەمریکا کە باوەڕیان بە ماڤی مرۆڤ و بەرابەری ژن و پیاو هەیە، بەپێی ئەو لێکۆلینەوانە. نیشانیداوە هێشتا لەوێش جیاوازی نێوان ژن و پیاو دەکرێت. بەنمونە ،کرێی کرێکاری پیاو لە ۲۳٪ کرێی کرێکاری ژن زیاترە؛ کرێی کاری کارمەدانی بەشی خزمەتگوزاری پیاو، ۱۸٪ لە کرێی کارمەندانی ژنان زیاترە؛ کرێی کاری پیاوانی بەڕێوەبەری بانکه کان و ئیدارەکان، ۲۰٪ لە کرێی کاری ژنان زیاترە.
لە سیستەمی سەرمایەداری ڕیشەی تێڕوانینی پیاو سالاری و ئاین سەبارەت بە ژنان، تێڕوانینێک نیە مرۆڤ بۆ مڕۆڤ. تێڕوانینێکی مرۆڤە بۆ کالا، ژن وەکو کالایەکی هەرزان بۆ بەدەست هێنانی بەرژەوەندی ئابوری و هەوسبازی پیاوان، بۆیە تێڕوانینێکی غەیڕە ئینسانی و ئەخلاقیە!
مافی بەرابەری ژن و پیاو لە یاسای هەندێک لە وولاتە پێشکەوتوەکان دا هاتوە، ژنان توانیویانە لەو یاسانە کەڵک وەربگرن. لە ئاستی خوێندن و زانست و بەڕێوەبردنی کاروباری سیاسی و ئابوری کۆمەلایەتیشەوە، هیچ جیاوازیەکیان لە گەڵ پیاواندا نیە. هەروەها، توانیویانە لە دەستدرێژی و توندوتیژی کۆمەڵگای پیاو سالاری خۆیان بپارێزن.
یاسای بەرابەری، دەتوانێ بەشێک لە جیاوازی نێوان ژن و پیاو کەم بکاتەوە؛ بەلام یەکسانی ژن و پیاو، لە گرەوی ڕوخانی سیستەمی سەرمایەداری و دامەزراندنی کۆمەڵگای سۆسیالیستیدایە!

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە