Oops! It appears that you have disabled your Javascript. In order for you to see this page as it is meant to appear, we ask that you please re-enable your Javascript!
پێنج شه‌ممه‌ 7 ئازار 2019

نامەی ( ۲۸)

بەروار : 07 ئازار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

سلاو ” دڵی من
کە ئەم نامەم نووسی هەواڵی تۆم هەبوو کە باشیت ،
ئیتر دڵم قوڵپیداو وشەکان کەوتنە پێشبڕکێ ، یەقین بووم دێری نامەکە دەخوێنیەوە،
ئێستا بارانێکی هێمن دەبارێ ، چەند لە تۆ دەچێ ئەو نەرم و نیانیە !
دێری نامەکەیان چاو تەڕ کردووە ، من و خەو لەو ساتانە لەگەڵ یەکە هەڵناکەین ، ئەو هەر خەریکی باوێشک دانە ، من سەرقاڵم بەتۆ ، یاساکە ئاوایە ، زەردەخەنەی گوڵ هەر بەڕووی پەپوولەیە ، ماچی باران بۆ گۆنای زەوییە ، ڕژانی تاڤگە بۆ باوەشی دەریایە ، ڕۆحی منیش بە ترپەی هەناسەو ئاشنایە
ئەزانی ؟
ئەمڕۆم یەکێک بوو لە ڕۆژە خۆشەکانم ، گۆڕینەوەی وشەکان لەگەڵ تۆ ژیان دەگۆڕێ ، جێژەکان لە شانۆی ئاسمان و زەوی نمایش دەکا ،هەگبەی خەم خاڵی دەکاتەوە ، ترسی چاوەڕوانی دەشکێنێ ،
دلنیام ئەوە ستفە نەبووە ، خۆشەویستیش دەزانێ من ئەمڕۆ لەو یادە خورپەکانی دلم خێراتر بووە ،
بۆیە ساتی ئاڵۆدەبوون خوڵقا ،
هەرچەندە بڕوام بەوە نیە خۆشەویستیت لە ڕۆژێکە کۆ کەمەوە ، هەموو ژیانم بەشی ئەوە ناکات ، من هەر ئەوەندەم پێکرا ، یەک جار خۆشم ویستی ئێتر بۆ هەموو ژیان بەسمە ،

 

هاڤان محەمەد

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە