پێنج شه‌ممه‌ 14 ئازار 2019

سەرۆک شارەوانیەکی باژێرێکی کەنەدا ڕەتی دەکاتەوە کە گۆشتی بەراز لە لیستی خواردنەکانی قوتابخانەیەک دەربهێنرێت

بەروار : 14 ئازار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

گۆران هەڵەبجەیی

بیهێننە بەر چاوی خۆتان چی ڕوودەدات گەر کەسێکی ئەوروپی کریستیان کە لەگەڵ خوارنی گۆشتی بەرازدا گەورە بووەو ئەو خواردنە بووەتە بەشێک لە کەلتووری خواردن لای ، بچێتە سعودیە یا هەر وڵاتێکی ئیسلامی  بۆ کارکردن و  لە کانتین یا چێشتخانەی شوێنی کارەکەی  داوا بکات گۆشتی بەرازی بۆ ئامادەبکەن و ئەو خواردنە  بخەنە نێو  {مەنووی خواردنەکان؟} یاخود داوابکات گۆشتی مەڕو خواردنە {حەڵاڵەکان} لە لیستی خواردنەکان لابدەن؟

ڕێک پێجەونەکەی لە کەنەدا ڕوویداوە بەڵام بە جۆرێکی تر.

زۆرێک لە موسوڵمانان کە بە ملیۆنان مەزەنە دەکرێن ، بەهۆی جەنگ، ناعەدالەتی، بێکاری، هەژاری  ڕوو لەو وڵاتانی بە قەولی خۆیان{کافر} دەکەن. لەوێ مامەڵەی مرۆڤیان لەگەڵ دەکرێت نەک ئاژەڵ وەل لای خۆیان ، هەموو جۆرە توانایەک دەخەنە بەردەستیان ، مناڵەکانیان دەدەرینە بەر خویندن ،بواریان پێدەدەریت مومارەسەی ئاینی خۆیان بکەن ، تەنانەت زۆر جار بە پارەی دوڵەت کۆمەڵەو ڕێکخراوی ئیسلامیش دروست دەکەن کە پاشان دژی دەوڵەت و وڵات بەکاریان دەهێنن. لەلایەیکی دی هەر کە جێگر بوون دەستدەکەن بە ئەنجامدانی جۆرەها کاری نا یاسایی و نا شیرین  ،ئەوەش بە مەبەستی دەسکەوتی ماددی و خۆدزینەوە لە کارکردن بە فەرمی.

ئەو موسوڵمانانەی  پەنایان  بۆ ئەم وڵاتانە هێناوە ،خاوەن وڵات بانگی نەکردوون بەڵکو خۆیان پەنایان  بۆ هیناون و دنیایەک درۆیان کردوە تا وەرگیروان. کەچی لە پاداشتدا لەبری سوپاس و ڕێزگرتن لە یاساو کەلتوورو ئاینیان ،دێن بەزۆر ئاین و کەلتووری دواکەوتوی خۆیان فەرز دەکەین بەسەریاندا. دەمێک بە هێمنی و جوانی  بۆیان ڕوون دەکەنەوە کە ئەو کارە لەگەڵ یاساو دەستور و کەلتووریاندا ناگونجێت ،هەرچی تانەوتەشەرو  قسەی ناشیرین و ناڕەوایە دەیخەنە پاڵیان ،نمونەی ڕەگەزپەرست، دژە بێگانە ،دژە ئیسلام، بەرازخۆر و  کافرو شتی دیکە.

ئەمەش نمونەیەکە لەو حاڵەتەی کە ئاماژەم پێداوە:

چەند پیاوێکی  موسوڵمان ،باوکی   هەندێک لە خوێندکارانی خوێندنگایەک لە  وڵاتی کەندا لە هەرێمی کوبیک،لە کۆمۆنی{Durval} داواکاریەکیان  پێشکەش بە ئیدارەی خوێندنگاکە کرد.داواکە بریتی بوو لە لابردنی خواردنی گۆشتی بەراز لە لیستی خواردنەکانی خوێندنگاکەدا. بە هەنجەتی  ئەوەی کە گۆشتی بەراز حەرامەو نابێت لە شوێنێکدا بخورێت کە منداڵەکانیان تێدا دەخوێنن.  ئەم داویە گەشتە سەرۆک شارەوانی  ئەو باژێرە ،ئەویش لە وەڵامدا  ئەم نامەیەی ئاراستەی  ئەو باوکانەکرد:

*پێویستە لەسەر موسوڵمانان خۆیان بگونجێنن لە گەڵ ژیان و کەلتوورو و خوڕەوشتی کەنەدا و کۆبیکدا.

* خۆیان ئەم شوینەیان  هەڵبژاردوە و  هیجرەتیان کردوە بۆی، ئێمە نەمان ناردوە بە شوێنیاندا ، بۆیە پێوستە لەسەریان کە  خۆیان بگونجێنن لەگەڵ ژیانی ئێمە  و ڕابێن لە گەڵیدا.

*دەبێت بزانن کە ئەوان بۆ ئەوە هاتوونەتە ئێرە تا  شێوەی ژیانیان بگۆڕن ،نەک  کەنەدیەکان خۆیان بگۆران بۆ ئەوان ، بە خۆشحاڵیەوە پێشوازیان کردوە لێتان.

* دەبی تێگەن کە کەنەدیەکان نە  ڕەگەزپەرستن و نە دژی بێگانەن ،بەوەی پێش موسوڵمانەکان زۆریک لە بیگانەکانیان قەبوڵ کردوە ،وە   پێچەوانەکەی  پێمان دەڵێت کە   وڵاتانی موسوڵمان ،موهاجری غیرموسوڵمان قەبوڵ ناکەن.

*وەک نەتەوەکانی دیکە ، کەنەدیەکانیش ئامادەنین دەستبەرداری شوناس و کەلتووری خۆیان ببن.

*گەر خاکی کەنەدا شوێنی پێشوازی بێت، ئەوە نەک هەر سەرۆکی شارەوانی دورفال  پێشوازیتان لێدەکات ،بەڵکو  گەلی کەنەدی و کوبیکی بە هەمان جۆر بیردەکەنەوە.

*پێوستە لەسەر موسوڵمانان تێبگەن  کە لە کەنەدا[کوبیک] خەڵکەکەی لەگەڵ  بنەچەی جوو،کریستیان، درەختی کریسمس، کلیساکان، و فەستیڤاڵە ئاینییەکان  دەژین و ڕاهاتوون ،بەڵام دەبێ ئاین  لە شوێنێکی تایبەت بێت و نابێت مداخەلەی ژیانی خەڵک بکات.

*شارەوانی [دورڤال]لەسەر هەقە کە ڕەتی دەکاتەوە هیچ تەنازلێک بۆ موسوڵمانان و شەریعەتی ئیسلامی بکات .

* سەبارەت بەو موسوڵمانانەش کە  عەلمانیەتی ئیمەیان قەبوڵ نیە و  لێرە هەست بە ئارامی ناکەن ،ئەوە لە جیهاندا [57] وڵاتی ئیسلامی جوان هەیە و زۆربەیان لە ڕووی پانتاییەوە شوێنیان زۆرە و دانیشوانی کەمن ، هاوکات هەندێکیان بە پێی شەریعەتی ئیسلامی دەچنە ڕێوە ،جا مادام  وڵاتەکەی خۆتت جێهیشتوە  و نەچوویتەتە یەکێک لەو وڵاتە ئیسلامیانە ،کەواتە زانیوتە ژیان لە کەندا زۆر باشترە لە هەر شوینێکی دیکە.

*داوادەکەم  بۆ تەنها جارێک ئەم پرسیارە لە خۆت بکەیت،[بۆچی  کەنەدا باشترە لە چاو ئەو شوینەی کە لێیەوە هاتوویت؟]

ڕێستوڕانیتک یا کانتینێک  بە   لیستی خواردنەکانیەوە کە  گۆشتی بەراز یەکێکە لە نێویاندا، ئەوە بەشێکە لە وەڵامەکە.

 

لەکۆتایدا گەرەکمە ئاماژە بەوە بدەم کە ئەو   ئەوروپیانە یا  بە ئاین کریستیان کە  بۆ  کارکردن دەچنە یەکێک لە وڵاتە ئیسلامیەکان، جیاوازی هەیە لەگەڵ ئەو موسوڵمانەی وەک پەنابەر دەچنە وڵاتە عەلمانیەکان. چونکە ئەوان  بە توانا پیشەیی و زانستیەکانیان سود بەو وڵاتانە دەگەیەنن و پیوستیان بە خبرەکانیان هەیە و هاوکات بە پارەی خۆیان دەژین.، بەڵام موسوڵمانەکان زۆربەیان لەسەر سۆشیال دەژین مەگەر کەمینەیەکیان نەبێت کە خاوەن شەهادەن ،ئیدی ئەوانی دیکە هیچ جۆرە سودێکیان  بۆ ئەو وڵاتانە نیە  بوونەتە بارگرانی  ئابووری بۆیان، کەچی وەک فەزل ومافیان بەسەریانەو هەبێت دواکاری وا دەکەن کە  من ناوی دەنێم بێ ئابڕوویی و ڕووقایمی.

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە