شه‌ممه‌ 30 ئازار 2019

دەولەتی تورک دەست لە ولاتپارێز ، دکتۆر یەکتا ئوزونگو هەلناگریت .

بەروار : 30 ئازار 2019
If you thought this page is useful to your friend, use this form to send.
Friend Email
Enter your message

 

هیوا موسا

دەولەتی تورک دەیەویت لەریگەی پۆلیسی ئینتەرپولەوە داوابکات لە کۆماری چیک کە دکتۆر یەکتا ئوزونوگلو دەستگیربکەن . وەک چۆن پار سال هەمان سیناریۆیان دژ بە بەریز سالح موسلیم کردەوە.
یارۆمیر شتێکینە ؛ ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا و سەرۆکی پێشوی کۆمیتەی بەرگری پەرلەمانی یەکیتی ئەوروپا، لەنامەیەکیدا بۆ وەزیری ناوخۆی چیک داوادەکات ، تورک دەیانەویت لەریگەی ئینتەرپولەوە کە هاولاتی بەرەچەلەک کورد دکتۆر یەکتا ئوزونوگلو دەستگیربکەن، هەرلە نامەکەیدا دەلێ هیوادارم دەولەتی چیک نەکەویتە ئەوهەلەوەو ناوبانگی چیک لەکۆمەلگای نیودەولەتیدا لەکەدار نەکەن
تورکیا بەهۆی سێ قەزیەوە داوای گرتنی بەریز ئوزونوگلوی کردوە،
یەکەم ؛ یەکتا ئوزونوگلو لەفەیسبوکی خۆیەوە وینەی خۆی و ئەندام پەرلەمانی یەکیتی ئەوروپای بلاوکردۆتەوە کەلەسالی ٢٠١٥ سەردانی کۆبانیان کردوە.
دوەم؛ یەکتا ئوزونوگلو لەگەڵ روژنامەنوسی تایبەت بە وەزیری بەرگری چیک سەردانی کەمپەکانی پێشمەرگەی کردوە هاوکاریان بۆ پیشمەرگە هیناوە ( تورک دەلی سەردانی کەمپی پەکەکەی کردوە لەکاتیکدا ئەوسەردانی پێشمەرگەی کردوە نەک پەکەکە، )
سێ یەم ، یەکتا ئوزونوگلو کاریکاتێرێکی لەسەر کوشتنی سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی دیاربکرتایەر ئاڵچی بلاکردۆتەوە(کە دوساڵ پێش ئیستا لەلایەن دەولەتی تورکیاوە لەبەردەم ئۆفیسەکەی خۆیدا تیرۆرکرا).
نامەکەی بەریز یارۆمیر شتێکنە ی ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا کە بۆ وەزیری ناوخۆی چیکی نوسیوە لەئینگیزی یەوە وەرگیراوەتە سەر زمانی کوردی .
.

 

 

 

دەقی نامەی ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا بۆ وەزیری ناوخۆی کۆماری چیک

 

 

بەڕێز وەزیری ناوخۆی کۆماری چیک
من لێرەوە دەمەوی بەم نامەیە پیزانینی خۆم بۆ بەرێز یەکتا ئۆزونوگلوی دکتۆرو وەرگیرو رۆشنبیرو سیاسەتمەدار دەرببرم، کە بەریزیان هاولاتیەکی کوردە، وە بەدریژای ژیانی شەڕی لەپیناو مافەکانی مرۆڤدا کردوە چ لە چیک بیت یان لەهەر جیگەیەکی تر. وەک لای بەریزتان ئاشکرایە کەلە ماوەیەی رابردودا بەرێزیان (یەکتا ئوزونوگلو) بوبە قوربانی پروپاگەندەکانی پۆلیس و دادگاکان، وەلەم نێوەندەشدا چەندین ساڵی لە زیندان و کێشەکانی داگاوە بەسەر برد، وە بۆ ماوەی دوساڵ و نیو بەبێ لیپرسینەوەو لەزیدان بەندکرا، بەلام خۆشبەختانە پاشان توانی پاکی خۆی بسەلمێنێت بۆ دادگا، وە لەکۆتایشدا دادگا بەرزترین رێزلێنانی میژوی چیکیان پیبەخشی.
من بەڕێز یەکتا ئۆزونگلو دەناسم وە ئاگاداری هەوڵ و چالاکییەکانی بەرێزیانم بۆ دۆزی کوردو پشتگیریکردن لەو نەتەوەیە، وە لەهەمان کاتیشدا ئاگاداری ئەو چەوساندنەوەو نادادیەم کەبەرامبەر بەرێزیان کراوە لە مێژوی چیکدا .
ئەوە شتیکی ئاشکرایە کە بەریز یەکتا ئۆزونوگلو وەک ئەو هەزارەها مرۆڤ دۆست و دیموکراسی خوازەی کە شەریان کردوە لەپیناو چەسپاندنی بنەماکانی دیموکارسی ودروستکردنی کۆمەلگایەکی دیموکراتیدا، بەلام ئەمرۆ وەک دڕک و کیشەیەک تەماشادەکرێ لەچاوی تورکیاوی نوێوە، ئەوەشتێکی شاراوە نی یەو ناوشتوانرێت بشارێتەوە.
بەریزان؛ لەماوەی سێ ساڵی رابردودا حکومەتی تورکیا چەندین ڕۆژنامەنوسی فەڕەنسی و ئەڵمانی دەستگیرکردوە، تەنانەت بەقەشە ئەمریکیەکەشەوە ، تورکیا لەو ماوەیەدا دژبە یاسای نێودەولەتی جوڵاوەتەوە. تەنانەت لەکەیسی قەشە ئەمریکیەکەدا دۆنالد ترامپ پێویست بو راستەو خۆ بەشداربێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیەکەی لە زیندانەکانی تورکیا بهێنێتە دەرەوە.
بەشێویەکی گشتی زانراوە کە وا تورکیا پۆلیسی ئەنتەرپۆل خراپ بەکاردەهێنیت بۆ مەرامەتایبەتییەکانی خۆی، بۆ ئەوەی لەو رێگەیەوە شوێن رۆژنامەنوس و نوسەرەکان بکەویت کەرەخنەی سیاسەتی تورکیا دەکەن تەنانەت ئەگەر لەوڵاتانی تریش بژین، بۆ ئەوەی بیانگرێت و بیانگەرینێتەوە بۆ تورکیاو لەوێ زیندانیان بکات، وە دوا هەوڵیشیان لەم بارەوە کەیسی رۆژنامەنوسێکی ئەڵمانی بو کە لەکاتی هۆڵیدەیدا بۆ ئیسپانیا دەسگیرکرا وە ئازاد نەکرا هەتا ئەلمانیا تەداخولی کرد .
ئێستا ئێمە ئاگادارین کە بەم دوایانە دەسەڵاتدارانی تورکیا داوای رادەستکردنەوەو دەستگیرکردنی بەریز یەکتا ئوزونوگلو دەکەن بەبیانوی سێ هۆکارەوە.
یەکەم؛ بەرێزیان هەندێ وێنەی لەواڵی فەیسبوکەکەیدا داناوە کە وا لەکاتی گەشتەکەی ئیێمەدا بۆ سوریا گیراوە( مەبەستی لە گەشتەکەیانە کە ئەم ئەندام پەرلەمانە لەگەڵ یەکتا ئوزونوگلو رۆشتونەتە رۆژئاڤاو سەردانی کوردەکانیان کردوە لەو دەڤەرە) وەرگێر
دوەم ؛ ئوزونوگلو سەردانی عیراقی کردوەو لەگەل رۆژنامەنوسیکی وەزارەتی بەرگری چیکدا.
سێ یەم ؛ بەریز ئوزونوگلو کاریکاتیرێکی لەسەر کوشتنی سەرۆکی دادگای مافی مرۆڤی دیاربەکری بلاوکردۆتەوە لەفەیسبوکەکەیەوە. بۆئەمە دە مەویتاگادارتان بکەمەوە بۆ یەکەم خال کە تورکیا کردویتی یە بیانو بۆ دەستگیرکردنی بەریز یەکتا ئوزونوگلو.
من وەک ئەندام پەرلەمانێکی ئەوروپی و جێگری سەرۆکی لیژنەی بەرگری پەرلەمانی ئەوروپا داوام لەبەرێز ئوزونوگلو کرد کە هاورێم بێت لەگەشتەکەم بۆ سوریا بۆ بینین و زانینی هێڵەکانی پیشەوەی جەنگ دژ بە ئایسس (تیرۆریستانی داعش) .
بەریز ئۆزونوگلو ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر داواکەم و وە بەریزیان ئیمەیان پاراست لەگەشتەکەماندا، وە توانی زاڵبێت بەسەر ئەو کۆسپانەی کەدەهاتە ریێمان بۆئەو دەڤەرە.
بەریز ئوزونوگلو کاری وەرگێڕانی بۆ ئێمە دەکردو وە هەمو شتەکانی ڕوندەکردەوەو رێکی دەخست، بۆئەوەی ئێمە بتوانین زۆرترین زانیاریمان لەوبارە دەستکەویت کە بۆی هاتبوین .
ئەوکاتەی گەشتەکەمان تەواوکردو گەراینەوە من هەندیک وینەم لە فەیسبوکەکەی خۆم بڵاوکردەوە هەروەها بەرێز ئوزنوگلوش بلاوی کردەوە بەهەمان شێوە، پاشان من زانیارییەکانی گەشتەکەم پیشکەش بە گشت ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپاو هەروەها سەرۆکی یەکیتی ئەوروپا کرد،
من سەرجەم تێچوی گەشتەکەم دا.
ئێمە هەرگیز لەگەڵ تیرۆریستدا کۆنەبوینەتەوە، ئەوە شتێکی پروپوچ و ئەوپەری شێتانەیە ئەم جۆرە تۆمەتانە کە تورکیا روبەوری بەریز ئوزنوگلوی کردۆتەوە بەوەی کە هاوکاری تیرۆرستانی کردوە.
بەریز . وەزیری ناوخۆ
گریمانەیەکی بەهیز هەیە کەوا دەسەلاتدارانی تورکیا هەولدەدەن پۆلیسی ئەنتەرپول خراپ بەکاربهینن لەکەیسی بەرێز ئۆزنوگلودا ، بۆ ئەوەی لەو ریگەیەوە داوابکەن لەپۆلیسی چیک کە بەریز ئوزونوگلو دەستگیربکەن وەک ئەوەی کە سالێ پێشو هەولیاندا بۆ دەستگیرکردنی سیاسییەکی کەی کورد کە بەریز سالەح موسلیم بو . راستی ئەم کارەش بۆ ئەوەبو کە ناوبانگی چیک لەکەدار بکات لەکۆمەلگای نێودەولەتیدا.
لەبەر ئەوە من داوا لەبەریزتان دەکەم کەوا ریگەمەدەن کە دەولەتی چیک پێدراوە نیودەولەتیەکان بشکێنیت لەکەیسی بەریز ئوزونوگلودا، چون ئەگەر کاریکی وا بکریت ئەوە نەک ئەتکردنی پەیماننامە نیودەولەتیەکانی لێدەکەویتەوە بەلکو دەبیتە هۆی لەدەستدانی ناوبانگی چیک لەکۆمەلگای نێودەولەتیدا. ئۆزونوگلو هاولاتی کۆماری ئەڵمانیایە، ئەو مافی هاولاتی بونی وەرگرت کاتیک کە بەریزیان لە پراگ لەزینداندابو لە روزینیا لە سالی ١٩٩٦ ،کاتیک بە ناشەرعی و نایاسای بۆ ماوەی دوساڵ و نیو دەستگیرکرا.تەنانەت دادگای کۆماری چیکیش بێ تاوانی ئەوی سەلماند.
من چاوەروانی ئەوە لەبەریزتان دەکەم کەدەتوانن بەگرتنەبەری ڕێ و شوینی پیوسیت بۆ ئەم کارە، نەک تەنها یاساکان بەلکو ئیتیکی مرۆڤیش ریز لەم کەیسەی بەریز ئوزونوگلو دەگریت.
یارۆمیر شتێکینە
ئەندام پەرلەمانی ئەوروپا

ناردنی ئەم بابەتە بۆ تۆرەکۆمەڵایەتیەکان

ریزبەندی بابەت

0 بۆچوون تۆمارکراوە



تۆی بەریز دەتوانیت بۆچوونی خۆت لەسەر ئەم بابەتە دەرببڕیت بە پرکردنەوەی ئەم فۆرمە